په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 25ساڵەی شەهیدبوونی د.قاسملووی ڕێبەرەوە.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ‌و خۆڕاگری کوردستان!
هۆگرانی ڕێگا‌و ئامانج‌و خزمەتەکانی قاسملووی نەمر!
له‌مێژووی پڕکاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌که‌مان‌دا٢٢ی پووشپه‌ڕ وه‌بیرهێنه‌ره‌وەی یه‌کێک له‌تاڵترین رووداوه‌کان و به‌ژانترین زامه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌و رۆحی گه‌لی کوردی مافخوراو و بێبەشە.
٢٥ساڵ له‌مه‌وبەر له‌م رۆژه‌دا،دڵی پڕله‌ئومێدی رێبه‌ری به‌توانای بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، د.عەبدوڵڕەحمان قاسملوو‌و هاوڕێ عەبدوڵلا قادری ئازەر، درایه‌به‌ر گولله‌ی چه‌کی قین لەدڵانی کۆماری ئیسلامی‌و به‌و جۆره‌زامێکی قووڵی دیکه‌کەوته‌جه‌سته‌ی کورد‌و بۆ جارێکی دیکه‌به‌شه‌هیدکردنی رێبه‌رێکی کورد که‌بۆ ئاشتی‌و ئازادی خه‌باتی ده‌کرد، په‌یامی شه‌ڕو ئینکارکردنی مافی نه‌تەوەی‌کورد به‌گوێی جیهاندا درایەوه.
٢٥ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و له رۆژی١٣ی ژوئیەی١٩٨٩دا، کاتێک د.قاسملوو بەمەبەستی وتووێژ بۆ کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری رێژیمی ئێران له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌ئێراندا، چووبووه‌ڤییەنی پێته‌ختی ئوتریش، له‌سه‌ر مێزی به‌ناو وتووێژ له‌گه‌ڵ هاورێیانی کاک عه‌بدولڵا قادری ئازەر‌و د.فازل رەسووڵ له‌لایه‌ن تیرۆریسته بە ڕواڵەت دیپلۆماتە‌کانی کۆماری ئیسلامی‌درانه‌به‌رگولله‌و شه‌هید کران. به‌م جۆره ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکه‌ش نییه‌تی دوژمنانه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی کورد ئاشکرا کرد‌و جیهانیان لەم نیازەی خۆیان گەیاند که‌ئه‌وان ئاشتییان ناوێ و ئامادە نین لە گەڵ کورد ڕێک کەون.
رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی که بۆخۆیان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م پیلانه جینایه‌تکارانەیە‌بوون،باش ئاگاداری توانایی‌یه‌کان‌و ڕۆڵ‌و ده‌وری قاسملوو له‌کاری سیاسی‌و دیپلۆماسی‌دا بوون و ده‌یانزانی شاره‌زایی و به‌تایبه‌ت نفووزی قاسملوو له‌کۆر‌و کۆمه‌ڵه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا چه‌کێکی گرینگه‌بۆ ناساندنی نێوه‌رۆکی دژه‌مرۆیانه‌ی ڕێژیمەکەی ئه‌وان و له‌قاودانی هه‌رچی زیاتری تاوان‌و پیلانه‌کانیان. ئه‌وان ده‌یانزانی قاسملوو ته‌نیا فه‌رماندەر‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌ختکه‌ر نیه کە له سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان له سەنگەری بەرگری له کەرامەتی ئینسانیی نه‌ته‌وه‌که‌یان دان‌و ساڵانێکە بوون به‌له‌مپه‌رێک له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قه‌ڵاچۆکردن‌و کپ‌کردنی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان‌دا، به‌ڵکوو رێبه‌رێکی سیاسیی به‌تواناشە که‌له‌ده‌رەوه‌ی سنووره‌کانی کوردستانیش گوێ بۆ وته‌کانی راده‌گیرێ‌و سەرنج‌و تێبینی‌یه‌کانی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی کورد‌و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسڵامی، لێ وه‌رده‌گیرێ. هه‌وڵدانی ئه‌وان بۆ شه‌هیدکردنی قاسملوو هه‌م بەنیازی بێبه‌شکردنی کورد بوو له‌چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو تێکۆشانه‌ی د.