ڕێزلێنان له 65 ساڵ خه‌باتی جه‌لیل گادانی له 80 ساڵه‌ی له دایکبوونی‌دا
له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت‌دا و له 80 ساڵه‌ی له‌دایکبوونی تێکۆشه‌ری کورد جه‌لیل گادانی‌دا، ڕێز له 65 ساڵ خه‌بات‌و تێکۆشانی ئه‌و له پێناو ڕزگاری‌و ئازادیی کورددا نرا. ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
به‌بۆنه‌ی 80 ساڵه‌ی له دایکبوونی تێکۆشه‌ری له‌مێژینه‌ی حیزب، کاک جه‌لیل گادانی، ڕێزی له 65 ساڵ خه‌باتی شاروشاخ‌و نێو زیندانه‌کانی ڕێژیمیی پاشایه‌تیی ناوبراو گرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 22 ی ڕه‌شه‌ممه له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و به‌به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی سیاسی‌و ڕووناکبیریی کورد‌و سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌پکه‌گوڵ‌و ڕێزنامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشکێش به کاک جه‌لیل گادانی، تیکۆشه‌ری دێرینی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا کاک خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزب په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له سه‌ره‌تای قسه‌کانی‌دا وێڕای باسێکی کورت له مێژووی تێکۆشانی سیاسیی کاک جه‌لیل گوتی شانازی به‌وه ده‌که‌م ئه‌ندامی حیزبێکم که ده‌یان که‌سی وه‌ک کاک جه‌لیلی گادانی له‌نێو مه‌کته‌بی خۆیدا په‌روه‌رده کردوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات باسی له تێکۆشانی سیاسیی کاک جه‌لیل له سه‌رده‌می کۆمار، دوای ڕووخانی کۆمار، له نێو زیندانه‌کانی ڕێژیمی پاشایه‌تی‌و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی به ئاشکرای خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد‌و گوتی؛ له دنیای ئه‌مڕۆدا له‌و وڵاتانه‌ی کیانی سیاسیی خۆیان هه‌یه، له زۆر ڕێگه‌وه، له ڕێگه‌ی جۆره‌ها سه‌نعه‌ت‌و وه‌رزش‌و سه‌مبولی تایبه‌ته‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام کورد که تائێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دراوه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ، خه‌بات‌و تێکۆشانه‌که‌ی سه‌رچاوه‌ی شوناس‌و که‌سایه‌تییه‌که‌یه‌تی‌و؛ بۆیه روخساره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه، خه‌باتکاران‌و تێکۆشه‌رانی مه‌یدانی کوردایه‌تی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و ئه‌وانه‌ی وه‌ک کاک جه‌لیلن، به‌شێک له شوناسی ئه‌و میلله‌ته‌ن.
کاک خالید عه‌زیزی جه‌ختی کرده‌وه ئێمه ناتوانین باس له مێژووی حیزبی دێموکڕات بکه‌ین، به‌ڵام ئاماژه به ناوی کاک جه‌لیل و ده‌یان کاک جه‌لیلی دیکه نه‌ده‌ین که به خه‌بات‌و کار‌و تێکۆشانی خۆیان ئه‌و حیزبه‌یان تا ئێره هێناوه‌و ئێمه له حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا شانازی به بوونی کاک جه‌لیل گادانی ده‌که‌ین.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن‌زاده به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌کی پێشکێش کرد‌و باسێکی له مێژووی خه‌بات‌و تێکۆشانی سیاسیی کاک جه‌لیل گادانی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی، حاجی ئه‌حمه‌د گادانی، باوکی کاک جه‌لیل، کاک خه‌لیل‌و کاک محه‌ممه‌دی برای له پێش دامه‌زرانی کۆماری کوردستانه‌وه تا ئێستا کرد.
