راگه‌یاندراو سه‌باره‌ت به پێکهاتنی نۆهه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کورستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له رۆژه‌کانی 19 و 20 ی رێبه‌ندانی 1392 ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به 8 و 9 ی فێوریه‌ی 2014 ی زایینی) نۆهه‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگر و موشاویران و به‌رپرسانی به‌شێک له ئۆرگانه‌کانی حیزب به‌ڕێوه برد.
له سه‌ره‌تای پلینۆم‌دا پاش ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، راپۆرتێكی سیاسی به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و نێوخۆیی له‌نێوان دوو پلینۆم‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش کرا که دواتر له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه تاوتوێ و په‌سند کرا.
راپۆرتی سیاسی وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ته‌رجیح دانی چاره‌سه‌ری کێشه و ململانێ ناوچه‌ییه‌کان به دیالۆگ و بژاری سیاسی له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌کانه‌وه، کاریگه‌ریی ئه‌م فاکته‌ی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاینده‌ی حاکمییه‌تی ئه‌و رێژیمه خستبووه به‌ر باس. به باوه‌ڕی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تیی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه له کورتخایه‌ندا به مانای چاره‌سه‌رکرانی کێشه‌کانی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نیه و هه‌وراز و نشێوه‌کانی پێشوه‌چوونی رێککه‌وتننامه‌ی ژنێڤ سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناوکیی ئێران نموونه‌یه‌کی باشی ئه‌م راستییه‌یه. له‌لایه‌ک سه‌ره‌ڕای هێندێک رێککه‌وتنی کورت و سنوورداری نێوان رێژیم و گرووپی 5+1 جیاوازیی خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بۆ نێوه‌رۆکی رێککه‌وتنه‌که نیشانه‌ی درێژه‌کێشانی مه‌ودای گه‌وره له هه‌ڵوێست و مه‌رامه جه‌وهه‌رییه‌کانی ئێران و دنیای ده‌ره‌وه دایه، و له‌لایه‌كی دیکه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده ئه‌منییه‌تی و سیاسییه‌کان (به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی ناو‌کی و قه‌یرانی سوریه و هه‌وڵه‌کانی وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان) بۆته بوارێک بۆ شكڵ گرتنه‌وه و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کێشه و ململانێی نێوان باڵه‌کانی رێژیم.
سه‌باره‌ت به کارکردی ده‌وڵه‌تی رووحانی له چه‌ند مانگی رابردوودا، راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که له ئاستی نێوخۆیی‌دا ئه‌وله‌وییه‌تدانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌نیا به بواری ئابووری بۆته هۆی ئه‌وه که له‌بواری سیاسی و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکدا ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاو و هه‌ستپێکراو ڕوو نه‌دا و له کوردستانیش ڕوانینی ئه‌منیه‌تی به قووه‌تی جارانی به‌رده‌وام بێ. له‌و باره‌وه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که مه‌ودای نێوان کارکردی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانی سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن هه‌رچه‌ندێک زۆر بێ و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که حاکمییه‌ت و ده‌وڵه‌ت چه‌نده ئاماده‌ی پاشه‌کشه له به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی خه‌ڵکدان، پێویسته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هێنانه مه‌یدانی خواست و داواکارییه ره‌واکانی خۆیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وام و شێلگیر بن. سه‌رنجدانیش به کێشه‌ی نێوان لاباڵه‌کانی رێژیم نه‌ک به مانای لایه‌نگری له‌م باڵ یا له‌و باڵ به‌ڵکوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کێشه و دمه‌ته‌قێ نێوخۆییه‌کانی ئه‌و رێژیمه بوار و ده‌رفه‌تێکی گونجاوتر بۆ هێنانه گۆڕی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێنێ.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای به‌رزنرخاندن و پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی نیشتمانپه‌روه‌رانی مه‌ده‌نیی کورد له نێوخۆی وڵات، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که پێویسته ئه‌وان به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ڕه‌نگاوڕه‌نگییه‌کانیانه‌وه به‌شێوه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌مه‌لاگیر پێکه‌وه کار بکه‌ن؛ خوێندنه‌وه‌یه‌كی گونجاو و بنیاتنه‌ریان له جێگه و پێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد له ئێران‌دا هه‌بێ؛ هه‌وڵ بده‌ن کار و به‌رنامه‌کانیان زۆرتر له خانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بێ و نەک هەر رێگه نه‌ده‌ن پرسی کورد له ئێران تێکه‌ڵی کێشه‌گه‌لی وه‌ک کێشەی شیعه و سوننی بکرێ، بەڵکوو هاندەری یەکگرتوویی و یەکڕیزیی کورد بە هەموو جیاوازییە ناوچەیی، ئایینی ودیالێکتەکانەوە بن.
