كۆچی دوایی هاوسه‌ری عه‌لی مام حوسێنی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌ك دوو رۆژ پێش له ئێستا، ده‌وروبه‌ری كاتژمێری 8ی سه‌ر له به‌یانی ، به داخه‌وه خوشكه زڵیخا ره‌سووڵی هاوسه‌ری كاك عه‌لی عه‌بداڵی ناسراو به عه‌لی مام حوسینی و، كچی میرزا خدری خه‌ڵكی گوندی شیوه‌سه‌ڵی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
خوشكه زڵیخا ره‌سووڵی، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كاك عه‌لی عه‌بداڵی له گه‌ڵ مام حوسینی باوكی دا، هه‌ر له سه‌ره‌تای 1358ی هه‌تاوی دا بوونه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئه‌ركی به‌رێوه بردنی ماڵه‌كه‌یان زیاتر كه‌وته سه‌ر شانی ئه‌و .
پاش چه‌ند ساڵ كه مام حوسێن باوكی كاك عه‌لی هاوسه‌ری له شه‌رێكی نه‌خوازراوو به سه‌ردا سه‌پدا له 1361ی هه‌تاوی له توژه‌ڵی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت شه‌هید بوو، به‌و په‌ڕی له خۆبووردووییه‌وه بۆ درێژه پێدانی خه‌بات و تێكۆشان، پشتی كاك عه‌لی گرت و، زۆر رووسوورو جەسوورانه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی ماڵ و منداڵی گرته ئه‌ستۆی خۆی و بۆ ساتێكیش ماندوو بوونی نه‌ناسی و بوو به هانده‌رێكی باش بۆ كاك عه‌لی كه زیاتر درێژه به شۆڕش بدا. به‌ڵام به داخه‌وه، له‌و سه‌رو كاتانه دا كه ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵ بوو له نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا بوون، خوشكه زڵیخا تووشی نه‌خۆشی هات و ئه‌وه‌ی له رابردوویدا ده‌یتوانی بۆ بنه‌ماڵەكه‌یان بیكات، نه‌یتوانی و، ناچار كاك عه‌لی هاوسه‌ری به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به خوشكه زڵیخاو، ماڵ و منداڵی، چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی دانا و، له شاره‌كانی باشووری كوردستان دا ده‌ستی به كار و كاسی كرد. به‌ڵام هه‌م خوشه‌كە زڵیخاو، هه‌م كاك عه‌ڵی و منداڵه‌كانی، وه‌ك ئه‌ندامێكی دلسۆز به حیزبه‌كه‌یان وه‌فادار مانه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه، وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كرد، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی شەممەی ڕابردوو خۆشكه زڵێخا به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یی هه‌یبوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
لێره دا سه‌ره خۆشی له كاك عه‌لی و منداله‌كانی و بنه‌ماڵه‌ی میرزا خدر و،هه‌موو خزم و كه‌س وكاریان ده‌كه‌م و، خۆم به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانم و، هیواداریشم كه خوای مه‌زن، رووحی خوشكه زلیخا به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی