لە رۆژی “سپەندارمەز” خەڵاتی سێوی مێخەکرێژ پێشکەش بە مامۆستا مه‌ریوانییه‌كه‌ دەکرێت.

رۆژی ١٨ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٤ سێوی مێخه‌كرێژ وه‌ك دیارییه‌كی ره‌سه‌نی كوردی ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و مامۆستا كورده‌ی سه‌ری خۆی بۆ ئۆمێد به‌خشین به‌ قوتابییه‌كه‌ی به‌خشی. مه‌راسیمی به‌خشینی ئه‌و سێوه‌ له‌ هوتیل چوارچرای شاری هه‌ولێر له‌ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌رۆ به‌ به‌شداری میدیاكاران به‌رێوه‌ ده‌چێت.

 سێوی مێخەکرێژ لە رۆژی سپەندارمەز کە بە رۆژی ئەڤیندارانی کوردستان ناسراوە دەبەخشرێتە مامۆستا محەمەدیان و قوتابییەکانی کە بە تاشینی سەری خۆیان هەستی مرۆڤدۆستی و خۆشەویستیان لە سەرانسەری جیهان جووڵاند و دیمەنێکی بێ وێنەیان خولقاند کە بۆ هەتا هەتا دەمێنێتەوە. ئۆمێدیان بە “ماهان” بەخشی کە سەر لەنوێ بێتەوە ناو ژیان و ستران خۆشەویستی و ئاشتی بچڕێت.

کۆمپانیای ڤین سێڤ لە هەولێرەوە سێوی مێخەکرێژ بۆ مامۆستا محەمەدیان و ماهان و هاوپۆلی‌یەکانی وەک دیاری دەنێرێ و دەیەوێ بڵێت خۆشەویستی و ئاشتی هیچ سنورێک ناناسێت بۆیە ئەڤین و ئاشتی دەتوانێ بە بێ پاسپۆرت هەموو سنورەکان ببڕێت.

لە رۆژی سپەندارمەز ئەو سێوە دەکرێتە دیاری کە گرنگی ئەو رۆژە و بیری باو باپیرانمان لە بارەی ئاشتی و ئەڤین لە ناو کۆمەڵگاکەمان بڵاوبکەینەوە و زیاتر لە جاران رێزی لێبگرین.

ڤین سێڤ هەڵدەستێت بە بەخشینی خەڵاتێکی ساڵانە بەو کەسانەی کە کلتووری ئاشتی و ئەڤین لەناو کۆمەڵگا بڵاو دەکەنەوە. ئەو خەڵاتە هەموو ساڵێک لە رۆژی سپەندارمەز دەبەخشرێتە کەس یان کەسانێک کە رێز لە ئەڤین و ئاشتی و لێبوردەیی دەگرن. ئەو کەسانە شیاوی ئەو خەڵاتەن کە هەوڵ دەدەن لە بڵاوکردنەوەی روحی تەبایی و لێبوردەیی بۆ کۆمەڵگای خۆیان و کۆمەڵگای جیهان.

لە کوردستان رۆژی ٢٩ی مانگی رێبەندان بەرامبەر بە ١٨ی شوباتی (فێبرواری) هەموو ساڵێک رۆژی سپەندارمەزە.

ئەو رۆژە بە رۆژی ئەڤینداری و ئاشتی و بە رۆژی عاشقانی کوردستان ناسراوە. سپەندارمەز بە مانای خۆشەویستی و لێبوردەییە.

لە کوردستانی کۆن و لە سەردەمی مادەکاندا رۆژی سپەندارمەز پشووی گشتی بووە. پیاو و ژن دیارییان پێشکەش بە یەکتر کردوە. لەو رۆژەدا هەر کەسێک خۆشەویستەکەی لێ ڕەنجاوە بە پێشکەشکردنی دیاری، ئاشتی کردۆتەوە.

لە رۆژی سپەندارمەز (رۆژی ئەڤیندارانی کوردستان) بە پێشکەشکردنی سێوی مێخەکرێژ وەک دیارییەکی رەسەنی کوردیی، ئەو ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرین و دڵی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانمان شاد دەکەینەوە.