گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتی شاری سەردەشت بۆ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٠٦ ـ ٠١ ـ ١٣٩٣ ی هەتاوی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نێوان شارەکانی سەقز بۆ دیواندەرە دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری سەردەشت،

بە ناوەکانی “ئەبووبەکر شەریعەت پەنا” و هاوسەری “هاجەر محەممەد ئەمین پوور” تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن و بە هۆی کاریگەربوونی برینەکانیان، گیانیان لە دەست دا، دەگوترێ منداڵەکانیشیان گیانیان لە دەست داوە.

ئەو دوو بەرێزە هەر دووکیان خوێندنی باڵایان تەواو کرد بوو و لە چالاکان و ڕووناکبیرانی شاری سەردەشت و ئێران بوون. ئەبووبەکر شەریعەت پەنا خاوەن ماستەری کۆمەڵناس و هاجەر محەممەد ئەمین‌پوور کارناسی علوم تەربییەتی یان هەبوو و لە کار و چالاکی‌یەکانی نێوخۆی وڵات و بە تایبەت شاری سەردەشت دا جێ دەستیان دار بووە و مردنیان خەسارێکی گەورەیە بۆ شاری سەردەشت و بە تایبەت بنەماڵەکانیان.

بەداخەوە بە هۆی نەبوونی ڕێگاوبانی ستاندارد، ساڵانە بە هەزاران کەس بە هۆی خەراپی ڕێگاوبانەکان و ڕووداوی هاتووچۆ گیان لە دەست دەدەن و یا زۆر بە قورسی بریندار و کەم ئەندام دەبن. ئەوە لە کاتێک دایە کە ولاتی ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەند و سەرچاوەی ژێر زەوی زۆر هەن و داهاتی ئەو سەرچاوە ژێر زەویانە دەدرێتە وڵاتانی وەک لوبنان و هێزە تروریستی‌یەکانی دیکە و یا حیزبە ئیسلامی‌یەکان.