پیرۆز بێ ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان. مستەفا ئەمیری

لە تۆی ژن کە بووی بە پێکهینەری ژین و خیزان. بووی بە هەڵگری ٩ مانگ و ٩ ڕۆژی کەسیک و دوای هاتنە سەر دونیای تا کاتی فام و عەقڵ و شعوور گرتنی لایە لایەت بۆ گوت و نازت کیشا و نواندت و تا وەخەبەر هاتنی دەستت لە زاری سەدان گورگ هاویشت بۆ وەدەست هینانی بژیوی ژیان. دارە دارەت پێ کرد و پیت گەیاند و کردت بە پیاو!

هەموو روژێ روو بە ئاسمان دەستت بەرز کردەوە و دوعای پاراستن لە دەرد و بەڵات بۆ خوێند و تەحویلی کۆمەڵگات دا.

بەڵام سەیرە زۆر سەیرە ئەو پیاوە لە جیاتی رێزی هەتا هەتایت لێ بگریت، بێرێزی پێ کردی! لێی دای! گرتتی و لە بەندیخانی ماڵ دا هێشتیتیوە! دای پۆشی! نەکا چاوەکان بت بینن . بێ دەنگی کردی لە قسە کردن چوونکە پیی وا بوو تو هیچ نازانیت. بە بیانووی شەرەف لووتی بری و کوشتتی و خۆی بێ شەرەف کرد! کە دەنگت هەڵبری و داوای ئازادیت کرد بە پرچ هەڵی واسی.

بەڵام دەزانم تۆ ئەوەندە ئازا و خۆراگری قەت کۆڵ نادەیت و بە هەموو پیاوێک را دەگەیەنیت تو دایکی. تۆ سەر بەستی لە بریار دان و دەتهەوێ خۆت بیت و بڵێی من ژنم و ژینی سەربەستم دەوێت.