ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی کاک مەلا محەممەد خزری لە ستۆکهۆڵم
بەداخو کەسەرەوە!
توبا دێبوکری، هاوسەرو هاوژینی محەممەدی خزری، بەهۆی نەخۆشێکی کتوپڕی بێ پێشینە، رۆژی، شەممە، ١٥ی مانگی مارس، لە تەمەنی ٧٠ساڵیدا، دڵە پڕلە خۆشەویستەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.
بەم هۆیەوە، بە دۆستو ئاشنایانی ڕادەگەیەنین، کە رۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی ٢٣ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٤ لە کاژمێر٢ی پاش نیوەڕۆ هەتا ( ٥:٣٠) ی پێنجونیوی ئێوارە، پرسەو سەرەخۆشی ناوبراو، لە ڕستورانی دارینی پێشوو، لە هاڵون مبەری، سنتورۆمە، لە ستوکهۆڵم. بنەماڵەی خزری _ دێبۆکری بەخێرهاتنتان دەکەن.
شوێن: Carte Blanehe
Rissneleden 10. 174 53 Sundbyberg
Tel 08 733 92 00
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو توبا دێبوکری هاوسەری بەرێز کاک مەلا محەممەد خزری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێز و تێکۆشەر کاک مەلا محەممەد خزری و تێکرای ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە نیوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوخەم و شەریکی ئەو کۆستە گەورەیان دەزانم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی