گەنج و کۆمەڵگای کوردی. تاهیر عبدوڵڵاپوور
هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ته‌واوه‌تی ناکه‌وێته سه‌رپێی خۆی و شان به‌شانی تازه‌گه‌ری و داهێنان و به‌جیهانی بوون گوزه‌ر و گه‌شه‌ناکات ئه‌گه‌ر گه‌نجان گڕو تین و بزوێنه‌ری نه‌بن، ئاینده‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیش به‌بێ هێزو هزری گه‌نج ئفلیج و ناته‌واو وناکامڵ ده‌بێت.
خۆشکردنی زه‌مینه‌ی له‌بارو گونجاوو دڵنیا و گه‌شه‌پێدراو و پێشکه‌وتوو شانبه‌شانی پشتگیری کردنی مادی و مه‌عنه‌وی و زانستی و ڕۆشنبیری و سیسته‌می ئابووری به‌رنامه بۆ داڕێژراو به‌هێز و پته‌و، به‌رده‌وام بوون له رۆحی نه‌وه‌ی داهاتودا جێگیر ده‌کات و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه گرنگانه ده‌بنه بنچینه‌ی دروستکردنی ئاینده‌ی وڵات به‌جۆرێک که شان به‌شانی شارستانیه‌تی پێشکه‌وتوی جیهان رێبکات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌ک له‌ژێر په‌رده‌ی تاریکی دابونه‌ریتی فه‌رامۆشکردن و گوێنه‌دان به توانا‌و بێ بایه‌خکردنی هه‌وڵه‌کان و بۆچونه نوێکان له‌لایه‌ن ئه‌قڵی دوا که‌وتو و بیری هه‌ڵقرچاوه‌وه، ئاڕاسته‌ی شارستانیه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌مان و داڕمان ده‌بات، یاخود کاریگه‌ری دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگاو به‌کارهێنانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ قۆستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان، کێشه و گرفته‌کان به‌هه‌ڵواسراوی و بێجاره‌سه‌ر ده‌هێڵێته‌وه و پاشان کۆمه‌ڵگا چاواڕوانی گزنگی به‌ره‌به‌یان له نه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که تا هه‌نووکه جگه له سه‌رکوتکردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تادن و دووبه‌ره‌کی و ناوچه‌گه‌رێتی به‌هیچ شێوازێک لایه‌نه مه‌عریفییه‌کانی ژیانی پێکه‌وه بوون و به‌کۆمه‌ڵ کارکردن و چه‌ندین جوانکاری تری گرنگی فێرنه‌کراوه‌و نه‌خراوه‌ته پێش چاو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کێبڕکێ له ململانێ و هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله ئابووری و ده‌سکه‌وته ماددییه‌کان بۆته دێوه‌زمه‌یه‌کی پڕمه‌ترسی له‌ناو گه‌نجاندا که‌لێره‌دا ده‌زگا ڕۆشنبیریی و فیکرییه‌کان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن تاوانباری یه‌که‌من چونکه نه‌یانتوانیوه بابه‌تیانه کاریگه‌ریی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌نجان له‌و بوارانه‌دا
کۆڵنه‌دان و ئه‌رک و ماندووبوون و نه‌هامه‌تیه‌کانی نه‌وه‌ی پێشتر که له‌چه‌ند روویه‌کی دیاریکراوه‌وه ئه‌م سه‌ربه‌ستیه‌ی بۆ ئێمه ڕه‌خسان به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنم، ده‌نا نه‌ده‌بوو وه نه‌ده‌توانراش ئێستا من ره‌خنه بگرم یان پێشنیار بکه‌م، بۆیه ده‌ڵێم به‌داخه‌وه دێره‌کانی سه‌روتر و سه‌ره‌تا راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ئه‌یسه‌لمێنێت که نه‌وه‌کانی پێشتر و به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌ماوه‌ی حوکمڕانی خۆیی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری ته‌واوی فیکری له‌سه‌ر شه‌قامی کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری و ڕۆشنبیری و مه‌عریفی نه‌وه‌که‌ی دوای خۆی هه‌بێت، بۆیه لێره‌دا ڕاستیه‌کان ناخوێنرێنه‌وه و که‌م ته‌رخه‌میه‌کانیش نابینرێن، دۆڕاندنه‌کان به که‌ماڵی دڵی خۆمان و به پێی بازاڕی سیاسی و پله‌و پایه‌و به‌رپرسیارێتی ده‌گۆڕین بۆ بردنه‌وه و بردنه‌وه‌کانیش له‌که‌دار و ناشرین ده‌که‌ین، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێستا گه‌نج پێیدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌وانه‌ی ئاینده‌ش، نه‌وه‌ی پێشتر لێی به‌رپرسیارن، به‌واتایه‌کی تر مرۆڤ چی بچێنێت ئه‌وه ده‌دورێته‌وه
ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئێستا له قۆناغه‌کانی گه‌نجیدان به‌باشی درک به‌و چه‌رمه‌سه‌رییانه‌ی ئێستا‌و ئاینده ده‌که‌ن و ده‌شزانن ئه‌رکه‌کانیان له‌رووی فیکریه‌وه سه‌ختتر و گرانتره له‌نه‌وه‌کانی پێش خۆی، چونکه له‌م کاته‌دا ژیان مۆدیرنه‌و به‌جیهانی بوون ده‌خوازێت، به‌ڵام زه‌مینه‌ی له‌بار و که‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌کانیش بۆ ئه‌و به‌جیهانی بوونه یان هه‌ر نییه یان زۆربه‌که‌می دابین کراوه و ده‌شبێت نه‌وه‌ی نوێ زیاتر ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیاریتیه سه‌خته بکات که به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوایی یه‌که‌کانی عیڕاق و ولاتانی ده‌وورووبه‌ر هه‌رله ماڵوێرانی و چه‌رمه‌سه‌ری و ڕاکردن و تێهه‌لدان و ململانێی ده‌سه‌لات و سنوردارکردنی ئازدی تاک له‌دژی هاتوونه‌ته بوون، هه‌موو ئه‌وانه کۆچیان به ناخی گه‌نج کردووه و سه‌قمگیریان تیادا له‌ده‌ستداوه‌و ناخی ده‌ره‌کی و بیانیان تیادا جێگیر کردووه و توشی لادان و گۆشه‌گیریان کردوون و بوونه‌ته پێکهاته‌یه‌ک که نه‌توانن شانبه‌شانی گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م بگوزه‌رێن، له بواره فکرییه‌کانیشدا دیسانه‌وه بیرکردنه‌وه‌کانیان زیاتر به‌ره‌و په‌رتوکه ئاسمانییه‌کان به‌به‌رته‌سکی داگیر کراوه و به‌کارهێنراوه
لێره‌دا پێویست به هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی هه‌یه..، گرنگه ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار و رۆشنبیر و بیرمه‌ندن و پێکهاته‌ی نه‌وه‌ی پێش ئێمه‌ن، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له ناوه‌رۆکی گه‌نجاندا هه‌ڵبکه‌نن و هه‌وڵ بده‌ن به ته‌واوه‌تی کار بۆ ئاینده‌یه‌کی تۆکمه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوو بکه‌ن و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی رۆژگاری نه‌هامه‌تی وه‌رگێڕن بۆزمانێکی شیرینی لێکتێگه‌شتن و ئاشته‌وایی نێوان گه‌نجان و خۆیان، خۆ فه‌رز کردن و گوێنه‌دان به‌و چینه گرنگه و فرۆشنته‌وه‌ی هیلاکبوون و ماندوێتی رابردوو پێیان، گه‌نجان رووبه‌رووی تێکشکان و لیکترازان باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون ده‌کات
رۆشنبیرکردنه‌وه‌ی گه‌نج له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا و پشتگیری‌کردن و ده‌ستگرتن و کۆمه‌ک کردن و هاوکاریکردنیان له‌رووه‌کانی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت و پارت و ده‌زگاڕۆشنبیریه‌کان و کۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ک و هاوکاری و پشتگیریکردنه به‌شێوازێکی به‌رنامه دارێژراو پراکتیزه بکرێت که خودی گه‌نج ته‌مه‌ڵ و بێ به‌رهه‌م نه‌کات، به‌واتایه‌کی تر مافی ده‌وڵه‌تیشه چاوه‌ڕوانی داهێنان و تازه‌گه‌ری بێت له‌نه‌وه‌ی نوێ له کاتی بونی زه‌مینه‌ی ره‌خساوو له‌بار
گرنگی دان به کردنه‌وه‌ی کارگه‌و کارخانه‌ی خۆیی و یه‌که‌ی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌دوولایه‌نه‌وه خزمه‌ت به داهاتوو ژێرخانی ئابووری وڵات ده‌کات، یه‌که‌میان نه‌وه‌ی نوێ سه‌رقاڵ ده‌کات به بواره جیاجیاکانی پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژیاو داهێنان و به‌کارهێنانی تواناکه‌نیان ته‌نانه‌ت له‌سه‌رجه‌م رووه فکرییه‌کانیشه‌وه، دووهه‌میان ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه بۆ پته‌و کردنی ژێرخانی ئابووری وڵات. بۆیه به‌گه‌رخستنی ئه‌و هێزه نوێیه به‌و شێوازه، دوارۆژی نه‌وه‌یه‌ک له زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی داری بۆ نموونه وه‌ک ئابڵوقه‌ی ئابووری و دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ ده‌پاریزێت که له هه‌رکاتێکدا بواره سیاسییه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بوو سنووره‌کان داده‌خه‌ن
پێویسته هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و نه‌ته‌وه و گه‌لانه وه‌ک نمونه بخرێنه پێشچاو که له‌پێناو ئازادی و بیری نوێ و داهێناندا گه‌نجانیان سه‌روه‌ریان تۆمارکردووه، گه‌لانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی چ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه که ده‌یان ساڵ ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ر بوون و دواتر زۆرداریی ناوخۆیی و سیستمه دیکتاتۆرییه‌کان، ئێستاش خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان له‌سایه‌ی حوکمڕانی خۆییه‌وه بێلایه‌نانه و به‌ئازادی ژیان ده‌گوزه‌رێنن. هه‌ر نزیکتر و لای خۆشمانه‌وه ولاتانی یه‌کێتی سۆڤێتی هه‌ر له ئۆکرانیاوه تاکو جۆرجیا‌و لیتوانیا، هه‌مویان تۆمارێکی جوانیان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌و شۆڕشانه بۆخۆیان نووسیوه‌ته‌وه که به‌تواناو هێزی گه‌نج به‌ڕێوه‌براون
لێره‌دا به بڕوای من ئه‌وه‌ی گه‌نج داوای ده‌کات بریتین له لێکتێگه‌شتن و گوێ لێڕاگرتن و هاوڕێیه‌تی کردنیان له‌لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه، به‌جدی کار کردن بۆ نه‌وه‌ی نوێ و ته‌ماشاکردنی بابه‌تیانه‌ی گه‌نج، ئاینده‌یه‌کی پڕبه‌رهه‌م و ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ کۆمه‌ڵگا بونیات ده‌نێت