سه‌باره‌ت به‌و بوار و بابه‌تانه‌ش که پێویسته کاریان له‌سه‌ر بکرێ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که هه‌روه‌ک نموونه‌ی هاتنه به‌ر باسی خوێندن به زمانی دایک له مانگ و حه‌وتووه‌کانی رابردوودا نیشانی ده‌دا، ئه‌مه و زۆر بواری دیکه‌ی مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی مرۆڤ و کێشه و گیروگرفته ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌گشتی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تی سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنه‌ی ده‌رهه‌ق به کورد ره‌چاو ده‌كرێ ده‌توانن بوار و بابه‌تی گونجاو بۆ ورووژاندن و به‌دواداچوون بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌مجۆره مه‌سه‌له‌ی کورد زیاتر ببێته ده‌غده‌غه‌ی حاکمییه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران و سه‌رنجی بیروڕای گشتیی ده‌ره‌وه‌ش باشتر بۆ لای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رابکێشرێ. هێنانه گۆڕی هه‌رکام له‌م بابه‌تانه‌ش به هیچ جۆر به‌و مانایه نیه که ئه‌و پرسانه سه‌قفی داواکانی کورد له ئێراندان به‌ڵکوو ده‌بێ له خانه‌ی به‌سته‌رسازیی درێژخایه‌ن و کار و تێکۆشانی ورد و هه‌نگاو به هه‌نگاودا چاو لێ بکرێ.
سه‌باره‌ت به ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری له ئێران‌دا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که سه‌رباری به‌رده‌وامیی په‌رش و بڵاوی و شکڵ نه‌گرتنی ئه‌ڵترناتیڤێكی هه‌مه‌لاگیر و تۆکمه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ویست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد، پێویسته پێوه‌ندی و دیالۆگ له‌گه‌ڵ لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی ئێران که مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و وڵاته یه‌كێک له بنه‌ماکانی بێ درێژه بدرێ.
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای ئاماژه به درێژه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی نێوان کورده‌کانی باکووری کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیه، درێژه‌کێشان و سه‌رکه‌وتنی وه‌ها پرۆسه‌یه‌کی (به‌ده‌ر له خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی) بۆ جێکه‌وتنی ئه‌قڵییه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی کێشه‌ی کورد له هه‌موو ناوچه‌دا به گرینگ زانی. له باره‌ی باشووری کوردستانه‌وه، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دۆخێکی نوێ له یه‌كڕیزی و ئارامی که له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستاندا هاتۆته ئاراوه بۆ ئه‌م قۆناغه به شتێكی پۆزه‌تیڤ له قه‌ڵه‌م دا و سه‌ره‌ڕای وه‌دره‌نگ که‌وتنی پێکهاتنی کابینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه سه‌باره‌ت حکوومه‌تێکی بنکه فراوان له دیالۆگ و راوێژدان، بە مایەی هیواداری نرخاند. لەبارە رۆژئاوای کوردستانیشەوە کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای به دروست دانانی هه‌وڵی کورده‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان بۆ جێ خستنی بنه‌ماکانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه کوردییه‌کاندا، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که سه‌رکه‌وتن و هه‌رمانی ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه به به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی روونی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه له‌گه‌ڵ هاوکێشه دژبه‌یه‌كه‌کانی ئه‌و وڵاته و له هه‌مووشی گرینگتر به‌هێزکردنی ئه‌زموونه‌که له رێگای وه‌خۆگرتن و به‌شدارکردنی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له رۆژئاوا به‌ستراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌مووی ئه‌م بابه‌تانه‌ی پێوه‌ندیدار به هه‌ر سێ به‌شی کوردستانیش کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ نه‌خشێکی تێکده‌رانه و به‌دخوازانه که کۆماری ئیسلامی ده‌توانێ بیگێڕێ، ده‌ربڕی.
له بڕگه‌یه‌كی دیکه‌ی کاره‌کانی پلینۆم‌دا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب پڕژایه سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌عه‌مه‌لی کردنی زیاتری تێگه‌یشتن و هاوکاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. لێره‌دا پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دوایین گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی پرسی نێوان دێموکراته‌کانی به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رووناکایی راگه‌یەندراوی دوایین پلینۆمی هاوڕێیانی پێشوومان خسته به‌ر باس و له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی درێژه‌ی وتووێژی نێوان دوو لایه‌ن به پێویستی زانی هه‌ڵوێستی خۆی به شێوه‌ی خواره‌وه رابگه‌یه‌نێ :
– ئه‌وه که ئه‌و هاوڕێیانه بڕیاریان داوه به دیدێکی ئه‌مڕۆیی‌تره‌وه چاو له پرسه‌که بکه‌ن و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته له سه‌رده‌می ئێستادا چیدیکه په‌نا بۆ رێگاچاره تاقیکراوه‌کانی رابردوو نه‌به‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باس له “ته‌وافوق” و “کۆنگره‌ی هاوبه‌ش” ده‌كه‌ن به ئاڵوگۆڕێکی به‌جێ ده‌زانێ و پێشوازیی لێ ده‌کا.
– ته‌وافوق و هاوبه‌شی کاتێك جێبه‌جێ ده‌بێ که هه‌ردوو لایه‌ن (سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه که خوێندنه‌وه‌یان بۆ لێک‌دابڕان چیه و به چ شێوه‌یه‌ک یه‌كتر ناو ده‌به‌ن) بوونی یه‌كتر وه‌ک واقیعێک قبووڵ بکه‌ن و وه‌ک دوو لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ته‌وافوق و هاوبه‌شی به‌ره‌و لای یه‌كتر هه‌نگاو بنێن.
– گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که ده‌فته‌ری ساسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان داویه‌تی به‌و هاوڕێیانه، رێک به دیدی گه‌یشتنی دوو لایه‌ن به ته‌وافوق و هاوبه‌شی نووسراوه. هه‌ربۆیه هیوادارین که ئه‌و هاوڕێیانه‌ش سه‌ره‌نجام گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ئاماده بکه‌ن که ئامانج و بنه‌ما و قۆناغبه‌ندیی پرۆسه‌ی گه‌یشتن به ته‌وافوق و هاوبه‌شی له دیدی وانه‌وه له خۆ بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئه‌نجامی تاوتوێی پێکه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌ڵاڵه‌دا به ئاکامی دڵخوازی هه‌ردوو لا که یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی پایه‌دار و واقیعی جێبه‌جێ بکا، بگه‌ین.
به‌شێكی دیکه‌ی کاره‌کانی پلینۆمی نۆهه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ باس لە کار و چالاکیی چه‌ند مانگی رابردووی به‌شێک له ئۆرگانه‌کانی حیزب له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها تێبینی و راسپارده‌کانی ده‌فته‌ری ساسیی حیزب له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌رخان کرابوو که له‌و به‌شه‌شدا ڕاسپاردە و ڕێنوێنیی پێویست،خرایە ڕوو و کۆمه‌ڵێک رێکار و بڕیار سه‌باره‌ت به چالاک‌تر کردنی به‌ستێنه جۆربه‌جۆره‌کانی کار و تێکۆشانی ئۆرگانه‌کان و بردنه سه‌ری ئاستی هه‌ماهه‌نگی و کارایی‌یان په‌سند کران.
شیاوی ئاماژه پێکردنه که له‌م پلینۆمه‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌سڵێک که له ئه‌ساسنامه‌ی حیزب‌دا هاتوه، سێ که‌س له تێکۆشه‌رانی حیزبی وه‌ک موشاویری ده‌فته‌ری سیاسی دیاری کران.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێـموکڕاتی کوردستان
21ی رێبه‌ندانی 1392
(10 ی فێوریه‌ی 2014)