21 گیراوی سیاسی کورد که سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه
ناوه‌کان و وینه و ناسنامه‌که‌یان له‌لایه‌ن که‌مپه‌ینی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کۆکراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند مانگی رابردوودا سزای له سێداره‌دانی چه‌ند چالاکێکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد هه‌ڵگیرایه‌وه، به‌ڵام هێشتاش کۆمه‌ڵێک له‌و چالاکه کوردانه به تاوانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی، له گه‌ل ئه‌گه‌ری له سێداره‌دان به‌روه‌ڕوون. له ئێستادا 21 چالاکی سیاسی کورد له گرتووخانه‌کانی ژرێمی کۆماری ئیسلامی ئیران، چاوه‌رێی به‌رێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانن.
هه‌واڵه‌کان و لێکۆلینه‌وه‌کانی” که‌مپه‌ینی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. که له زۆربه‌ی په‌روه‌نده‌کان‌دا پله‌به‌ندی یاسای له به‌رچاو نه‌گیراوه، تاوانباران ده‌ستی‌یان به پارێزه رانه‌گیشتووه و له زۆربه‌ی داواکاری‌یه‌کانیانه‌دا پله‌به‌ندی و دادوه‌ری‌پێراگه‌یشتن به شێوه‌ی دروست له به‌ر چاو نه‌گیراوه.
له هه‌ندێک له‌وانه‌ش‌دا هاتووه که له کۆتایی‌دا، تاوانباران باس له‌وه ده‌که‌ن که له کاتی لێکۆلینه‌وه که‌توونه‌ته به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه و بێ‌رێزی کردن و لێدان به خه‌راپترین شێوه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ندێك له تاوانباران ئه‌وه داوایان هه‌بووه، له رێگای نووسینی نامه ئه‌وه‌یان هێناوته به‌ر باس که ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی بۆ راست نیشان‌دانی ئه‌و داواکاریانه ئه‌نجام نه‌داوه.
که‌مپه‌ینی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له گه‌ل بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه. داواکاره له به‌رپرسانی دادی وڵات له ئێران، به شێوه‌ێکی دروست مامڵه و به‌دواداچوون بکه‌ن و به شێوه‌یه‌کی گونجاوتر له مه‌ر داواکاری گیراوان و هه‌روه‌ها باوه‌رمه‌ندی به یاسایی بوونی پله‌به‌پله‌ی کاری دادوه‌ری و ده‌رکردنی سزایی له سێداره‌دان هه‌نگاو هه‌لێنێته‌وه ، به نسبه‌ت پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ر سزای ئه‌و که‌سانه هه‌وڵی ته‌واو بخاته‌گه‌ڕ.
دواین سزاکان و کۆتایی کاری دادگایکردنی زۆربه‌ی ئه‌و تاوانبارانه له دادگاه پێداچوونه‌وه و دیوانی باڵای وڵات په‌سه‌ند کراوه و هه‌ر کات ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانیان هه‌یه. ناوی ئه‌و 21 گیراوه سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه هه‌نۆکه له به‌رده‌ست دان.
1. زانیار موردای 2. لوقمان مورادی 3. هوشه‌نگ ره‌زایی 4. ره‌زا مه‌لا زاده 5. بهروز ئالخانی 6. ئارمان په‌رویزی 7. سیروان نژاوی 8. ئیبراهیم عیسا پوور 9. محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی 10. سابیر موخه‌لید موانه 11. سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی 12. سه‌ید سامی حوسێنی 13. عه‌بدوڵڵا سه‌روه‌ریان 14. حه‌بیب اللا لتیفی 15. به‌ختیار مه‌عماری 16. سمکۆ خورشیدی 17. مسته‌فا سلیمی 18. رشید ئاخکندی 19. سامان نه‌سیم 20. ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می 21. عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان
ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کوردانه‌ی که سزای له سیداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئێستا له گرتوخانه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی‌دان و چاوه‌روانی به‌ریوه‌چوونی سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
-
زانیار مورادی
” زانیار مورادی” کوڕی ئیقباڵ، 21 ساڵانه و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له پاریزگای سنه، له رێکه‌وتی 14ی گه‌لاوێژی ساڵی 1388، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیداره ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌گواسترێته‌وه.
