ناڕوونیی چاره‌نووسی 7 چالاکه مه‌ده‌نییه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زیندانی محه‌تته‌ی هه‌ولێر
دوای 35 رۆژ له گیرانی 7 چالاکی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تۆمه‌تی به‌ردتێگرتن له کۆنسولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی چاره‌نووسیان هێشتا ناڕوونه. برایم زێوەیی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ کوردکاناڵ ده‌ڵێ هه‌م به جیا وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له هه‌ولێرو هه‌م هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌وه بووین، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی له هه‌موو دیداره‌کانمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان داوامان لێکردوون له عیلاقاتی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و باسه بێیننه گۆرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه.