٨٠ساڵەیی لە دایکبوونی کەسایەتییەکی خەباتکار و نیشتمانپەروەر. قادر وریا
لە مێژە چاوەڕوانی هاتنی 12/12/1392، 80 ساڵەی لە دایکبوونی کەسایەتییەکی بەڕێز، نیشتمانپەروەر و دڵسۆزم. ئەو کەسایەتییە کاک جەلیلی گادانییە کە زۆر لەوە ناسراوترە پێویستی بە ناساندن بێت.
دیارە کاک جەلیل خۆش شانسە کە لە ڕۆژێک دا لە دایک بووە کە تایبەتییە، ئەویش ڕۆژی 12ی مانگی 12ی ساڵی 1312یە.
لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە کە بۆ یەکەم جار بیستم کاک جەلیل گادانی لە12ی 12ی 1312 لە دایک بووە، کەم ساڵ هەبووە کە لە 12ی ڕەشەمە دا نەکەوتبمە یادی لە دایکبوونی ئەو مرۆڤە بەڕێز و خۆشەویستە. دیارە جاری واش هەبووە بە تایبەتی لەم یەک دوو ساڵەی دوایی دا، لە سەر لاپەڕەکەی خۆی لە فەیسبووک دا، پیرۆزبایی ئەم یادەم لێکردوە. بەڵام ئەمساڵ بیرەوەرییەکە جیاوازە، چونکە کاک جەلیل دەبێتە هەشتا ساڵە و پێ ده‌نێته نێو هه‌شتا و یه‌که‌مین ساڵی له دایکبوونی.
خۆشحاڵم کە شانازیی هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ریی مرۆڤێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کاک جه‌لیل گادانیم هه‌یه و خۆشحاڵتریشم که ئەندامی حیزبێکم قەدرزان و پێزانە و ڕێز و قەدری تێکۆشەرە بەئەمەگ و دڵسۆز و وەفادارەکانی خۆی دەزانێ. نموونەکەی ئەوەیە کە دەیەوێ لە یادی هەشتاساڵەی لە دایکبوونەی کاک جەلیل دا ڕێوڕەسمێکی تایبەتی پێک بێنێ و ڕێزلەو کەسایەتییە بگرێ، ئەگەر چی ئەو ڕێوڕەسمە بە هۆی لە ماڵ نەبوونی کاک جەلیل و نەگەڕانەوەی لە سەفەری دوورەوڵات، لە ڕۆژی خۆیدا بەڕێوە ناچێ و چەند ڕۆژێک دوا دەکەوێ. بەڵام کاک جەلیل و کاک جەلیلەکان، ئەوانەی هەموو تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی ئەم حیزبە وخه‌بات له پێناوی ئاوات وئامانجەکانی نەتەوەکەیاندا تەرخان کردوە، لە حیزبی دیموکرات و لە نێو نەتەوەی کورددا بە خۆشییەوە کەم نین. هه‌ر چه‌ند کاک جەلیل لە نێو ئەو جۆرە کەسانەش دا جێگایەکی تایبەتی هەیە. ئەم تایبەتییبوونەی دەگەڕێتەوە بۆ هێندێک تایبەتمەندیی ئەو مرۆڤە. بەر لە هەموو شتێک ماندوویی نەناسین لە خزمەتکردنی حیزبی دیموکرات و نەتەوەکەی دا. پاشان سەبارەت بە ڕەوشت و هەستێکی ئینسانیی بەرز و خەمخۆربوونی لە ئاستی هەموو ئەو کەسانە کە بە حیزبەکەی، بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان ، بە نەتەوەی کورد و بە مرۆڤایەتییەوە، ماندوو بوون.
کاک جەلیل، لە گەڵ ئەو هەمووە ناو‌و ناوبانگ و خۆشەویستی و ڕابردووە دا، ئەوەی نەیزانێ و نەیناسێ، تەکەببوور و خۆپێزۆرییە. بێ‌فیز و سادەیە هەتا ئەو پەڕی.
لە گەڵ چین و توێژ و کۆڕ و کۆمەڵ و کەس و کەسایەتیی جۆراوجۆردا تێکەڵاوە.چه‌ندی خوا حه‌ز ده‌کا، کۆمه‌ڵایه‌تییه و له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی دۆستان و ئاشنایان و ئه‌و که‌سانه‌ی شایانی له بیربوونن، غافڵ نییه.قه‌دری هونه‌ر و کتێب و نووسین و خوێندنه‌وه ده‌زانێ. هەمیشە هەوێنی چاکە و تەبایی و چالاکییە، ورەدەر ومایەی گوڕ و تینە. مرۆڤ لە هەر دۆخێک و وەزعێک دابێ، کە دەگاتە کاک جەلیل و گوێی لە قسەکانی دەبێ، یا له باوه‌ڕ و ئیمانی خه‌باتکارانه‌ی ڕاده‌مێنێ،ورەی دێتەوە بەر. دژی هه‌ر چه‌شنه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌که و به مانای ڕاسته‌قینه دیموکرات و دادپه‌روه‌ر و مرۆڤدۆسته.
گادانییه‌کان، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا کاک جه‌لیلیان له کۆڕی خه‌بات و کاروانی پڕسه‌روه‌ریی تێکۆشان دا هه‌با،به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شانازی و سه‌ربه‌رزی بکه‌ن. به‌ڵام کاک جه‌لیل، تاقه ڕێبواری هه‌تاسه‌ری ئه‌م خانه‌دانه له‌مه‌یدانی خه‌بات و قوربانیدان دا نه‌بووه.براکانیشی، نه‌مران کاک خه‌لیل و کاک محه‌ممه‌د و برازا شه‌هیده‌کانیشی،ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی گادانییه‌کانن له ئاسمانی پڕئه‌ستێره‌ی کوردایه‌تی وخه‌باتی ئازادیخوازیدا.هه‌ر چه‌ندی بنووسم، ناتوانم ئاوێنه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بخوڵقێنم که کاک جه‌لیلی به ته‌واوی و به‌و جۆره‌ی هه‌یه، به خه‌رمانێک خزمه‌تی بێدریغ و دڵپاکانه‌وه، تیدا بنوێنم. ئه‌و به ته‌نیا مێژوویه‌که له تێکۆشان و کۆڵنه‌دان، مێژوویه‌ک پڕ له ده‌ربه‌ده‌ری و چوونه به‌ندیخانه و ئاواره‌یی، مێژوویه‌ک تژی که‌وتن و هه‌ستانه‌وه، خۆشی و ناخۆشی، شکان و سه‌رکه‌وتن، هه‌مووشی له پێناوی حیزبی دیموکرات و نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمان و وڵاتێک به ناوی کوردستان و ئامانجه به‌رزه‌کانی ڕزگاری و دادپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی دا.
من،له‌م یاده دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دێ به‌و چه‌ند دێڕه و به باوه‌شێک له گوڵه جوانه‌کانی کوێستانه‌کانی وڵاتی جوان و نه‌خشینی گه‌وره خه‌باتکارانی وه‌ک کاک جه‌لیل، بچمه به‌رقاپیه‌ی یادی هه‌شتا ساڵه‌ی مامۆستا جه‌لیل گادانییه‌وه و به‌و په‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه ئاره‌زووی ته‌مه‌ندرێژی و سڵامه‌تی و به‌رده‌وامی له کۆڕی خه‌بات و تێکۆشانی دا بۆ بخوازم.
**
لێشم مه‌گرن ئه‌گه‌ر به‌م شێعره جوانه‌ی شه‌فیعیی که‌دکه‌نی که بۆ هه‌شتاساڵه‌یی نه‌مر محه‌ممه‌د قازیی، کورد و وه‌رگێڕی ناسراوی ئێرانی وتوه، سه‌ری ئه‌م باسه بگرم:
قاضیا ، نادره مردا و بزرگا رادا
سال هشتاد و یکم بر تو مبارک بادا
شادی مردم ایران چو بود شادی تو
بو که بینم همه ایام به کامت شادا
پیر دیری چو تو در ده‌ر نبینم امروز
از در بلخ گزین تا به در بغدادا
شمع کردانی و کردان دل ایران شهرند
ای تو شمع دل ما پرتوت افزون بادا
مایه و دایه پروردن ایران مه‌ین
بود آیین مها بادی و ملک مادا
فخر تاریخ و تبار همه ماست زکرد
شیخ اشراق و نظامی دوتن از اکرادا
عمری ای دوست به فرهنگ وطن جان بخشید
قلمت ، صاعقه هر بد و هر بیدادا
همچنین شاد و هشیوار و سخن پیشه بزی
نیز هشتاد دگر بر سر این هشتادا .