خشته‌ی یاری‌یه‌کانی مۆندیالی تۆپی پێی ساڵی٢٠١٤ له وڵاتی برزیل. ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی
یاری‌یه‌کانی تۆپی پێ و یا موندیالی جیهانی هه‌ر ٤ ساڵ جارێک له ژێر چاوه‌دێری فدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ” فیفا” به‌رێوه ده‌چێ. یاری‌یه‌کانی ئه‌مساڵ له وڵاتی برزیل به‌رێوه ده‌چن و له سه‌ر یه‌ک ٣٢ وڵات یاری له‌م موندیاله دا ده‌که‌ن و به سه‌ر ٨ گرووپی ٤ تیمی دا دابه‌ش کراون که وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ئه‌م خشته‌یه بۆ خوازیارانی تۆپی پێ له سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌مان دا‌ده‌نێین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئاکامه‌کانی ئه‌و یاری‌یانه بخه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ران و هه‌روه‌ها خوازیارانی تۆپی پێ.
کاتی یاری‌یه‌کان به کاتژمێری گرینویچ نووسراون و هیوادارین که له که‌م و کوری‌یه‌کان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
وڵاتی برزیل خانەخوێی ئەمجارەی یاری‌یەکانی موندیالی ٢٠١٤ یە. لە سەریەک ٣٢ تیم لە ٣٢ وڵاتی جیاجیا بەشداری موندیالی ٢٠١٤ ی “برزیل”ن. یەکەم یاری کردنەوەی مۆندیال لە ڕۆژی ١٢ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ زائینی بەرامبەر بە ٢٢ ـ ٠٣ ـ ١٣٩٣ ی هەتاوی لە لایەن تیمی خانەخوێ (برزیل) و کرواسی لە یاریگای سائوپائولو لە شاری سائوپائولو بەرێوەدەچێ.
لە یاری‌یە بە ناوبانگەکانی سەرەتا دا دەتوانین ئاماژە بە یاری نێوان ئیسپانیا و هولەند لە گرووپی ب بکەین، لە یاری ڕابردووی موندیالی ٢٠١٠ ی باشووری ئەفریقا ئیسپانیا بەرامبەر بە هولەند یاری کرد و توانی یاری‌یەکە بباتەوە و ببیت بە قارەمانی موندیالی ٢٠١٠ ، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە لە یەکەم یاری موندیالی ٢٠١٤ دا لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٤ ی زائینی بەرامبەر بە ٢٣ ـ ٠٣ ـ ١٣٩٣ ی هەتاوی دا بە یەکەوە دەبێ یاری بکەن.