بۆ نووسەران، ئەدیبان و شاعێران لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات!

 لە بەرەبەری ٢٥ ساڵەی تێرۆری رێبەری گەورەمان شەهید دوکتور قاسملووی نەمردا، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم نووسەران، ئەدیبان و شاعێران لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات دەکات کە بە نووسین و هۆنراوە لە سەر لایەنەکانی کەسایەتیی شەهید قاسملوو و رۆڵی ئەم رێبەرە ناودارە لە بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، بەشداریی لە زیندوو راگرتنی ئەم یادەو رێبازی شەهید قاسملوو دا بکەن.

ئەو بابەت و وتارو هۆنراوانەی کە بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەن، لە راگەیەنەکانی حیزب و نامیلکەیەکی تایبەت دا بڵاو دەکرێنەوە.

تکایە وتارو هۆنراوەکانتان بۆ ئەم ئادرەسمایلانە بنیرن:

info@Al25instanukurd.com

info@kurdch.tv