چه‌ند وته‌یه‌ک له سه‌ر رۆمانه‌که‌م ” شاره‌که‌م، بلێێ رۆژێک بتبینمه‌وه ؟ ” لوقمان زه‌هرایی
ئه‌وه یه‌که‌مین ته‌جروبه‌ی منه له رۆمان نووسین و ماوه‌ی پتر له دوو ساڵه که له نووسینی ئه‌و رۆمانه بوومه‌ته‌وه و هه‌ر ڕامگرتبوو که به‌شکه‌م بواری مالی رێگا بدا و بتوانم له سه‌ر کاغه‌ز چاپی بکه‌م، به‌ڵام به هۆی کۆمه‌لێک گیروگرفت و به‌ربه‌ستی دیکه‌ی ژیان نه‌متوانی چاپی بکه‌م. بۆیه بڕیارم که چیدیکه له ئارشیوی کامپیوتێره‌که‌م دا ڕاینه‌گرم و به شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی، واته رۆمانی ئه‌لکترۆنی بڵاوی بکه‌مه‌وه. رێزدار کاک ره‌حمان نه‌قشی ئه‌رکی دیزاین و رێک و پێک کردنی رۆمانه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و زه‌حمه‌تی زۆری پێوه کێشا و ئاماده‌ی بلاوکردنه‌وه‌ی کرد. گه‌لێک سپاسی به‌رێزیان ده‌که‌م بۆ ئه‌و کاره به نرخه‌ی که کردی و هاوکاری باشی کردم.
ده‌ست پێکی رۆمانه‌که وهه‌موو رووداوه‌کان و کات و شوین و درێژ بونه‌وه‌ی له یه‌کێک له شاره‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستانه. له مه‌هاباده. که‌سایه‌تییه‌کانی به زۆرینه شارین و شوین و کات و ساتی رووداوه‌کانیش به‌شی سه‌ره‌کی و زۆریان هه‌ر له شار ڕوو ده‌دن و له درێژه دا رووداوه‌کان و پێشهاته‌کان که‌سایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کانی رۆمانه‌که په‌لکێشی ولاتێکی دیکه ده‌که‌ن و دریژه‌ی رۆمانه‌که له سنوره‌کان تێده‌په‌رێ و ده‌ڕوا بۆ ولاتێکی تر.
به پێچه‌وانه‌ی هیندێک رۆمانی دیکه‌ی کوردی که که‌سایه‌تی و کات و سات و شوینی رووداوه‌کان زۆرتر له لادێ روو ده‌ده‌ن و زۆرتر فه‌زای ژیانی لادێ به سه‌ر بیروهزر وهه‌ڵس وکه‌وتی نوسه‌ر و که‌ساییه‌تیه‌کانی نێو رۆمانه‌که دا زاڵه و رووداوه‌کانیش هه‌ر له چوارچیوه‌ی لادێ دا ڕووده‌دا، من هه‌ولم دا که فه‌زای ژیانی شاری به سه‌ر رۆمانه‌که دا زاڵ بێ و که‌ساییه‌تیه‌کان له خویندکار و بازاری و کرێکار و ماموستا و کارمه‌ند و هتد له ڕه‌گه‌زی پیاو و ژن پێکدێن. هه‌وڵم داوه که ڕوانگه جیاوازه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا به نیسبه‌ت بابه‌ته کۆمه‌ڵاتی و سیاسی و مێژووییه‌کان بخه‌مه ڕوو. هه‌ولم داوه له جیاتی کۆتایه‌کی تاڵ و کاره‌ساتاوی، هیوا و ئومید به داهاتوو ببخشم و له جیاتی به‌زین و پاشه کشه، خۆراگری و هه‌ولدان بۆ سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن به هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌وچان بخمه ڕوو. هه‌وڵ دراوه رێگا چاره‌ی کێشه‌کان بخرێته ڕوو.
هه‌وڵم داوه که دیالۆگی نێوان تاکه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی نێو رۆمانه‌که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رجه‌سته که‌مه‌وه و ئه‌وه که‌سایه‌تییه‌کانن که دیالۆگ له گه‌ل یه‌کتر ده‌که‌ن له کات و شوین و سه‌رده‌می جیاجیا دا و ئه‌وه ئه‌وانن که خۆیان له نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌کان دا ده‌بینه‌وه. به‌و پێیه رۆلی نوسه‌ر که‌متر هه‌ست پێ بکرێ و زۆرترین مه‌سه‌له‌کان له زمانی که‌سایتیه جیاجیاکانی رۆمانه‌که چ وه‌کوو که‌سایه‌تی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌م و چواره‌م و چ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه که هه‌ر کام به نۆره‌ی خۆیان ده‌ور و رۆلی خۆیان ده‌گێرن ده‌بیسرێ.
تێبینی: نوسخه‌ی پێشووی رۆمانه‌که که چه‌ند رۆژ پێشتر بڵاوم کرده‌وه به هۆی ئیشکالێکی بچوکی که هه‌ی بوو، لاپه‌ره‌کانی له چه‌په‌وه بۆ راسته‌وه ده‌گۆردران وکاک ره‌حمان نه‌قشی زه‌حمه‌تی کێشا و ئه‌و گرفته‌شی چاره‌سه‌ر کرد و ئه‌و نوسخه‌ی ئێستا لاپه‌ره‌کانی له راسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌گۆردرێن.
هیوام وایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌و رۆمانه ده‌خوێننه‌وه چێژی لێوه‌ربگرن.
لوقمان زه‌هرایی