كۆماری كوردستان له مێژوودا. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
كۆماری كوردستان كه رۆژی 2ی رێه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 22ی كانوونی دووه‌مى1946 ى زاینی له رێ و ره‌سمێكی بێ وێنه‌و له نێو چه‌پڵه رێزانی ئاپۆرای خه‌ڵك و سروودی نیشتمانی دا كه به ده‌نگی كوڕ و كچانی قو‌تابی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ر به خۆیی قوتابخانه‌كانی مه‌هاباد گوترانه‌وه‌و پاراستنه‌كه‌شی هێزی شۆخ وجوانی پێشمه‌رگه وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتبوو‌و، ته‌واو پیاو ماقوڵانی شار‌و شه‌خسی مسته‌فا بارزانی ویارانی وسه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نگوڕ،ما‌مه‌ش،گه‌ورك،زه‌رزا،هه‌ركی،شكاك،جه‌لای و چه‌ندین سه‌رۆك عه‌شیره‌تی پشده‌ری وه‌ك جوامێراغای ته‌نگژه‌و برایماغای برای له‌وی بوون و،له لایه‌ن قازی محه‌ممه‌د راگه‌ێندرا، له بواری حوكمرانی دا، چ له ئاستی كوردستان و، چ له ئاستی ناوچه‌كه و چ له ئاست نه‌زه‌ری وڵاتانی بیانی، به یه‌كه‌مین ئه‌زموونی دیار و به‌ر چاوی نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتۆته ئه‌ژمار.
له‌و رۆژو كات و ساته‌دا كه كۆماری كوردستان له لایه‌ن قازی محه‌ممه‌د راگه‌ێندرا،قازی محه‌ممه‌د زۆر به وازعی باس له زه‌رووریه‌تی یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خۆڕاگریه‌كه‌ی ده‌كات كه ئێستاشی له گه‌ڵدابێت ئه‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و كات له هه‌موو كاتێك پته‌وتر ده‌بێت كه نموونه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رۆژه قازی محه‌ممه‌د له كاتی راگه‌یاندنی كۆمارى كوردستان دا ده‌ڵێت: ئێمه هێزێكی میللیمان(نه‌ته‌وه‌یه‌ی) ته‌شكیل داوه كه ئه‌گه‌ر به‌وردی لێكی بده‌ینه‌وه ئه‌م چه‌ند وشه‌ی ئه‌و نه‌مره لهباره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا ده‌توانرێ ده‌یان كتێبی له سه‌ر بنوسرێت.
ئه‌و رۆژه كه كۆماری كوردستان پێكهات، له شادی و خۆشی ئه‌و حكومه‌ته، منداڵانی سه‌ر لانكه‌ی كوردستان به گشتی له ناو بێشكه‌دا خه‌ونی ئازادی كوردستانیان بینی و له خۆشیان دایان له قاقای پیكه‌نین و به زه‌رده‌ی سه‌ر لێوو ره‌نگی گه‌ش و جوانیان، كه وه‌ك نوور له ناوچاوانیان ده‌باری، به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كی چوارچرایان شه‌ق كرد و پڕ به شار خۆشیان باراند و دڵی خه‌ڵكیان وه‌ك گوڵ گه‌ش كرد و به تێكرايى مانگی رێبه‌ندانیان كرده مانگی به‌هار و گولان و وه‌ك مامۆستا هێمن گوتويه‌تی: سه‌د به‌هار، نۆكه‌ری ئه‌و زستانه بوو.
كۆماری كوردستان، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی راگه‌ێندرا، ده‌ری خست كه ئیمانی به دێموكرسی و به‌رابه‌ری ژن و پیاو هه‌یه كه دوو خوشك به ناوه‌كانی ویلمه‌ی سه‌یادیان، كه به‌رێوه به‌ری قو‌تابخانه‌ی (په‌روانه‌ی كچان)ی شاری مه‌هاباد بوو، له گه‌ڵ خه‌دیجه‌ی حه‌یده‌ری كه راوێشكاری هه‌ر ئه‌و قوتابخانه بوو، یه‌كی وتارێكیان خوێنده‌وه كه له‌وێدا ئامۆژگاری ژنانیان كرد كه بۆ پاراستنی كۆمار و كوردستان ببنه هاوكاری براكانیان و ده‌ست به تێكۆشان بكه‌ن كه له‌وێدا گوتیان: ئه‌مرۆ، دونیا موحتاجی كچ و كوڕه كه به خوشک و برایه‌تی ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ك بۆ رزگاركردنی دایكی نیشتمان.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی ته‌قدیره ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی كوردستان دروست بوو، كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزی دێموكراتی كوردستان ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی میللی كه پێكهاتبوو له چوارده وه‌زاره‌تخانه راگه‌یاند.
كۆماری كوردستان كه سنووره‌كانی تا مه‌هاباد و ، شنۆ‌و، میاندواوو، سه‌رده‌شت و، بانه‌و، سه‌قز و، نه‌غه‌ده‌و، بۆكان و، ورمی و شاپوورو، خۆی و، ماكۆبوو، وه ك باسى ليكراوه, هێزه‌كانی به گشتی به هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی چه‌كداره‌وه، گه‌یشتۆته 45000 كه‌س، به‌ڵام له شوێنی واشدا هه‌یه كه گوتراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی 12750كه‌س بووه و، له شوێنێكی تریشدا گوتراوه‌كه 11100 كه‌س بووه.
كۆماری كوردستان هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره و باش و گرنگ و بێ وێنه‌ی له مێژووی خه‌باتی رزگایخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی، رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێنێته دی.
كارێكی تری كۆماری كوردستان ئه‌وه بووه كه رێگه‌ی به كه‌مایه‌تیه ئاسۆری و ئه‌رمه‌نی وجووله‌كه‌كانیش داوه كه له كوردستان دا قو‌تابخانه‌ی تایه‌ت به خۆیان هه‌بێت.
جگه له‌وانه‌ش، وتاره‌كانی كه له مزگه‌وته‌كاندا ده‌خوێندرانه‌وه، به پێی بڕیاری حكوومه‌تی كوردستان به زمانی كوردی ده‌خوێندرانه‌وه كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێخانه‌ی گشتی كرا بوونه‌وه تا خه‌ڵك به‌ره و رۆشنبیری بڕۆن.
له باره‌ی رێكخراووگروپ و پیشه دا گه‌لێك رێكخراوی جۆر به جۆر دروست ببون، وه‌ك رێكخروه‌كانی یه‌كیه‌تی جه‌وانانی دێموكرتی كوردستان كه یه‌كێك له چالاكیه‌كانی ئه‌وه‌بوو كه توانی رۆژنامه‌ی هاواری نیشتمان بڵاو بكاته‌وه كه سه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی سه‌دیق ئه‌نجیری ئازه‌ر بوو و ته‌نیا 5 ژماره‌ی لێ بڵاو بۆوه.
هه‌رله‌و كاته دا به هه‌وڵ و هیمه‌تی قازی محه‌ممه‌د و مینا خانمی هاوسه‌ری و كۆمه‌ڵیك ژنی چالاك یه‌كه‌مین رێكخراوی ژنی كورد به‌ناوی یه‌كێتی ژنان دامه‌زرا.
جگه له وانه‌ش له‌و كاته دا تونرا رادێو ده‌نگی كوردستان دابمه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له بارودۆخی كۆماری كوردستان و هه‌واڵه جیهانیه‌كان به ئاگا بن.
هه‌روه‌ها جگه له هێنانی سینه‌ماو بایخدان به بواری رۆژنامه‌وانی، چه‌ندین بڵاوكراوه و رۆژنامه‌وگۆڤارو كتیب بڵاو كرانه‌وه‌كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به به‌ره‌و پێش چووی باری فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرد و له ناو كۆمه‌ڵگا بیانیه‌كانیش له زۆر بواره‌وه ته ئسیری خۆی دانا‌و هه‌ر یه‌كه‌یان له شوێنی خۆیاندا تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تێكی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتریان به كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌خشی كه چه‌نده‌یان بریتی بوون له هاواری نیشتمان، گۆڤاری ئاوات، هه‌لاڵه، رۆژنامه‌ی كوردستان كه له گه‌ڵ ئەوانه‌شدا بۆ خزمه‌ت كردن به مندڵانی كورد، گۆڤاری گروگاڵی منداڵانی كورد بڵاو كرایه‌وه.
هه‌ر له‌و كاته دا بۆ یه‌كه‌م جار رۆژمێری باخه‌ی ره‌سمی كۆماری كوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌كه‌هه‌واڵی بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی ، وه‌ك مزگێنیه‌ك پێش ده‌رچوونی له لایه‌ن هه‌ندێك رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه بڵاو كرایه‌وه،
له بواری كشتوكاڵی و بازرگانییه‌وه كۆماری كوردستان بایخێكی گه‌وره‌ی به‌م لایانانه دا كه به راده‌یه‌كی زۆر باش چوونه پێش و خزمه‌تێكی باشی به‌باش كردنى بارى گوزه‌رانی كۆمه‌ڵگای كورده وارى كرد.
له‌بواری یاسایه‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌كی شارستانی، حكومه‌تی كوردستان سه‌رچاوه یاساكانی هه‌مه جۆر و فره لایه ن بوون و، وه‌ك كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێ: كه‌ڵ به موو به‌ند بوو.
سه‌ره رای ئه‌و هه‌موو كۆسپانه‌ی كه له ده‌رباری شا‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن ناحه ز و دوژمنانی كورده‌وه بۆی دروست ده‌كران، كۆماری كوردستان به ته‌واوی هه‌وڵی به جیهان بوونی خۆی دا‌و به دروستی ده‌ستى دۆستایه‌تی بۆ دراوسێ و جیران و دونیایی ده‌ره‌وه درێژ كرد و, زۆر ژیرانه هه‌نگاوی نا. به‌لام دوژمنانی ئه‌وه‌نده زۆر بوون كه به داخه‌وه زوو جوانه مه‌رگیان كرد‌و نه يانهيشت نه‌ته‌وه‌كه‌مان زياتر له به رسيبه ريدا بحه سيته وه.
سه رچاوه, و نوسراوه‌كانى حيزبى ديموكراتى كوردستان
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی