سوپاسنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان ڕێز لە وه‌فاداری‌و هەڵوێستی ئه‌مه‌گناسانەتان ده‌گرین
خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی کوردستان!
هۆگران و ئه‌ویندارانی ڕێگا و باوه‌ڕ و ئامانجه‌کانی د.قاسملووی ڕیبه‌ڕ!
تێکۆشه‌ران، ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دڵسۆزانی دیموکرات!
یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی د.قاسملووی ڕێبه‌ڕ، جارێکی دیکه‌هه‌موومانی له‌ده‌وری یه‌ک کۆ کرده‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی وێکڕا ئاوڕ له‌خه‌بات و تێکۆشانی سیاسیی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌گه‌وره‌یه‌بده‌ینه‌وه. بۆ چه‌ند حه‌وتوو ده‌چێ، کوردستان‌و هه‌روڵات‌و شوێنێک که ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئه‌مه‌گناسیان لێ ده‌ژین، بوون به‌مه‌یدانی چالاکیی سیاسیی،ڕۆشنبیری، نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتکارانه‌به‌مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌یادی ئه‌و ڕێبه‌ره‌به‌توانایه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
له‌نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێوه‌هۆگرانی ڕێگا‌و ئامانجه‌کانی د.قاسملووی ڕێبه‌ڕ له‌حه‌وتوویه‌ک زووتره‌وه‌قۆڵتان له‌یادکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری شه‌هیدی خۆتان هه‌ڵماڵی. به‌کاری ته‌بلیغیی به‌رین‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و وته‌کانی د.قاسملووی نه‌مر له‌زۆربه‌ی شار‌و گونده‌کانی کوردستان‌و شه‌کاندنه‌وه‌و هه‌ڵاوه‌سینی ئاڵای کوردستان‌و پوستێری د.قاسملوو، وه‌فاداریی خۆتان به‌ڕێگا‌و ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌نه‌مره‌دووپات کرده‌وه. رۆژی22ی پووشپه‌ر، لە گەڵ ئەوەی کۆماری ئیسلامی، زۆر لە شارەکانی بە هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکانی تەنیبوو، پاڕازیتی خستبووە سەرکانالە تەڤیزیۆنییە کوردییەکان، خەتی ئەنترنێت و پێوەندەییە تەلەفۆنییەکانی لە گەڵ کێشە و گرفت بەرەوڕوو کردبوو، ئێوە به‌بایکۆتکردنی شه‌قام وبازاڕ‌و شوێنه‌گشتییه‌کان‌و له‌زۆر شوێنیش به‌داخستنی دوکان‌و بازاڕ‌و زاڵکردنی که‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه‌یی‌و حه‌ماسی به‌سه‌ر شوێنی ژیانتان دا، جارێکی دیکه سه‌لماندتان که‌تاوانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر د.قاسملوو‌و نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌بیر ناکه‌ن. شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ی پووشپه‌ڕیش به‌کوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌کانتان له‌ساته‌وه‌ختی شه‌هیدکرانی د.قاسملوو‌و هاوڕییانی دا، ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیتان سەرلەنوێ مه‌حکووم و ڕیسوا کرده‌وه.
لە هەرێمی کوردستان‌و لە وڵاتە ئورووپاییەکانیش، ڕێبواران‌و درێژەدەرانی ڕێگای د.قاسملوو، بە بەشداریی کوردانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و‌دۆستانی ئێرانی‌و بیانیی نەتەوەی کورد، یادی کارەساتی تیرۆریستیی ڤییەن و کەسایەتیی د.قاسملوویان کردەوە. لە کۆڕ‌و کۆبوونەوە‌و سمینار‌و مراسمی تایبەت دا، ڕێزیان لەخزمەتەکانی ئەو ڕێبەرە بە توانایە بە خەباتی نەتەوەکەی گرت، تیشکیان خستە سەربیروبۆچوون‌و روانگەکانی، وتە‌و ئامۆژگارییەکانیان وەبیر هێنایەوە، تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی‌و ساتوسەودا‌وهەڵوێستی شەرماویی دەوڵەتی ئوتریشیان مەحکووم کرد‌و لە گەڵ گیانی ئەو ڕێبەرە پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجەکانی، لە تێکۆشان و خەبات دا بەردەوام دەبن.
ڕەهەندێکی دیکە لە یادکردنەوەی 25ساڵەی تیرۆری د.قاسملوو، گرنگیدانی راگەیەنە کوردییەکان‌و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بیرەوەریی تیرۆری د.قاسملوو وئەندێشە‌و خزمەتەکانی ئەو کەسایەتییە زانستی و‌خەباتکارە بوو. نووسەران، چالاکانی بواری میدیا‌وهەڵسووڕاوانی دنیای مەجازی بە بایەخەوە ئاوڕیان لە ڕۆڵی بێوێنە‌و شوێندانەری د.قاسملوو لە بزووتنەوەی نەتەوەیی و دیموکراسی‌خوازی لە ئاستی کوردستان‌و ئێران‌دا دایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە ڕێز‌و پێزانینەوە دەڕوانێتە وەفاداری‌و هەڵوێستی ئەمەگناسانەی هەمووی ئێوە هۆگران‌و ئەویندارانی بیر‌و خزمەتەکانی د.قاسملوو. بە بۆنەی بەشداریتان لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی یادی 25ساڵەی تیرۆری ئەو ڕێبەرە مەزنەدا دەستخۆشی‌و ماندوونەبوونیتان لێدەکەین..خۆشحاڵین کە ئێوە بە هەڵوێستی ساڵ بەساڵ گشتی‌تر و یەکگرتووانەترتان، بە کردەوە رۆژی شەهیدبوونی د.قاسملووتان کردوە بە ڕۆژی مەحکوومکردنی تیرۆر‌و سەرکوت‌و، لەم ڕۆژە دا بە کۆماری ئیسلامیی دەیسلمێننەوە کە قاسملوو ئەگەر بە جەستە لە نیومان دا نەماوە، بیر‌و ڕێگاوئامانجەکانی و خەبات لە پێناویان دا، هەر زیندوو و بەردەوامە.
ئێمە وەک سامانێک دەڕوانینە وانە‌و ئەزموونەکانی نارەزایەتیدەربڕینی 22ی پووشپەڕی خەڵکی کوردستان‌و، نیاز‌و هیوامان وایە بەم سامانە خەباتکارانەیە، یەکگرتوویی نەتەوەیی وهاوخەباتیمان لە لە بۆنە و ساڵانی داهاتوو دا،بەهێزتر و دەوڵەمەندتر بکەین.
سڵاوی دووبارە لە گیانی پاکی شەهیدانی 22ی پووشپەڕ‌و سەرجەم قوربانیانی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی،
سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
24ی پووشپەڕی1393
15ی جولای 2014