قاسملوو له‌لایه‌ک‌و له‌لایه‌کی دیکه‌ش بە خەیاڵی به‌چۆک‌داهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌و رێگه‌وه بەچۆکداهێنانی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر بیری کۆنه‌په‌ر‌ستانه‌و داگیرکەرانەی خۆیان‌دابوو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌رابردووی تێکۆشانی د. قاسملوو بده‌ینه‌وه‌ده‌بینین که‌له‌لەگەڵ ئەوەی لەته‌مه‌نی کاری سیاسیی خۆی‌دا هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوە بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگەچارەی گه‌یشتنی گه‌له‌که‌ی به‌مافه‌کانی، به‌ڵام قه‌ت خۆی له‌چوارچێوه‌ی بیری ته‌سکی سیاسی‌و حیزبی‌دا، زیندانی نه‌کرد. ئه‌و کاتێک بەتەواوی قەناعەتەوە‌و بەباوەڕهێنان بەوەی کە مەسەلەی کورد بە ڕێبەریی حیزبێکی بەهێزی کوردی بە ئامانج دەگا، ڕووی کرده‌وه‌حیزبی‌دیمۆکراتی کوردستان، هەموو هەوڵی خۆی بۆ زیندووکردنەوە و بەهێزکردنی حیزبی دیموکرات دا. د.قاسملوو لە هەلومەرجێکدابڕیاری دا کە بگەڕێتەوە‌و رێبەریی حیزب بکا کە دەیزانی بارودۆخی سیاسیی وڵات بەرەو گۆڕان دەڕوا‌و کورد دەبێ بۆ دەرخستنی پێگەی راستەقینەی خۆی دەوری کاریگەری لەو ئاڵوگۆڕانەدا هەبێ. له‌کۆنفرانسی٣و کۆنگرەی٣دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی له‌باری سیاسی، فیکری‌و به‌رنامه‌ییه‌وه بەجۆرێک رێکخسته‌وه‌که‌سالانی دواتر، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵوگۆڕە گەورانەی هەبێ کە لە ئێران‌و کوردستان دا روو دەدەن. کاتێک چه‌ند ساڵ دواتر له‌ئێران شۆڕش‌کرا‌و ریژیمی پاشایه‌تی ڕووخا،دەرکەوت کە هەوڵەکانی ساڵانی پێشووی قاسملوو چه‌نده‌گرنگ‌و بایەخدار بوون .
د. قاسملوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌زۆرگرنگیی به‌کاری رێکخراوه‌یی‌و فیکری‌دەدا، وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک هه‌رگیز خۆی به‌ڕابردووه‌وه‌نه‌به‌سته‌وه. ئەو به‌مانای راسته‌قینه‌ی وشە، سیاسەتمەدارێکی پراگماتیک بوو. سیاسه‌تی بۆ بەدەستهێنانی ده‌سکه‌وت‌و سه‌رکه‌وتن دەکرد، بۆیه‌له‌هه‌ر فورسه‌تێک‌که‌هاتبایه پێش کەلکی وه‌رده‌گرت. خه‌ڵکی کوردستان باش له‌بیریانه‌که‌له قۆناغی دوای سەرکەوتنی شۆرشی ١٣٥٧دا، ئه‌و رێکخراوانەی لە تێکۆشان و سیاسه‌ت‌دا تازەکار بوون،ئه‌و بوێرییانەی قاسملوویان بەسازشکاری و فورسه‌ت ته‌له‌بی‌و موزاکره‌جوویی ناوده‌برد. ئه‌و ده‌م د.قاسملوو ده‌یگوت ئەگه‌ر تەنانەت یه‌ک رۆژ درەنگتر شه‌ڕ ده‌ست‌پێ‌بکا، به‌قازانجی کورده،بەڵام زۆر کەس بە داخەوە له‌م رسته‌پڕمانایه‌تێنه‌ده‌گه‌یشتن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌م‌کاتێک هێزی‌پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌هه‌موو بەرەکانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتووانه‌پێشی به‌په‌لاماری له‌شکری ڕێژیمی تازە گرتبوو، شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ئێران و ئێراقیش ده‌ستی پێ‌کرد. د.قاسملوو لە یه‌که‌م پەیامیدا وه‌ک نه‌یزه‌کێک دڕێ به‌بیری تاریکی کۆنه‌په‌ر‌ستان دا کە بەردەوام هەوڵیان دە‌دا ئەو‌و حیزبەکەی‌و خەڵکی کوردستان وەک دوژمنێکی سوێندخواردووی خەڵکی ئێران نیشان بدەن. ئەو،رایگەیاند ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسڵامی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕه‌سمی بناسێ، به‌هه‌موو تواناوه‌لە بەرامبەر‌دەستدرێژیی عێراق بۆ سەر خاکی ئێران ڕادەوەستین.
د.قاسملوو نەک لە خه‌یاڵدا بەڵکوو لە سەر ئەرزی واقیع سیاسه‌تی دەکرد، بۆیە هەر کات پێویست با قسه‌ی خۆی‌ده‌کردو په‌یامی خه‌ڵکی کوردستانی به‌هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ترسی له‌تانه‌و ڕەخنەی که‌س هەبێ. کاتێکیش پێشبینیی ئه‌وه‌ی کرد که‌شه‌ڕی ئێران و عێراق پاش8 ساڵ بەردەوامی، به‌ره‌و کۆتایی‌ده‌ڕوا‌و ده‌یزانی که‌هه‌ردوو وڵات زۆرلاواز بوون،دیسان ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و جارێکی دیکه‌ش رێگه‌ی ئاشتیی خسته‌به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسڵامی. د.قاسملوو، هه‌وڵی‌ده‌دا حیزبی دیموکرات‌و بزووتنەوەی کوردستان له‌گه‌ڵ هەلومەرجێکی نوێ‌دا خۆبگونجێنن‌و به‌و پێوانه‌سیاسه‌ت بکەن ئه‌گه‌ر کرا فورسه‌ته‌کان بقۆزنەوە. د.قاسملوو به‌حه‌ق باوەڕی بەوەهەبوو که‌له‌ئێران کێشه‌ی کورد بە‌شەڕ چاره‌سه‌ر ناکرێ، بۆیه هەموو رێگەیەکی دەگرتەبەر بۆ ئه‌وه‌ی شەڕ لە میللەته‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵات دوور بخاتەوە‌و تا ئەو جێگه‌یه‌ی له‌توانادا هەیە، هه‌لی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد،بخوڵقێنێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕێبەرانی شەڕخواز‌و دژەکوردی کۆماری ئیسلامی، نیازپاکیی قاسملوویان بۆ نیازێکی شووم، بۆ لەداوخستنی ئەو ڕێبەرە کوردە قۆستەوە‌و شه‌هیدیان کرد.
د.قاسملوو له‌هه‌موو ژیانی سیاسیی خۆی‌دا هه‌وڵی دە‌دا هاوڕێیانی‌و نەسلەکانی داهاتوو فێربکا کە به‌شێلگێری‌و بەر‌ده‌وامی‌به‌دوای ئامانجەکانیان‌دا بڕۆن، له‌سیاسه‌ت‌کردن‌دا ئازابن، توانای ئەوەیان هەبێ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجەسیاسییە‌نوێیه‌کاندا خۆبگونجێنن. ئه‌و فێری کردین له‌گەڵ پێداگری له‌سه‌ر پرەنسیپه‌کان تووشی چه‌قبه‌ستوویی فیکری نه‌بین‌و وابکه‌ین بۆ کەلکوه‌رگرتن له‌هه‌ر فورسەتێک‌و لەهه‌ر قوناغێکی تایبه‌ت له‌خه‌باتدا، هەمیشه دەستمان ئاواڵەبێ. بێگومان قاسملوو بۆ خه‌بات سیمبولێک و بۆ سیاسه‌ت مامۆستایه‌که‌که‌نه‌ته‌نیا حیزبی دیمۆکرات به‌ڵکوو هه‌موو خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی کوردستان جێی خۆیەتی شانازیی پێوه‌بکه‌ن‌و وانه‌کانی له‌بیرنەکه‌ن.
به‌م جۆره‌قاسملوو شوێندانه‌رترین رێبه‌ری سیاسی بووه‌له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا و هه‌تا ئێستاش پێگه‌ی فیکری‌و سیاسیی ئه‌و له‌په‌ره‌ئه‌ستاندن‌دایه. ئیستاش٢٥ساڵ دوای شه‌هید کرانی د.قاسملوو، به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که‌په‌یامه‌که‌ی له‌جێی خۆیدایه‌و بیری ئینکارکردن‌و پەنابردن بۆ شه‌ڕو سەرکوت‌و توندوتیژی‌نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌نێو ببا.
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان!
له‌و٢٥ساڵه‌داکە رێبەری شەهید د.قاسملوو لەنێومان‌دا نەماوە گه‌لێک گۆڕان،جیهان‌و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه. تێکچوونی دنیای دوو جه‌مسه‌ری، رێگه‌خۆشکه‌ر بوو بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیر‌و خواستی نه‌ته‌وه‌یی‌و سەر‌به‌خۆبوون له‌زۆر له‌و ناوچانه‌دا که‌نەتەوەکان بەزۆرە‌ملی‌و به‌دوور له‌ئیراده‌ی خۆیان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی رێژیمە توتالیتێره‌کاندا ڕاگیرابوون. ئەوکات‌و لەئاکامی ئەو گۆڕانا‌نەدا زۆر لەو نەتەوانە، بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر چارەنووسی خۆیان دا‌و چه‌ندین وڵات‌و ده‌وڵه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگەیاند.
له‌عێراق ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک له‌دژی رێژیمی به‌عس‌و به‌تایبه‌ت راپەڕینە مەزنەکەی5ی مارسی١٩٩١ی کوردستان، ئه‌و ناوچەیە‌ی به‌رەو گۆڕانێکی گەورە پاڵ پێوه‌نا‌و بووه‌هۆی ئەوە خەڵکی باشووری کوردستان له‌به‌شێکی گەورەی نیشتمانەکەیان‌دا دەسەلاتی خۆیان بگرنە دەست. ئەمەش بوو به‌سەرەتایەک بۆ دامەزراندنی‌ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیی خۆجێیی و پێکهێنانی پارلمان‌و حکوومەتی کوردی لە هه‌رێمی کوردستان‌دا.
له باکووری کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئینکاری ده‌یان ساڵه‌ی بوونی کورد له تورکیه، به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و له‌ژێر کاریگه‌ریی خه‌باتی بێ‌وچانی تێکۆشه‌رانی کورد له‌و وڵاته، دۆزی کورد رێگەی به‌ره‌و مه‌سیری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌گرتوەتەبەر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شەڕ بۆ له‌نێوبردنی کورد ده‌یان ساڵ درێژه‌ی هەبوو، له‌ولاشه‌وه‌خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانی بۆ مان و پاراستنی هووییه‌تی کوردی به‌رده‌وام بوو، زۆر زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا زمانی ئاشتی جێگه‌ی شه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی گرته‌وه‌و هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاش چه‌که‌کان به‌ته‌واوی وه‌لانه‌نراون به‌ڵام ئومێدی زۆر هه‌یه‌که‌قۆناغی کۆتاییهێنان به‌شەڕ‌و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌پێناو‌ی دابینکر‌دنی مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورددا بگاتە ئەنجام، که‌بێ‌گومان دەتوانێ زۆرترین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕانە‌کانی داهاتوو له‌ناوچه‌که‌دا هەبێ.