مامۆستا له قسه‌کانی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ماڵی حاجی ئه‌حمه‌دی گادانی به‌ر له دامه‌زرانی کۆماری کوردستان قوتابخانه‌ی خوێندن‌و نووسین و په‌روه‌رده بوون به زمانی کوردی بووه‌و دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستانیش که قوتابخانه ڕه‌سمییه‌کان دامه‌زران، ئه‌و ماڵه تێکۆشه‌رێکی دیکه‌ی به‌ناوبانگی کوردی گرته خۆی که مه‌لا مسته‌فا بارزانی بوو؛ مامۆستا گوتی بنه‌ماڵه‌ی گادانی‌و ئه‌و تێکۆشه‌رانه تا دوایین هه‌ناسه‌یان وه‌فاداری گه‌له‌که‌یان‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌یان بوون.
مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن‌زاده پاشان په‌ڕژایه سه‌ر به‌شێک له تێکۆشانی سیاسیی کاک جه‌لیل له مه‌یدانی سیاسی‌و زیندان‌و دوورخرانه‌وه‌ی بۆ تاران‌و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کاک جه‌لیل گادانی بۆ به‌شداران دوا.
مامۆستا له‌و به‌شه‌ی قسه‌کانی‌دا گوتی کاک جه‌لیل له بن سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشه‌کانمانه، له شایی هه‌موو کوڕ‌و کچانمان‌دا ئاماده‌یه‌و له سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان‌و ئازیزانی کۆچکردوومان هه‌میشه حازره‌و، ده‌رگای ماڵه‌که‌شی ماڵه‌که‌شی هه‌میشه بۆ میوان له‌سه‌ر پشته.
مامۆستا حه‌سه‌ن‌زاده له دوایین به‌شی قسه‌کانی‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر لایه‌نی تێکۆشانی ئه‌ده‌بیی کاک جه‌لیل گادانی‌و باسی ئه‌و کتێب‌و په‌رتووکانه‌ی کرد کاک جه‌لیل نووسیونی یان به‌شێک له وه‌رگێڕانه‌کانی به‌ڕێزیانه.
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌یامی که‌سایه‌تی‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان، خوێندنه‌وه‌ی شێعر‌و په‌یام له‌لایه‌ن غه‌ریب پشده‌ری، سواره قه‌ڵادزه‌یی، عه‌بدوڵلا مام عه‌لی‌و سه‌لاح شێخ‌شه‌ره‌ف چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون‌و له درێژه‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکاران له‌لایه‌ن ره‌حمان سه‌لیمی‌و، شیعرێکی مامۆستا بێبه‌ش له‌لایه‌ن خاتوو خه‌دیجه مه‌عزوور خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕێزنامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشکێش به کاک جه‌لیل گادانی کراو به‌ڕێزیان ڕێزنامه‌یه‌کیشی له ده‌ستی مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن‌زاده وه‌رگرت‌و؛ له درێژه‌دا میوانان‌و به‌شداران دیاریی خۆیان به‌و بۆنه‌یه پێشکێش به کاک جه‌لیل کرد.
پاشان کاک جه‌لیل له قسه‌و په‌یامێکی کورت‌دا هه‌ست‌و سۆزی خۆی به‌بۆنه‌ی ئه‌و جێژنه ده‌ربڕی‌و گوتی ژیانێک له پێناو ژیان‌و ژینه‌وه‌ی گه‌ل‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات‌دا نه‌بێ، بێ‌بایه‌خه‌و به‌فیڕودانی ته‌مه‌نه.
کاک جه‌لیل وێڕای ده‌ربڕینی سپاسی خۆی بۆ ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات به‌بۆنه‌ی پێکهێنانی ئه‌و بۆنه‌یه‌و ئاماده‌بوونی به‌شداران گوتی ئاواتم ڕزگاری کورد‌و کوردستان به نرخی یه‌کگرتوویی‌و یه‌کده‌نگی‌و درێژه‌دانی خه‌بات دژی داگیرکه‌رانی نیشتمان‌و، له‌بیرنه‌کرانی خوێنی شه‌هیدان له‌و پێناوه دایه.
شایانی باسه ئه‌و کۆڕیاده به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌باس نیاو گۆرانییه‌ک به ده‌نگی سه‌عید کامیارانی‌و له نێو خۆشی‌و پیرۆزبایی‌گوتنی به‌شداران به کاک جه‌لیل گادانی به‌و بۆنه‌یه کۆتایی پێهات.