رێبه‌ندان نابێ رێبه‌ندان ! نزار کوێستانی
هه‌ر دێت وده‌روا زه‌مانه
له‌م شه‌ست و هه‌شت رێبه‌ندانه
هێشتا وڵاتی کوردستان
پێک نه‌هاتوه له‌م جیهانه
حیزبی دێمۆکرات رۆژهه‌ڵات
خه‌ڵاتیی خه‌بات و ئاوات
یه‌کگرتنه‌وه‌ت فه‌رزه ئه‌مرۆ
بیانوو به‌سه ، ئه‌سیره وڵات!
به‌نده ، په‌ری دێمۆکراسی
میلیتار خۆت باش ده‌ناسی
رۆحی شه‌هید هاوار ده‌کا
به سته بیانوو ، مه‌که‌ن باسی
هه‌زاران هیوا ئاوابوون
چاوه‌رێی یه‌کگرتنه‌وه بوون
که چی ئێوه‌ی هه‌ده‌رده‌ران
مه‌ستن له کۆیه و هه‌نده‌ران
هه‌ر شه‌ره‌فه‌و ده‌زریکێنێ
هه‌ر زگی برسیه‌و قؤڕه دێنێ
داگیرکه‌ریش به که‌یفی خۆی
چی پی خۆش بێ ، ده‌چرێکێنێ
دووی رێبه‌ندانمان پیروزه
بۆ هه‌ر چی کوردی دڵسۆزه
جێژنی نه‌ته‌وایه‌تیمان
ئه‌مه‌یانه نه‌ک نورۆزه
که‌وایه کورد ئه‌مه‌ی ده‌وێ
هه‌رچی حیزبه سه‌ردانه‌وێ
له پێناو یه‌کیه‌تی کوردان
قوربانیدان لیره‌و ، له‌وێ!!
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان
چه‌شنی گه‌لانی سه‌ربه‌ستان
له پێناو یه‌کیه‌تی حیزبان
با برۆن دیکتاتۆره مه‌ستان !
دووی رێبه‌ندان نابێ قاش ، قاش
یه‌ک رێبه‌ندانه و باشی باش
یه‌ک کوردستانه و یه‌ک کۆمار
حیزبیش یه‌که و بێ پێش وپاش!!
نزار کوێستانی – تورک‌و – فینله‌ند