بۆ شاره زامداره‌كه‌م. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
27 ساڵ به‌رله ئێستا، دێوه‌زمه‌كان، غه‌زه‌بێكیان به سه‌ر شاری سه‌رده‌شت دا باراندو، شاریان پڕ كرد له ته‌پو تۆز‌و باڕووتی سه‌می و، گه‌لێك زۆریان له خه‌ڵكی شار ، به گه‌وره‌و چووكه‌وه، له جوان و گه‌نج و پیر و منداڵی سه‌ر لانكه‌ش بریندار و خنكاندن و زامێكی گه‌وره‌یان به گشتی له جه‌سته‌ی خه‌ڵكی شار‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌ی دا‌و، بێ تاوان شاریان ره‌شپۆش و تازیه‌بار كرد كه ئێستاشی له گه‌ڵدابێت، برینه‌كانی ساڕیژ نه‌بوون و به سروشتی شار و روخساری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه دیاره‌و، وێدچ‌ی قوربانیه‌كان و، زام هه‌ڵگرتوه‌كانی به سه‌دان جۆر باس و خواسی ئه‌و كاره‌ستاته گه‌وره‌و جه‌رگبڕه بۆ گشت خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو دونیا ده‌گێڕنه‌وه‌و، زام و ئێش و ناره‌حه‌تیه‌كانی خه‌ڵكانی كیمیابارانی شاره‌كانی هیرۆشیما و ناكازاكی ژاپۆن و كامپی فه‌له‌ستینیه‌كان له سه‌براوشه‌كیلا و هه‌ڵه‌بجه‌و دۆڵی بالیسان و زۆری تر، بیر دێنه‌وه‌و به‌و ئازار و شێوه‌و جه‌سته‌ی سووتاویانه‌وه، مچووركی خه‌م به رووح و جه‌سته‌یاندا دێنن.
٢٧ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، كاتێك شاری سه‌ره‌شت كیمیا باران كرا، ماسیه‌كانی سه‌رچاوێ دڵیان له‌لێدان كه‌وت و سپی سپی هه‌ڵگه‌ڕان و، باڵنده‌كانی دۆڵی مه‌سێس و ده‌وروبه‌ری شار په‌ڕیان سووتاو هه‌ڵوه‌رین.
له‌و كاته‌دا زۆر كچ وكوڕی جوان و جوان په‌رست قه‌واره‌ی برینی گه‌وره گه‌وره‌یان كه‌وته سه‌ر جه‌سته‌و سووتان و مردن و به جوانی سه‌ریان نایه‌وه.
له‌و كاته‌دا كه ئێستا زه‌رده‌ی خۆری به‌یانی جوانی خۆی تێك نه‌نابووو. شێوه‌ی جوانی ئاسۆی به‌یانی هه‌ر پێوه دیار بوو، زۆر دایك و باوكی له‌فز شیرین و قسه خۆش و دونیا دیده‌و نیشتمانپه‌روه‌رو گه‌لدۆستی شاره‌كه‌مان كه‌وتنه به‌ر چه‌كی ژهراوی و، دڵ و ده‌روونیان وه‌ك سۆبه داگیرسا و سووتان كه ئێستاش زۆریان به‌و زامانه‌وه ده‌ناڵێن و له سه‌ر جێ كه‌وتوون.
له‌و كاته دا كه دایكانی ئازیزمان ئا به‌م جۆره كه‌وتنه به‌ر گڕی گه‌رمی چه‌كی كیمیایی، زۆر كۆرپه‌ی ناو لانكه و نێوباوه‌شان كه له‌وكاته دا گه‌مه‌یان به مه‌م و به‌رمورو گه‌ردنبه‌ندی دایكیان ده‌كردو
پێكه‌نین گشت روومه‌تی داگرتبوون و قاقای پێكه‌نینیان گه‌ره‌ك به گه‌ڕه‌ك ده‌ڕۆیشت و زه‌رده‌ی خۆر له ئاست زه‌رده‌ی سه‌ر لێویان كز بوو‌و، مرۆڤ له ئاست گغه و پغه‌یان راده‌ما و ، ئاسمانی ساماڵ له ئاست جوانیان مل كه‌چ بوو، به بۆنی باروت خنكان و بۆ هه‌میشه زه‌ردەی سه‌ر لێویان باری كرد كه له تاویان مه‌لائیكه‌ی سه‌ر شانیان گریان وله به‌ر پاكیان سوجده‌یان بۆ بردن.
كه شاری سه‌رده‌شت كیمیا باران كرا، زۆر كوچه و كۆلان و شه‌قام و ماڵی خه‌ڵك پڕ بوون له جه‌نازه‌ی كه‌وتووو . مه‌نجه‌نیقیان بۆ خه‌ڵكی شار داخست .
له‌و كات و وه‌خته ناخۆشه‌دا، ماسیه په‌ڕسپیه‌كانی نێوگۆمه‌كانی شێخ برایم و كه‌نده‌زه‌رد و گۆمه شین، به سه‌دان جۆر قوڵاغه‌یان به‌ست ، كۆری غه‌میان پێكهێنا و بۆ مه‌رگی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان گریان و به هه‌ڵۆی ته‌رخان و هۆمل و مه‌یدان چۆغه‌و فێره‌ك وسپی رێز دا په‌یامی پرسه و سه‌ره خۆشیا‌ن بۆ شار نارد و ئه‌ونیش به دنووی جوان و فرمێسكی چاویان بۆ مێژو چۆنیه‌تی ئه‌و تاوانه‌یان له ته‌خته به‌رده‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌و تابلۆی شه‌مه‌كانی شاردا نووسی و، تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات به‌ره‌و ئاسمانی شین به‌رز بوون و له هه‌ر حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمانان تێپه‌ڕین و شكایه‌ت و په‌یامی مه‌زلوومیه‌ت و داگیركرانی كوردستان وقه‌تڵ و عامی ژن و منداڵ وجوان و پیری كورده‌واریان بۆ خوا به‌رد.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی