یادی ٢٥ ساڵەی شەهیدان دوکتور عەبدلرەحمان قاسملوو و هاورێیانی لە پارلمانی بریتانیا
٢٥ ساڵ لەمەوپێشو لە رۆژی ١٣ی جوولای ١٩٨٩ی زایینی ڕێبەرو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاورێ دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیو بەرپرسێ پێوەندییەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵاتو دوکتور فازڵ رەسووڵ دۆستی حیزب لە وییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش بەپێی پیلانێکی دارێژراوی تیرۆریستیی لەلایەن ڕێبەرانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کەوتنە بەر دەسترێژو شەهید کران.
بۆ یادو ڕێز لێنان لەو شەهیدانەو ئامانجەکانیانو هەروەها دەربڕینی بێزاریی لە تیرۆریزمو لەقاودانی هەرچی زیاتری کۆماری ئیسلامیی ئێرانو رێبەرانی وەک سەرچاوەی تیرۆریزمی ناوچەییو جیهانی، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا لە ڕێکەوتی ١٤/٧/٢٠١٤ لە کاتژمێر ١٩ی پاشنیوەرۆ بۆ ٢١ی شەو ڕێوڕەسمێك پێك دێنێ.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز گرتنە لەو شەهیدانەو گشت شەهیدانی کوردستان.
کات و شوێن:
پارلمانی بریتانیا
Monday, 14 July 2014 from 19.00 to 21.00 (BST)
Committee Room 12, House of Commons
London SW1A 0AA
United Kingdom
لەگەل رێزم دا
کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی ٢٥ ساڵەی شەهیدانی وییەن