سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کاوە خزری
ڕۆژی هه‌ینی رابردوو بای ئه‌جه‌ل خۆشه‌ویست‌ترین که‌سی ژیان مان، دایکی دلسۆز ئایشه ی عیونی لێ‌ستاندین. بێ گومان له ده‌ستدانی دڵسۆزی وه‌ک دایک بارێکی گران و ده‌ردێکی جه‌رگ بره. به‌ڵام خه‌ڵکی به وه‌فا و مێهره‌بانی شاره‌که‌م سه‌رده‌شت جارێکی‌تر ئه‌مه‌گناسانه له نه‌بوونی ئێمه دا به جوانترین شێوه له مه‌راسمی به خاکسپاردن و پرسه و سه‌ره‌خۆشی دایکم دا جێگای ئێمه‌یان پڕ کرده‌وه. ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌وه و دوور له دیار به هه‌ستێکی پاک، پێزانینی خۆمان وێرای سوپاسی بێ وێنه بۆ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ر که به‌شداری مه‌راسمی به خاک سپاردن و پرسه‌که بوون یا به ته‌له‌فون و فه‌یسبووک هاوده‌ردیان کردوه راده‌گه‌ینین. هه روه ها له دیاری غوربه ت و له وه ڵاتی فینله ندا دۆستان و ئازیزان به و په ری ئیخلاسه وه توانیان ده ردی له ده ست دانی دایک مان له سه ر شانمان سووک که نه وه.کۆمه ڵێك له دۆستان بێ وچان و ماندوو نه ناسانه له گه ڵ ئه وه ی سه رقاڵی کار و ئێشی رۆژانه یان بوونلێمان دوور نه بوونه وه، قۆڵی هیممه‌تیان هه‌ڵماڵی و به جوان ترین شێوه مه راسمی پرسه و سه ره خۆشیان به رێوه برد. کۆمه‌ڵیک لە دۆستان له شاره‌کانی دیکه را بۆ دڵداریمان هاتن.زۆر دۆستانی شاره دووره کان و وه ڵاتانی دیکه به ته له فون و له رێگای فه ی‌س بووک هاوده ردیان له گه ڵ کردین و سووکناییان دا به دڵمان. ئێمه ش هه ر لێره وه جوانترین سپاس و پێ‌زانین و خۆشه ویستی خۆمان ئاراسته ی هه موو دۆستان و برایان و خووشکان ده که ین که به شداریان کردوه. بێ گوومان پرسه و سه ره خۆشی دایکمان وناردنی الفاتحه بۆ رووحی ئه و ئازیزه مان گه وره ترین پاداشه وه هه ر وه ها باریقورسی هیجران و دووری دایکمان له سه ر شان سووک بۆوه. له خوای گه وره داوا ده که ین جه زای به خێر بۆ هه موو لایه ک بداته وه و رووحی دایکمان به به هه شتی به رین شاد بکا.
به سپاسی بێ وێنه له لایان بنه‌ماڵه‌ی کاوه خزری و کۆمه‌ڵێک لە هاورێیان