له‌سووریەش به‌دوای په‌ره‌گرتنی شۆڕشی گەلانی عه‌ره‌ب لە وڵاتە عەرەبییەکان‌دا‌و پەلهاویشتنی ئاگری ئه‌و شۆرشه‌بۆ ئەو وڵاته، دانیشتوانی ناوچه‌کوردییەکان لەباکووری سووریا، هه‌لێکی له‌باریان بۆ ره‌خسا‌و هەوڵیاندا ناوچەکانی خۆیان بپارێزن‌و‌ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی‌کوردی له‌و ناوچانه‌دا دروست بکه‌ن. ئێستا له‌به‌شێکی ئه‌و ناوچه‌کوردییانه‌دا له‌رێگه‌ی دروستکردنی کانتۆنی جیاجیاوە، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی کاتی دامەزراوه‌که‌جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌و هیوادارین به‌وردبینیی زیاترەوە رێبه‌ری بکرێ‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئامانجه‌گشتیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ره‌وپێش‌بڕوات‌و له‌داهاتوودا ببێته مه‌کۆیه‌ک بۆ هه‌موو رزگاریخوازانی کورد لەم ناوچەیە‌دا.
به‌ڵام له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسڵامیدا، رێبه‌رانی ریژیم هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر نه‌بوونی کێشه‌یه‌ک به ناوی مەسەلەی کورد له‌ئێراندا پێداگری ده‌که‌ن. کۆماری ئیسڵامی له‌٣٥ساڵ ته‌مه‌نی خۆی‌دا لە هەموو رێگەیەک‌و به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه‌هه‌وڵی سه‌رکوتکردن و کپ‌کردنی دەنگی خه‌ڵکی کوردستانی‌داوه. له‌هێرشی به‌ربڵاوی نیزامییەوە که‌ده‌یان هەزار شەهیدی لێکه‌وته‌وه، هه‌تا پڕکردنی زیندانه‌کان له‌ئازادیخوازانی کورد و ئێعدامی تاک تاک‌و به‌کۆمه‌ڵی رۆڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وەیە‌و راوه‌دوونانی تێکۆشەرانی‌کورد خۆی نه‌پاراستوه.
ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران که‌ته‌نیا بیریان له‌سەرکوتی کورد و ئیرادەی مافخو‌ازانە‌ی ئەو نەتەوەیە ده‌کرده‌وه تەنانەت په‌نایان برده‌به‌ر تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دیمۆکرات و پێیا‌ن وابوو له‌رێگه‌ی ئه‌و زه‌بره‌گه‌وره‌وه‌دەتوانن به‌ئاواته‌کانیان بگه‌ن. ئێستا دوای٣٥ساڵ له‌ته‌مه‌نی کۆماری ئیسڵامی ده‌رده‌که‌وێ که‌هیچ یه‌ک له‌و رێگایانه‌نه‌یتوانیوە نیازە شوومەکانی ئه‌وان وەدی بێنێ.
ئێستا له‌دوای تێپەڕبوونی٢٥ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی د.قاسملوودا دەرده‌که‌وێ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی به‌هیچ شتێک له‌بن نایه‌و نەتەنیا شه‌ڕو سه‌رکوت بەڵکوو تێرۆری رێبەرەکانیش ناتوانێ ئەوجۆرەی داگیرکەران دەیانەوێ، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکا.
هاونیشتمانانی بەڕێز!
له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابوردوودا‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای دەرچوونی بەیاننامەی ئاغای روحانی له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماری له‌ئێراندا به‌ئیشاره‌و لە توێی هێندێک ئاماژەی ناڕوون، رووانینێکی تا ڕادەیەک نوێ سەبارەت به‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان له‌ئێراندا- دیارە لە ژێر ناوی” اقوام ومذاهب”ی ئێرانی‌دا- هاتوەتە گۆڕێ.
هه‌رچه‌ند حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌پشت‌به‌ستن به‌وانه‌و ئەزموونەکانی رێبه‌رانی شه‌هیدی، به‌رده‌وام رایگه‌یاندوه‌که‌مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ئێراندا پرسێکی تایبه‌ته‌و ده‌بێ کێشه‌کان وەک خۆیان ببینرێن‌و رێگەچارەی ئه‌م مه‌سه‌لەیە‌ش،رێگە‌خۆش‌کردن بۆ پێکه‌وه‌ژیانێکی ئاشتیانه‌له‌ئێراندا‌و دابینکر‌دنی مافی نەتەوەیییە کە ئەمەش ته‌نیا بە وتووێژ‌و لیکتێگەیشتن وەدی دێت، بەڵام به‌داخه‌وه سه‌رانی کۆماری ئیسڵامی هەتا ئیستاش بە ڕوانینێکی ئەمنییەتییەوە‌سه‌یری مه‌سه‌له‌ی کوردستان ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێدوانه‌پچڕپچڕانه‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ئەقوام‌و مەزاهێب، هیچ گۆڕانێکی بنەڕەتی لە سیاسەتی رێژیم‌دا سەبارەت بە کوردستان و هەوڵدان بۆ دیتنەوەی رێگه‌چاره‌ی ئوسوولی، به‌دی ناکرێ.
گۆڕانه‌کانی ئه‌و چه‌ندساڵه‌ی دوایی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت دوو ئه‌زموونی گرنگی پێوه‌ندیدار به‌مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه‌له‌تورکیاو عێراق ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵمێنن که‌رێگه‌ی پێکه‌وه‌مانەوە له‌نێو نەتەوەکان‌و پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتیک‌دا، رێگه‌ی لێکتێگەیشتن‌و رێککەوتنە نەک شەڕ‌و سەرکوت‌و پەڕاویزخستن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا ده‌یبینین. له‌عێراق، دوای١٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی نوێ‌و دوای ١٠ساڵ هەوڵی کورد بۆ تێگەیاندنی هاوبەشە سیاسییە عەرەبەکانی له‌مافەکانی‌و دوای ئه‌وه‌ی که‌هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان بێ‌ئاکام مایەوه، گۆڕانە چاوەڕوان نەکراوەکان کوردیان گه‌یاندۆتە‌قۆناغێکی نوێ له‌دابینکر‌دنی مافه‌کانیان. ئه‌وان له‌باشووری کوردستان به‌پشت‌به‌ستن به‌ئیراده‌ی خۆیان به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ده‌ڕون. لێره‌داجێی خۆیەتی که‌هیوای سه‌رکەو‌تنیان بۆ بخوازین‌و دڵنیایان بکەینەوە که‌رێبوارانی رێگای قازی محه‌ممه‌د‌و د. قاسملوو خۆیان به‌پشتیوانیان دەزانن‌و له‌پاڵپشتی و یارمه‌تیدانیان د‌ریغی‌ناکه‌ن.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
ئەگەر ٢٥ ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر ده‌ستی تیرۆر‌و جینایه‌ت رێبه‌رێکی مه‌زنی له‌ئێمه‌ئه‌ستاند‌و ئێمه‌ی له‌زانست‌و توانا‌و ئه‌زموونه‌کانی بێ‌به‌ش‌کرد، ئەو له‌پاش‌خۆی حیزبێکی به‌جێ‌هێشت که‌دڵنیا بوو بۆ خه‌بات و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی ده‌توانێ درێژه‌به‌تێکۆشان‌بدا.
قاسملوو ده‌یزانی له‌حیزبه‌که‌یدا که‌سانێکی وا په‌روه‌رده‌بوون که‌بتوانن له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌درێژه‌به‌سیاسه‌ت بده‌ن‌و هه‌م دڵنیاش بوو لەوەی کە خەڵکی کوردستان وه‌ک پشتیوانانی راسته‌قینه‌و هەتاسەری حیزبی دیموکرات، له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی‌دا له‌پشت حیزبه‌که‌یه‌وه‌ده‌بن‌و ئه‌مه‌ی به ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن ده‌زانی.. چونکه‌ئه‌و باوه‌ری وابوو کە سەرچاوەی هێزی بنەڕەتیی خه‌بات و تێکۆشان، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانن‌و هه‌تا ئەو خه‌ڵکه‌پشتیوانی حیزبی دیمۆکرات بن، حیزب له‌تێکۆشان بۆ وەدیهێنانی ئامانجه‌کانیان راناوه‌ستێ.
ئێوه خەڵکی تێکۆشەر‌و ئازادیخوازی کوردستان! بە وەفاداریتان بە ڕێگا‌و ئامانجەکانی د. قاسملوو، نیشانتان داوه‌که‌مه‌رگ، نەک هەر نه‌یتوانیوە ئه‌و رێبه‌ره مەزنە‌له بەر چاوی ئێوە ون بکا‌و لەبیر ئێوەی بباته‌وه، به‌ڵکوو ئێستاش دوای٢٥ ساڵ، ئێوه‌هه‌روا یاری وه‌فاداری ڕێگا‌و ڕێبازەکەی ئەو‌ن‌و قاسملووی نەمر، بۆ ئێوه سیمبوڵی رێبه‌رێکی هه‌میشه‌زیندوو‌یه. هەموو جێهانیان دەزانن دوای تێپەڕ بوونی٢٥ساڵ له‌شه‌هید بوونی ئەو گەورە پیاوە، خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێستاش قاسملوولە نێو خۆیان دا دەبینن‌و لە خەباتی نەتەوەیی وئازادیخوازی‌دا بە رێبەری خۆیانی دەزانن.
تێکۆشەران،ئه‌ندامان،لایه‌نگران‌و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
له‌م بیرەوەرییە ناخۆشه‌دا‌و له‌پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٥ساڵ به‌سه‌رشه‌هید بوونی رێبه‌ری مه‌زنمان د.قاسملوودا، ده‌بێ له‌رێگه‌ی تێکۆشانی بەردەوام‌و بره‌وپێدانی تێکۆشان‌و چالاکی‌یه‌کانمان،هەر وەها کارکردن بۆ بەهێزبوون‌و بەرینترکردنی مەیدانی خه‌باتمان، به‌سووربوون له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانمان و پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌دانی خه‌بات تا گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانمان،یادی ئەو رێبەرە گەورەیە‌و هاوڕێی تاسەری، کاک عەبدوڵلا قادری‌و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان به‌رز رابگرین. هەر لەم بیرەوەرییەش دا بەڕێزەوە یادی نەمر کاک سەلام عەزیزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکرات دەکەینەوە کە 25سالەی تیرۆری د.قاسملووی نەمر بەرامبەرە لە گەڵ پازدەیەمین ساڵی کۆچی دوایی ئەو ڕێڕەو‌و هاوخەباتە بەوەجەی قاسملووی مامۆستا‌و ڕێبەر.
حیزبەکەتان، حیزبی دیموکراتی کوردستان 25ساڵ دوای شەهید بوونی د.قاسملووی ڕێبەر، وەفادار بە ڕێگا و ئامانجەکانی و دڵگەرم بە پشتیوانیی نەتەوە ئەمەگناسەکەی قاسملوو، بەگەشبینی‌و هیواوە بەرەوڕووی ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕانی ناوچە‌و دەوروبەر دەچێ. دڵنیاشین ئەگەر درێژەدەرانی ڕێگەی قاسملوو‌و نەتەوەکەی قاسملوو، هەروا بە وشیاری‌و لێبڕاوییەوە،درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆیان بدەن، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە ئامانجەکانی دەگات و ئاواتی بەرزی قاسملو و هەموو شەهیدانی کوردستان وەدی دێ.
بەرز‌و بەڕێز بێ یادی ڕێبەری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو،
سڵاو لە شەهیدانی ڤییەن‌و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان،
سەرشۆڕی بۆ ڕێژیمی تیرۆرستی کۆماری ئیسلامی،
سەرکەوتن بۆ خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و هەموو بەشەکانی کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
21ی پووشپەڕی 1393
12ی جولای 2014