ناوبراو دوای ئه‌وه بۆ هۆده‌ی 209ی گرتوخانه‌ی ئه‌وینی تاران گواسترایه‌وه و دواتر له نزیک به یه‌ک مانگ و نیو به بێ دابنی هیچ جۆره مۆڵه‌تێکی چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی گرتن به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه، له به‌شی 15 دادگای شۆرش به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر سه‌له‌واتی، له گه‌ڵ ” لوقمان مورادی” یه‌کێکی‌تر له تاوانبارانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، به تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی له حیزبی ”کۆمه‌ڵه” دادگاهی کراوه و دواتر سزای له سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. دوای ناره‌زایه‌تی ده‌ربرێنی ئه‌و دوو گیراوه له هه‌نبه‌ر ده‌رکردنی ئه‌و بریاره، له رێکه‌وتی 18ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 1390 دوای پێداچوونه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که‌یان له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات، ئه‌و سزایه په‌سه‌ند کرا و رۆژیک دواتر بۆ ناوه‌ندی به‌رێوه‌چوونی سزای گرتوخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌نێردرێ. ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ره‌جایی شای که‌ره‌ج دایه.
-
لوقمان موردای
“لوقمان مورادی” کوڕی عوسمان ، له دایک بووی 1362ی هه‌تاوی، خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان سه‌ربه پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کورستانه، له رێکه‌وتی 13ی مانگی گه‌لاوێژی سالێ 1388ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ناوه‌نده‌ی هه‌واڵگری ئیداره ئیتلاعاتی شاری سنه گواسترایه‌وه. ئه‌و گیراوه له گه‌ڵ زانیار مورادی یه‌کێکی تر له تاوانباری ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، نزیک به 9 مانگ له ژووره تاکه‌که‌سی‌یه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه که‌وتبوونه ژێر لێکۆلینه‌وه و به چه‌ندین جۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی درابوون. ئه‌ودوو گیراوه دوای ئه‌وه گواسترانه‌وه بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی سنه و هه‌روه‌ها نزیک به 6 مانگ له‌و گرتوخانه‌یه راگیرابوون. دواتر لوقمان مورادی بۆ جاریکی تر گواسترایه‌وه بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌و بنه‌ماڵه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات زه‌خت و فشارێکی زۆریان خستبوونه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که له سه‌ر میدیاکان دان به‌وه دابنێن واته به‌پرسایه‌تی کوشتنی کوری پێشنوێژی هه‌ینی شاری مه‌ریوان وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌و دوو گیراوه له پرۆگرامی ئیران توده‌ی که‌نالی ” پرس تی‌ڤی” دانیان به کوشتنی کورێ پێشنوێژی هه‌ینی شاری مه‌ریوان دانابوو که به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو” ئه‌و کاره له ژێر گوشار و هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بێ ئه‌نداز بووه”
دواجار بۆ هۆده‌ی ژماره 209ی گرتوخانه‌ی ئه‌وینی تاران گواستراونه‌ته‌وه و دوای نزیک به 1 مانگ و نیو به بێ هیچ مافێکی چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان، له به‌شی 15ی دادگای شۆرشی تاران به سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌له‌واتی، به تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی هه‌ینی مه‌ریوان دادگایی ده‌کرێن و سزای له سێداره دانیان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، دوای ده‌بڕینی ناره‌زایه‌تی ئه‌و دوو گیراوه به نیسبه‌ت ئه‌وه ئه‌و برایاره، له رێکه‌وتی 18ی پووشپه‌ری سالی 1390 له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات ئه‌و سزایه په‌سه‌ند و رۆژێک دواتر راده‌ستی بنکه‌ی به‌رێوه‌چوونی سزا له گرتوخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌کرێ.
-
هوشه‌نگ ره‌زایی
“هوشه‌نگ ره‌زایی ” خه‌ڵكی شاری نه‌هاوه‌ند سه‌ر به پاریزگای هه‌مه‌دانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له رێکه‌وتی 29ی جۆزه‌ردان سالی 1389ی هه‌تاوی، له شاری تاران له لایه‌ن هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ هۆده‌ی تایبه‌تی ئه‌وه وه‌زاره‌تخانه‌یه واته هۆده‌ی ژماره 209ی گرتوخانه‌ی ئه‌وین ده‌گواسرێته‌وه، ئه‌و گیراوه له مانگی بانه‌مه‌ڕی سالی 1391، دوای 1 سال و نیو راگیرانی له هۆده‌کای ژماره 209 و 350ی گرتوخانه‌ی ئه‌وین، له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕ بۆ گرتوخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گیراوه به تاوانی ته‌ناهی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن به‌شی 28ی دادگای شۆرش به سه‌رۆکایه‌تی قازی مۆقیسه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
۴. ره‌زا مه‌لا زاده
“ره‌زا مه‌لازاده” له هاوینی سالێ 1390ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری کردن له گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردیه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری رژێمی ئێران، سزای له سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ئێستا له گرتوخانه‌ی شاری ورمێ دایه.
۵. بێهروز ئاڵخانی
“بێهروز ئاڵخانی” کوڕی فارس، له دایکبووی 1364، هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری سه‌لماس له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه ، له رێکه‌وتی 7ی مانگی رێبه‌ندانی سالی 1388 له لایه‌ن هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سه‌لماس ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، ناوبرا له رێکه‌وتی 23ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی 1390 له دانیشتنێکی چه‌ند خوله‌که‌یی‌دا به به‌شداری پارێزه‌ره‌که‌ی، نوێنه‌ری دادوه‌ر و نوێنه‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری شوێندانه‌رانه له گه‌ل پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) و به‌شداری له کوشتنی دادوه‌ر شاری خۆی، له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی شاری ورمێ به سه‌رۆکایه‌تی قازی چابۆک سزای له سیداره‌دانی بۆ بڕایه‌وه. ئه‌و گیراوه هه‌نۆکه له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ‌دایه. په‌روه‌نده‌ی ناوبرا دوای ناره‌زایه‌تی پارێزه‌ر ته‌سخیری، بۆ دوباره پێداچوونه‌وه راده‌ستی دیوانی بالای وڵات له پاریزگای ورمێ ده‌کڕێ.
۶. ئارمان په‌رویزی
“ئارمان په‌رویزی” خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد له پاریزگای ورمێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له کۆتایی‌یه‌کانی سالی 1391 له گه‌ڵ چه‌ند که‌سیتر ده‌ستبه‌سه‌ر و له 15ی مانگی پووشپه‌ری ساڵی رابردوو له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری ره‌شت، به تاوانی هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری یه‌کێک له هیزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی ئێران، سزای له سێداره‌دانی بۆ بڕایه‌وه. سزای له سێداره‌دانی ئارمان په‌رویزی رۆژی پێنج شه‌ممه 9ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392 به ناوبراو راگه‌یه‌ندراوه. ئارمان په‌رویزی خوێندکاری به‌شێ بیناسازی زانکۆی شاری ره‌شته و ئه‌وه سێ‌هه‌مین گیراوی کورده که دوای هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی ” حه‌سه‌نی روحانی” سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
۷. سیروان نێژاوی
“سیروان نێژاوی” شارۆمه‌ندی کورد و خه‌ڵکی نه‌ڵاس سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له مانگی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری یه‌کێک له هێزه کوردیه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی، سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئێستا له گرتوخانه‌ی ورمێ راگیراوه.
سیروان نێژاوه‌یی له رێکه‌وتی 14ی مانگی پووشپه‌ڕی سالێ 1390، له شاری که‌ره‌ج به تاوانی هاوکاری ( په‌ژاک) ، له رێکه‌وتی 23ی مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1391 به تاوانی ئه‌ندامیه‌تی له‌و پارته‌دا، له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی مه‌هاباد، به سه‌رۆکایه‌تی قازی جه‌وادی‌کیا لێکۆلینه‌وه لێکراوه و به بێ ئه‌وه‌ی که ئیزنی پارێزگاری کردنی له خۆی پێ بدرێت، هه‌روه‌ها به بێ بوونی پارێزه‌ری ده‌ست‌نیشانکراو سزای له سیداره‌دانی بۆ بردراوه‌ته‌وه. ئه‌و سزایه له به‌شی 31ی دیوانی بالای وڵات له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری مه‌هاباد په‌سه‌ند و راده‌ستی پارێزه‌ری ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کراوه.
۸. ئیبراهیم عیسا‌پوور
“ئیبراهیم عیسا‌پوور” شارۆمه‌ندی کورد خه‌لکی نه‌ڵاس سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له پاریزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 14ی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و گواسرایه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ. ناوبراو له گه‌ڵ سیروان نێژاوه‌یی یه‌کێکی تر له تاوانبارانی په‌روه‌نده، دوای تێپه‌ڕکردنی 1مانگ و نیو له ژووی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی مه‌هاباد ده‌گواسرێته‌وه و له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی ئه‌و شاره به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر جه‌وادی کیا له رۆژی 23ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی رابردوو به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری و ئه‌ندامیه‌تی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژیم ( په‌ژاک) سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ، ئه‌و گیراوه له رێکه‌وتی 12ی مانگی بانه‌مه‌ڕ له گرتوخانه‌ی مه‌هاباد بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ ده‌گواسترێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌نبه‌ر ئه‌و سزایه ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برێ، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بۆ سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه بۆ به‌شی لیکۆڵینه‌وه‌ی سزایی پاریزگای ورمێ به‌رێ ده‌کرێت. ئه‌و سزایه له به‌شی 31ی دیوانی بالای وڵات، له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری مه‌هاباد په‌سه‌ند و راده‌ستی پارێزه‌ری ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده کراوه.
۹. محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵای
“محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵای” خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له سالێ 1389ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له 30 خه‌رمانانی 1392 به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری یه‌کێک له هێزه کوردیه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن به‌شی 1ی دادگای شۆرشی مه‌هاباد سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. ئه گیراوه سیاسی‌یه که له ساڵی 1389 له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات، به توندی که‌وته به‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌یه‌وه، فشاری ئه‌شکه‌نجه‌کانی جه‌سته‌یی ئه‌و گیراوه به ئه‌ندازه‌یه‌ک بوو که ناوبراو ده‌ست و قاچی تووشی شکاندنی ئیسک هاتن و به هۆکاری که‌می پێراگه‌یشتن و رێگه‌نه‌دانی پزیشک، راگرتنی له ژووری تاکه‌که‌سی‌دا، ئیسکی قاچی ناوبراو لار به‌یه‌که‌وه پێوه‌ند دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و گیراوه به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وام، چه‌ند ددانی شکاون و ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی سێ سالی رابردوودا بۆته هۆی ئازاری قوڕگ.
ناوبراو برای ” محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵایی ” یه‌کێکی تر له گیراوانی سیاسی کورده، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵایی دوای بانهێشت‌کرانی بۆ دادگا، به پێی وته‌کانی به‌رپرسانی به‌رێوه‌چوونی سزای زیندان، به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری کۆمه‌ڵه سزای له سیداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ده‌رکردنی ئه‌و سزایه له کاتێک‌دا روویدا که له ماوه‌ی دادگایی‌یه‌کان‌دا، ناوبراو بێبه‌ش کرابوو له مافی گرتنی پارێزه‌ر. ناوبراو له ماوه‌ی لیکۆڵینوه‌کان‌دا هیچ جۆره دادپێدانانێکی به دژی خۆی نه‌بووه و به‌و هۆیه‌ش زیاتر له 11 جار دادگایی کراوه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ش ئه‌و سزایه به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ له گرتوخانه راده‌ستی ناوبراو کراوه.
۱۰. سابیر موخه‌لێد مووانه
“سابیر موخه‌لێد مووانه” خه‌ڵکی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 20ی مانگی پووشپه‌ڕی سالی 1391ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپه‌رکردنی 3 مانگ له گرتوخانه‌ی ئیداره ئیتلاعاتی سپا به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ل یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی ئێران سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی 3 مانگه، بۆ گرتوخانه گواسترایه‌وه و که به‌هۆی ناره‌زایه‌تی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان ناوبراو دیسان بۆ گرتوخانه‌ی ورمێ ده‌گوازرێته‌وه، ناوبرا له دادگای سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌دا به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری کۆماری ئیسلامی سزای له سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
۱۱. سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی
“سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی ” خه‌ڵکی ئاوایی حه‌وتوانی سه‌ر به شاری سه‌لمان پارێزگای ورمێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که له 15ی جۆزه‌ردانی 1387ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات له خاڵی پشکێنه‌ری گه‌لۆگای شیرازی که له سه‌روی تازه شاری سه‌لماس هه‌ڵکه‌تووه، له گه‌ڵ ” سه‌ید سامی حوسێنی” ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌و شارۆمه‌نده کورده نزیک به چوار مانگی له گرتوخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌لماس و ورمێ تێپه‌ڕکردووه و دواتر له گه‌ل سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی بۆ گرتوخانه‌ی وه‌رمێ گواستراونه‌ته‌وه. ئه‌و دوو گیراوه ته‌نیا له دوای دوو جار دانیشتنی دادگا، سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه؛ یه‌کێکیان له رێکه‌وتی 20ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1387ی هه‌تاوی ، له دوباره لێکۆلێنه‌وه‌ی به‌شی 1 و ئه‌وه دانه‌ی تریشیان له کاتی به‌دواداچوون له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری خۆی، له رێکه‌وتی 14ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1387ی هه‌تاوی دادگایی‌یه‌که‌یان به‌رێوه چووه و هه‌ر دوو به تاوانی هاوکاری کردنی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی ئێران سزای له سێداره دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌و سزایه دوای ئه‌و ناره‌زایه‌تی‌یه گیراوانی به‌دواوه بوو و دیسان بۆ دادگای سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی پاریزگای ورمێ ره‌وانه ده‌کرێ و هه‌ر له‌وێش سزای له سێداره‌دانی په‌سه‌ند ده‌کرێته‌وه، دوای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزه‌ری ئه‌وه په‌روه‌نده‌یه به ناوی ” خه‌لیل کیان” په‌روه‌نده‌ی ئه‌و دوو شاره‌مه‌نده کورده ره‌وانه‌ی دیوانی بالای وڵات ده‌کرێت.
ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ‌دایه و چاوه‌رێی سزای له سێداره‌دانه. سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له په‌روه‌نده‌که، به که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤی راگه‌یاند که ئێران وتوویه‌تی ” داواکاری پێویست داد بۆ ئه‌و دوو گیراوه په‌سه‌ند کراوه” هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌مپه‌ینه تا ئێستا نه‌یتوانی‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی، بۆ راست نیشان‌دانی ئه‌و ئیدعایه له به‌ر ده‌ست دانیه.
۱۲. سه‌ید سامی حوسێنی
“”سه‌یدسامی حوسێنی” له دایکبووی 1358ی هه‌تاوی. دانیشتووی گوندی حه‌وتوانی سه‌ر به شاری سه‌لمان له پارێزگای ورمێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که له 15ی جۆزه‌ردانی 1387ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات له خاڵی پشکێنه‌ری گه‌لۆگای شیرازی که له سه‌روی تازه شاری سه‌لماس هه‌ڵکه‌تووه، له گه‌ڵ تاوانباری ” سه‌ید جه‌مال حوسێنی” ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
سه‌ید سامی خوسێنی گه‌ل سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی ته‌نیا له دوای دوو جار دانیشتنی دادگا، سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه؛ یه‌کێکیان له رێکه‌وتی 20ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1387، له دوباره لێکۆڵینه‌وه به‌شی 1 و ئه‌وه دانه‌ی تریشیان له کاتی به‌دواداچوون له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری خۆی، له رێکه‌وتی 14ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری سالێ 1387 دادگایی‌یه‌که‌یان به‌رێوه چووه و هه‌ر دوو به تاوانی هاوکاری کردنی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی ئێران سزای له سێداره دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له چاوه‌روانی جێبه‌جێکردنی سزای له سێداره‌دانه.
۱۳. عه‌بدوڵڵا سه‌روه‌ریان
“عه‌بدوڵڵاسه‌روریان” خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، 25ساڵ رابردوو ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌رتشی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه، یه‌کێکه له چالاکانی کورد که له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران شۆرشی ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌رو به تاوانی ته‌ناهی و هاوکاری کردنی یه‌کێک له هێزه کوردیه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێم کۆماری ئیسلامی، سزای له سیداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه له چه‌ند ساڵی له‌وپیش، به بۆنه‌ی سه‌ردانی یه‌کێک له خزمانی نزیکی، سه‌ردانی هه‌رێمی باشووری کوردستان ده‌کات و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌دا له خاڵی سنووری باشماغی مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کڕیت.
عه‌بدوڵڵا سه‌روه‌ریان خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستانه و 25 ساڵ رابردووی ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌رتشی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه. ناوبراو له دادگای نیزامی ئه‌وه شاره، به تاوانی ته‌ناهی و سیخووڕی و هاوکاری له گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی سزای له سیداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌وه گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ‌دایه و چاوه‌روانی جێبه‌جێکردنی سزای له سیداره‌دان ده‌کات.
۱۴. حه‌بیبوللا له‌تیفی
“حه‌بیبوللا له‌تیفی” خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی زانکۆی ئازادی ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 1ی گه‌ڵاریزانی ساڵی 1386، له شه‌قامی ئه‌ده‌بی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له لایه‌ن چه‌ند که‌س له هیزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیداره ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تیپه‌ڕکردنی 4 مانگ له ژووری تاکه‌که‌سی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیداره ئیتلاعاتی سنه، بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ده‌گوازرێته‌وه، ده‌وترێ که ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا به توندی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژێم که‌وتۆته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازار و لێدانی به‌رده‌وام و به تایبه‌ت شوێنه هه‌ستیاره‌کانی له‌شی له‌وانه تووشی خوێن رێژی گورچیله‌و هه‌روه‌ها تووشی شکانی سه‌ر هاتووه.
حه‌بیبو ڵڵا له‌تیفی له رێکه‌وتی 10ی پووشپه‌ڕی سالی 1387ی هه‌تاوی ، له به‌شی 1ی دادگای شاری سنه به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر بابایی، به تاوانی ته‌ناهی ( دژایه‌تی خودا) و هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سزا دراوه، به هۆی پشتیوانی و پاریزگاری‌یه‌کی زۆرره‌وه له لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی ” سالح نیکبه‌خت” و نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دی”وه به‌ڵام له کۆتایی‌دا سزای له سیداره‌دانی بۆ ده‌بڕدڕێته‌وه. دوای په‌سه‌ند کردنی سزای له سێداره‌دان له لایه‌ن دادگای سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه، دیوانی بالای وڵات له رێکه‌وتی 16ی ره‌شه‌ممه‌ی 1388ی هه‌تاوی ، ئه‌و سزایه‌ی به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ به پارێزه‌ی ناوبراو ” سالح نیکه‌به‌خت” راده‌گه‌یاند.
سزای له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به پێی ئاگادارکرانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی پارێزه‌ری ناوبرا، بڕیار بوو که رۆژی 5ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1389ی هه‌تاوی له گرتوخانه‌ی سنه جیبه‌جێ‌بکرێت، که به پێی داواکاری لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها پارێزگاری پێشووی پارێزگای سنه ئه‌و سزایه راگیرا.
ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه‌دایه و چاوه‌ڕوانی سزای له پێش‌دا سه‌پێندراوی له سیداره‌دان ده‌کات.
۱5. به‌ختیار مه‌عماری
“به‌ختیار مه‌عماری” ته‌مه‌ن 35 ساڵ و خه‌لكی شاری مه‌ریوانی پاریزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 13ی گه‌لاوێژی ساڵی 1389 هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، ناوبراو رۆژێک دوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی، بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌گواسترێته‌وه و بۆ ماوه‌ی 3مانگ له‌و گرتوخانه‌یه، له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی توند داده‌بێت.
دانیشتنه‌کانی دادگای کرانی ئه‌و گیراوه له دادگای تاوانی پارێزگای تاران به‌رێوه‌چووه، دادگای تاوانی پارێزگای سنه له ڕێکه‌وتی 29ی مانگی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، به تاوانی کوشتن و هه‌روه‌ها سکالایه‌ک له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که تۆمارکراوه، سزای مڵپهڕاندن به سه‌رناوبراودا دسه‌پینێت. هه‌روه‌ها لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری مه‌ریوان به‌تاوانی ته‌ناهی( دژایه‌تی خودا) و هاوکاری له که‌ڵ یه‌کێک له هیزه کورده به‌رهه‌ڵه‌ستکاره‌کان و دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی، سزای له سێداره‌دان به سه‌ر ناوبراودا سه‌پاند.
ئه‌و گیراوه ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی سنه له چاوه‌روانی به‌ریوه‌چوونی سزای له سیداره‌دانه.
۱6. سمکۆ خورشیدی
“سمکۆ خورشیدی” شارۆمه‌ندی کورد خه‌ڵكی شاری بانه‌ی پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له رێکه‌وتی 8ی خاکه‌لێوه‌ی 1390ی هه‌تاوی، له یه‌کێک له دوسایده‌کانی ده‌وروبه‌ری تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ، له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان هه‌وڵی ته‌قه‌کردنی داوه و ناوبراو گولله‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی به ده‌ستی ده‌که‌وێ و پاشان هێزه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان ناوبرا به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
سمکۆ خورشیدی دوای چه‌ند مانگ را‌گرتن له گرتوخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، بۆ گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز له پاریزگای سنه ده‌گواسترێته‌وه. له کۆتایی‌دا ئه‌و گیراوه له مانگی بانه‌مه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی ، له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری سه‌قز، به تاوانی ته‌ناهی( دژایه‌تی خودا) و ده‌ست بردن بۆ چه‌ک و هاوکاری و ئه‌ندامیه‌تی یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رژێمی ئێران سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. ئه‌و سزایه به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ له گرتوخانه‌ی سه‌قز به ناوبراو راده‌گه‌یه‌ندرێ.
دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ناوبراو به ده‌رکردنی ئه‌و سزایه، په‌روه‌نده‌که بۆ سه‌رله‌ونوێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ یه‌کێک له به‌شه‌کانی سزای سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه ره‌وانه ده‌کرێت. ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز له چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانه.
۱7. مسته‌فا سه‌لیمی
“مسته‌فا سه‌لیمی” شارۆمه‌ندی کورد خه‌ڵکی شاری سه‌قز له پاریزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1382ی هه‌تاوی، له شاری نه‌هاوه‌ند له پارێزگای هه‌مه‌دانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و دوای ره‌وانه‌کردنی بۆ گرتوخانه‌ی ئاگایی شاری سه‌قز، به‌شی لێکۆلێنه‌وه و داننان به تاوان، له لایه‌ن دادوه‌ری به‌شی 1ی دادگای شاری شۆرشی شاری سه‌قز به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر گه‌ودێنی، به تاوانی ته‌ناهی ( دژایه‌تی خودا) و هاوکاری له گه‌ل یه‌کێک له هێزه کوردیه به‌رهه‌ڵه‌ستکار و دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
دوای ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی مسته‌فا سه‌لیمی و پارێزه‌ره‌کانی ناوبراو” سه‌عید شێخی” و سه‌ید جه‌مال حیسامی” له مه‌ر ئه‌و سزایه، په‌روه‌ندی ناوبراو بۆ سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه بۆ به‌شی 31ی دیوانی باڵای وڵات ره‌وانه ده‌کرێت و سزای دانیشتی یه‌که‌می دادگایکردنی ناوبرا که له سێداره‌دان بووه دوباره په‌سه‌ند ده‌کرێته‌وه، سه‌رچاوه‌کانی نزیک باس له‌وه ده‌که‌ن که له دوایین هه‌وڵدانه‌کانی پارێزه‌ره‌کان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوه که سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌شی 15ی راستکردنه‌وه تاوان له دیوانی باڵای وڵات، دیسان ئه‌و سزایه‌ی په‌سه‌ند کردۆته‌وه و په‌روه‌ندی ناوبراوی دوای پێداگربوون له‌و سزایه، بۆ ئیداره‌ی به‌رێوه‌چوونی سزا ره‌وانه‌کراوه.
ئه‌و گیراوه سیاسی‌یه کورده ئێستا له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز له چاوه‌ڕوانی به‌رێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دان‌دایه. به هۆی پێداگربوونی سزاکه له لایه‌ن دادگا و بێ ئاکام بوونی هه‌وڵدانه‌کان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، هه‌ر کات ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانی ناوبراو هه‌یه.
18 _ ڕه‌شید ئاخ‌که‌ندی
ڕه‌شید ئاخ‌که‌ندی خێزانداره‌و له دایکبووی شاری سه‌قزی، سه‌ر به پارێزگار سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌و له ڕێکه‌وتی 21ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1387ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئیتلاعاته‌وه له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ.
له رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1387 دوای دادگایی کردنی له به‌شی 1ی دادگای شۆرشی شاری سه‌قز له لایه‌ن دادوه‌ر شایه‌ق به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی، سزای سی ساڵ دورخرانه‌وه و به‌ند کران له به‌ندیخانه‌ی میناب و له‌سێداردرانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
دوابه‌دوای ئه‌و سزایه، ڕه‌شید ئاخ‌که‌ندی و سه‌عید شێخی پارێزه‌ره‌کانی ناوبراو سکاڵا به دژی ئه‌و بڕیاره به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و په‌روه‌نده‌که له‌ڕێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1388، بۆ دیسان پێداچوونه‌وه له لایه‌ن به‌شی 5ی پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه ڕه‌وانه ده‌که‌ن و هه‌ر له‌و به‌شه‌ش سزای له سێداره‌دانی په‌سه‌ند ده‌کرێته‌وه و دوا به‌دوای ئه‌وه و بۆ جارێکی دیکه له رێکه‌وتی 31ی گه‌لاوێژی ساڵی 1388ی هه‌تاوی بۆ به‌شی 8ی دیوانی باڵای وڵات ره‌وانه ده‌که‌ن و دیسانیش حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێته‌وه.
ئێستا ئه‌و به‌ندکراوه له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز دایه‌و چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی له سیداره‌دان ده‌کا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ش‌دا که پێشتر په‌روه‌نده‌ی ڕه‌شید ئاخ‌که‌ندی بۆ سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه ره‌وانه‌ی دیوانی به‌رزی وڵات و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که‌و بێ ئاکام بوونی ئه‌و به‌دواداچوونه، په‌روه‌نده‌که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و حسزایه ره‌واه‌ی ئیداره‌ی جێبه‌جێکار کراوه، هه‌نووکه ئه‌گه‌ری له سێداره‌درانی پێشوه‌ختی ناوبراو له ئارادایه.
19_ سامانی نه‌سیم
” سامان نه‌سیم” کوڕی فایه‌ق، خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانی سه‌ر به پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. له هاوینی سالی 1390ی هه‌تاوی ، به تاوانی ته‌ناهی و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری کۆماری ئیسلامی ، له‌سه‌ر سنوور و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی پارێزگای ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و دواتر سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
سزای له سیداره‌دانی ” سامان نه‌سیم” گیراوی سیاسی کورد، دوای سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی دوباره له رێکه‌وتی 20ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1391ی هه‌تاوی له لایه‌ن به‌شی 2ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پاریزگای ورمێ، بۆ جارێکی دیکه په‌سه‌ند کرایه‌وه و هه‌نووکه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسی‌یه له گرتووخانه‌ی شاری مه‌هاباد دایه‌و چاوه‌ڕوانی به‌رێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دان ده‌کات.
20_ ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می
” ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می” له مانگی گوڵانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، له شاری کرماشان به تاوانی ته‌ناهی و دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له هێزه کوردێه‌ژانی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعات ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پیندرێت.
هه‌نووکه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسی‌یه کورده، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ماکۆ ده‌ستبه‌سه‌رو چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه چوونی سزای له سێداره‌دان ده‌کات.
21_ عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، کورده‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستانه. له رێکه‌وتی 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1384 له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ناوچه‌ی سنووری ته‌ڕگه‌وه‌ڕی سه‌ر به پارێزگای ورمێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌پێشدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ ده‌خرێته نێو ژووری تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه، ده‌خرێته ژێر گوشار‌و به‌توندترین شێوه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێ.
