دایکی ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
خاتوو خه‌یاڵ ئابڵاغی کچی هه‌مزه‌ی ئاڕه‌حمان، خه‌ڵکی گوندی سیاقۆڵی خوارێی مه‌نگوڕایه‌تیی مهاباد و دایکی هاوڕێ کاک محه‌ممه‌د زێوه‌یی، له رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زدا له ته‌مه‌نی 66 ساڵی له شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد
و هه‌ر له‌و شاره له گۆڕستانی کۆنه خان به خاک سپێردرا.
خاتوو خه‌یاڵ له‌و ژنه کوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رانه بوو که زۆر جار که‌وتووه‌ته ژێر گوشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و کوێره‌وه‌رییه‌کی زۆری له‌و پێناوه‌دا دیوه و زۆر به شانازییه‌وه کوڕه‌که تازه‌لاوه‌که‌ی به‌روه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی ره‌وانه کردووه و دواوته‌ی به کوڕه لاوه‌که‌ی ئه‌وه بووه: “نه‌مردم و منیش ئه‌و شانازییه‌م پێ بڕا که ببمه دایکی پێشمه‌رگه”.
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو خەیاڵ ئابڵاغی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری بەرێز و بە تایبەت هاورێمان کاک محەممەد زێوەیی و بنەماڵەکەی دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشت بێ و ڕووحی شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی