هێڕش بۆ سەر بەندی ٣٥٠ بە چ مەبەستێک؟. ڕەشید قازی

هاتنە سەرکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پاش سەرکەوتنی شۆڕش گەلانی ئێران یەکێک لە نەهامەتێەکانی مێژوو بوو کە بۆجارێکی دیکە وەک کۆسپێک لە مەر پێشکەتن و رەوتی پەرەسەندی کۆمەلگەدا لە وڵاتی بەڵالێدراووی ئێران سەری هەڵدایەوە. ئەم دەستەلاتە هیوای لە میژینە گەلانی ئێرانی لەمەر گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئابووری و ئازادیە سێاسی و مەدەنێەکانی کردەوە بلقی سەرئاوو. لە هەمانکاتدا بە پێی ئەم بۆچونە کە لە ئیسلامدا هەمووچین وتۆیژەکانی کۆمەل و پێکهاتە و رەنگە جێاوازەکان بە یەک چاوو سەیر دەکرین کەشێکی لەبارێان بۆ سەرکوتی هەرچەشنە ویست و داوخۆازیک رەخساند. ئازادیەکان وەک دیاردەیەکی رۆژئاوایی لە قەڵەم دڕان و داواکردنی مافە سەرەتایەکان وەک ویستێکی ئیستکباری پێناسە کران. بە پێی ئەم دروشمەش کە ئیسلام سنورەکان ناناسی زەمینەی دەست تێوەردانیان لە کار و باری ولاتانی دەرەوەشێان رووخساند. بەم جۆرە رێژیم بە پێی پیلانەکانی تۆانی بە یەک بەرد دوو کێل بشکێنێ. هەم ئێرانیان کردە بەندیخانەیەکی مەزن بۆ هەموو دانیشتۆانی نیشتەجێی ئێڕان هەم بوونە هۆکاری هەڵگیرسانی شەرێکی ماڵوێرانکەری ٨ ساڵە لە نێوان ئێران و ئێراق.

پاش بە فیرۆدانی سەرەوت و سامانی ولات و بە کوشدانی سەدان هەزار نەفەر و گەرانەوە بۆ خاڵی سیفر خومەینی ناچار بوو بە خۆاردنەوەی جامی ژەهر بەرپرسایەتی هەموو رووداوەکان بگرێتە ئەستۆ. خۆمەینی کە نەیتۆانی لە سیاسەتی دەرەکیدا بە ئاوات نەگریسەکانی بگات هەموو رق و بێزای پەندخۆارووی خۆیی لە فتوایەکی شەرعی و گەمژانەدا سەبارەت بە قەتل و عامی بەندیە سیاسیەکان دەربری. بەم جۆرە وێرای بە دەستکەم گرتنی بیرورای گشتی و ناوخۆی هەموو رق و بیزاری و ماهیەتی راستەقینەی خۆی و سیستمە ئیسلامیکەی بۆ کۆمەلگەی جیهانی دەرخست. لە ماوەیەکی کورتدا زیاتر لە پێنج هەزار نەفەر بوونە فیدای هەوا و هەوسی تاقمێک ئاخوندی بیر تەسکی کۆنەپەرەست کە لە زبلدانی مێژوو سەریان هەلدابۆوە. ئەوەش بۆ چاوترساندنی هەموو ئەو داوخۆازیانە بوو کە خەڵکی ئێران پاش کۆتای شەر خۆازیاری بوون. رێژیم بەوانەش ڕانەوەستا هەروا لە سیاسەتەکانی نێوخۆ مەکانیزمی زەبر و زەنگ و پەرەپێدانی چەکی ناوەکی و کۆکوژ و لە سیاسەتی دەرەوەش پشتگری لە ترۆریزمی و هەرەشەیەک بۆ سەر ئاسایش ئەمنیەتی نێونەتەوەی گرتەبەر. سێاسەتێک کە بووبە هۆی یەکگرتووی کۆمەلگەی جیهانی لە دژی ئێران و دەرکردنی ٤ بریارنامە بۆ گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران و تەریک کردنەوەی زیاتری ئەم وڵاتە لە کۆمەلگەی جیهانی. پاش ٣٥ ساڵ بەریوەبردنی ئەم سێاسەتە و دەنگ نەهێنانەوەی جەلیلی وەک نوورچشمی خامەنەی و سەرکەوتنی رووحانی لە لایەن خەڵکەوە گەمارۆی زیاتر لە لەیەن کۆمەلگەی جیهانیەوە هەموو شەرعێەت و مان و نەمانی نیزامی بەرەوو هەلدیری نەمان دەبرد. ئەوە و زۆر هۆکاری دیکە خامەنیەیان ناچار کرد بۆ رەزگارکردنی خۆیوو نیزامەکەی ناچار پەنا بۆ وتوویژ دەگەل شەیتانی مەزن برن. لەم پێناوەدا بە دەرکردنی فتوایەکی دیکە لە ژیر ناووی” نەرمشی قارەمانانە!!” کە لە راستی هەمان خۆاردنەوە جامێکی دیکەیی ژەهەرە لە لایەن سەرکردە کۆنەپەرەست وناسەردەمیانە ئەم دەستەلاتە بوو. خامەنیش هەروەک خوومەینی و هەموو دیکتاتۆرەکانی دیکە کە جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتێان نێ بۆ مانەوەی نیزام و کۆتایی هینان بە هەموو کەند و کۆسپەکانی سەر رێگایی لە نێووخۆی ولاتدا فەرمانی هێرشی درندانەی بۆسەر بەندیە سیاسیەکان کە لە زیندانەکانیشدا خەو خۆراکێان لە حاکمانی خۆسەپین حەرام کردبوو دەرکرد. بلام یەستا ئازار و ئەزیەتی ئەو بەندیانەی کە شەلالی خۆێن کرابوون کۆتایی نەهاتبووکە دەنگدانەوەی لە رادەی جیهانی و نیونەتەوەی بەهۆی پێشکەوتنی تکنۆلۆژیا ڕاگەینە کۆمەلایەتێکانی وەک فەیزبووک و تویتر و دەیان و سەدان مالپەری ئەلکترۆنی دیکە کارێکی کرد کە رێژیم و نیزامەکەی لەوەی زیاتر رسوا و روڕەش بکرین و بۆجارێکی دیکەش ماهییەتی دژی مروفایەتیان زیاتر بۆ کۆمەلگەی جیهانی روو بکرێ. بۆیە لازمە رێژیم باش بزانێ کە بە کوشتن و لە سێدارەدانی خەڵک ناتۆانی حەولەکانی ئەوان بۆ گەیشتن بە ئازادی و داوخۆازیەکانێان کپ و بێدەنگ بکات. هەروەک ئەزمەناکان پێمان دەلێن چ قەتل و عامی بەندیە سێاسیەکان لە ساڵەکانی ٦٧دا بە ئەمری خومەینی و چ فەرمانی هیرشی خامەنەی لە ساڵی ٢٠١٤دا نەیتۆانی و ناتۆانی ئیرادەی پۆلاین خەڵکی ئازادیخۆازی ئێران لە مەر گەیشتن بە ویست و داوخۆازیەکانیان تێک بشکێنێ. بۆیە لازمە کە رێژیم و هەموو حاکمانی کۆنەپەرەست و توتالیتێر و خۆسەپێن ملکەچی ئیرادەی خەڵک بن و لەوەی زیاتر نەبنە کۆسپێک لەسەررێگایی پێشکەتن و رەووتی بەرەوپێشچونی کۆمەلگا.

رەشید قازی