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، دوای ئه‌و ماوه‌یه له لایه‌ن به‌شی یه‌کی دادگای شۆرشی پارێزگای ورمێ‌و به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر “ده‌روێشی”، به تاوانی ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له هێزه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی به 5 ساڵ سزا له گرتوخانه‌دا و به تاوانی بڕینی سنوور به شێوه‌ی نایاسایی به 6 ساڵ راگیران له گرتوخانه سزا ده‌درێت
شایه‌نی باسه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسی‌یه تاکوو ئێستا له بوونی هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و دیتنی بنه‌ماڵه بێ به‌ش کراوه و له‌و چه‌ند ساڵه‌ش‌دا بۆ چه‌ندین جار بانگ‌کراوه‌ته ناوه‌ندی هه‌واڵگری وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعات و داوای هاوکاری و دانپێدانانی زۆره ملی‌و وتوێژی ساخته به شێوه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی لێ کراوه و زۆربه‌ی کاته‌کانیش خراوه‌ته ژێر گوشاری جه‌سته‌یی و ڕه‌وانی و هه‌موو جارێکیش ئه‌شکه‌نجه دراوه.
دوای گواسته‌وه‌ی ناوبراو بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ و سکالای بنه‌ماڵه‌ی دوو کوژراوه خۆجه‌یی” جاش” سه‌ر به سپای پاسداران، “که له شه‌رێکی نێوان سپای پاسداران و یه‌کێک له هێزه کوردیه‌کان دێته ئاراوه”، تاوانی کوشتنی ئه‌و دوو که‌سه ده‌خرێته پال عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان و به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به‌ندیخانه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهی شاری ورمێ و له‌وێ به شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت، که له ئه‌نجام‌دا یه‌کێ له مۆره‌کانی پشتی تووشی گرفت ده‌بێ‌و به تاوانی ئه‌و کاره، بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ی توند ده‌درێ. به‌ڵام له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعات، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه و دانپێدانه‌ننان به‌و کاره، په‌روه‌نده‌ی کوژرانی ئه‌و دوو که‌سه داده‌خرێ و بێ ده‌نگی لێ ده‌کرێ.
به پێی دوایین لێکۆڵینه‌وه‌کانی که‌مپه‌ین و به‌پێی وته‌ی که‌سێکی نیزێک له په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسی‌یه، ئه‌و که‌سه دوای له سێداره‌دانی ” حوسێن خزری ” له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له به‌ندکراوه سیاسی‌یه‌کانی هاوبه‌ندی خۆی، له مانگی به‌فرانباری ساڵی 1389 و له گرتووخانه‌ی ورمێ، ده‌ست ده‌که‌ن به مانگرتن و سه‌باره‌ت به‌وه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک به‌ندکراوی سیاسی دیکه به تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه‌و به تاوانی پێوه‌ندی له‌نێوخۆێ به‌ندیخانه‌ڕا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ده‌رووی وڵات، ده‌گوازرێته‌وه بازداشتگای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1390، به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌کانی دژبه‌ری حکومه‌ت و پرۆپاگه‌ندا به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای 6 مانگ به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، به‌ندکراوی سیاسی نێو گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی‌دیکه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کوردی به‌ندکراوی سیاسی دیکه به ناوه‌کانی ” ئه‌حمه‌د ته‌موویی، وێسف کاکه‌مه‌مه‌ی، جه‌هانگیر بادووزی و مسته‌فا عه‌لی ئه‌حمه‌د”، به تاوانی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ رێکخراوه داکۆکی‌کاره‌کانی مافی مرۆڤ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری “ئه‌حمه‌د شه‌هید” هه‌واڵنێری تایبه‌تی رێکخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به رێکخراوه‌یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌نێو خۆی به‌ندیخانه‌ڕا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه کورد زمانه‌کانی ده‌رووی وڵات، له رێکه‌وتی 20ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1391، ده‌گوازرێنه‌وه به‌ندیخانه‌ی وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعاتی شاری ورمێ و دوای لێکۆێنه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خرێنه نێو ژووری تاکه‌که‌سی. دوای ئه‌و ماوه‌یه به توندترین شێوه ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رووی ده‌کرێن و دواتر له‌گه‌ڵ به‌ندکراوه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی هاورێی، ده‌نێردرێنه‌وه به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ.
رێگاکانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ که‌مپه‌ینی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ئیمه‌یل:
Kampain82@gmail.com
لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووک:
https://www.facebook.com/k.zendanian?ref=hl
ماڵپه‌ڕ:
http://kampain.info/mer.php?do=contact