کۆچی دوایی حاجی خەجیجە مەعروفزادە کەسایەتی دیاری شاری سەردەشت

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە حاجی خەجیج کچی میرزا شێخەی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. حاجی خەجیجە دایکی تێکۆشەرانی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێزان سولێمان نەباتی و جەعفەر نەباتی و هەروەها دایکی بەرێزان خاتوو زیبا نەباتی خێزانی تێکۆشەری سیاسی و خۆراگری زیندانەکانەی شاهەنشاهی کاک عەلی ڕەحیمی و شۆڕشگێری دیاری بزووتنەوەی کورد و کاک هیوا نەباتی ناسراو بە خاڵە هیوا دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حاجی خەجیجە ژنێکی ناسراو و جێگای متمانە و مەشرەف خۆشی شاری سەردەشت بوو، تا بڵێی ژنێکی بە سەبر و تەحەموول و ژنێکی بە ئیمان و بە ئیرادە بوو. لەگەڵ ڕاپەرینی شۆرشی گەلانی ئێران و لە ١٤ سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاوی دا کاتێک خەڵکی شاری سەردەشت بە دژی رژێمی شاهەنشاهی راپەرین یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی هادی نەباتی لە کاتی خۆپێشاندان دا بە گوللەی دژی گەلی‌یەکانی رژێمی شاهەنشاهی بریندار بوو، ئەو کات بۆ ژنێکی وەک خاتوو خەجیج کە لە ئاسایش و ڕەفا دا دەژیا زۆر دژوارە بوو کە کورێکی بە برینداری ببینێ، بەڵام بە دڵێکی فراوانەوە ئەو کارەساتە گەورەیەی قەبووڵ کرد، لەگەڵ ئەوە کە شوکرانە بژێر بوو کە کوڕەکەی زیندووە لە هەمان کاتدا بە دڵ بۆ شەهیدانی چاردەی سەرماوەز دەگریا و فرمێسکی دەڕشت. تێ‌بینی لەو خۆپێشاندانە دا ٧ کەس لە ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی شاری سەردەشت شەهید بوون.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی و جگەرگۆشەکانی بە هۆی وەزعی نالەباری نێوخۆی کوردستان بە ناچار دەبوو، لە تاراوگە و لە دەروەی وەڵات دا بژین، بەڵام خاتوو خەجیج وەک ژنێکی دونیا دیدە و بە ئەزموون ئەوەشی بە دڵەوە قەبووڵی کرد و تا کاتی مردنی شانازی بە باوەری منداڵەکانی‌یەوە دەکرد.

خاتوو خەجیجە ژنێکی کۆمەڵایەتی، مرۆڤێکی خۆشناو و هەڵکەوتووی شاری سەردەشت بوو، لەگەڵ توێژەکانی نێو کۆمەڵگا دا دەگونجا، لەگەل هەژاران، هەژار بوو، لەگەڵ لاوان، لاو بوو، لەگەڵ خوێندەواران، خوێندەوار و لەگەڵ ژنان، ژن و لەگەڵ کۆمەڵگا بەراستی گونجاو بوو، کەسێک بوو دەیتوانی لەگەڵ نەهامەتی و کارەسات و ڕووداوەکان خۆی بگونجێنێ و هەموو کات بە خەم و ئازاری گەلەکەیەوە بوو.

کۆچی دوایی خاتوو خەجیجە خەسارێکی گەورە بوو بۆ شاری سەردەشت و بنەماڵەکەی و هەروەها دۆستان و ئاشنایانی. خاتوو خەجیجە لە دونیای فانی ڕۆیشت بەڵام بیرەوەری و چاکە و هەڵس و کەوتەکانی بۆ گشت لایەک لەبەر چاوانن و قەت وون نابن.

ئەو کەسانەی دەیانهەوێ هاودەردی و هاوەمی خۆیان دەرببرن دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بگرن.

بنەماڵەی عەلی ڕەحیمی ٠٠٣١٦٣٣٣٧٤٩٢٩

جەعفەر نەباتی ٠٠٣٥٨٤٠٠٧٥٩٣٩٢

هیوا نەباتی ٠٠٣٥٨٤٠٣٥٠٧٣١٧

بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ۆشناوی ساری سەردەشت حاجی خەجیجە مەعروفزادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان لە نێوخۆی کوردستان و هەروەها لە دەرەوەی ولات دەکەم و هیوادارم کە حاجی خەجیجەی کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و کەس و کار و ئەندامانی بنەماڵەکەی تەمەنیان درێژ بێ، ڕوحی شاد.

حەمەرەسووڵ کەریمی