ئاگاداری کۆری پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی قادری
ئێوارەیە و
… گڤەی (با) دێ
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و
… داری پایز ئاهەنگی مردن ئەگێرێ
گەڵا سەرچۆپیی گرتووە
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە بۆنەی کۆچی دوایی لاوی جوانەمەرگ و لە دەستچوو، کاکە عارف قادری و هەروەها بۆ ڕێز لێنان لە روحی پاکی ئەو ئازیزە خۆشەویستەمان ڕۆژی یەک شەممە ١٦ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٤ کاتژمێر ١٤:٠٠ تا ١٨:٠٠ لە ئادرەسی خوارەوە کۆ دەبینەوە.
زۆر بە خێر بێن
بنەماڵەی قادری
ئادرەس و شوێنی پرسە:
Gamla Uppsala Missionsförsamling
Österledskyrkan
Regins väg 1
754 40 Uppsala
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عارف قادری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی قادری و ئەندامانی بنەماڵەی کاک عارف دەکەم و هیوادارم کە ئەندامانی دیکەی بنەماڵەیان تەمەنیان درێژ بێ و کوچکردووش جێگای بەهەشت بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی