هۆنراوە بۆ منداڵان .. پێشمەرگەین … رەزا شوان

پێشمەرگەی کوردستانین
نەڕەشێری مەیدانین
شۆڕشگێڕین بە جەرگین
بۆ ئازادی دەجەنگین

خۆڕاگرین کۆڵ نادەین

هەموو ساتێ ئامادەین

ناسرەوین و ناترسین

هەردەم گیان لەسەر دەستین

پشت و پەنا و سەنگەرمان

شاخەکانی کوردستان

لە جیهاندا ناسراوین

بە ئازا ناوبراوین

دۆژمن لێمان تۆقیوە

زەبری ئێمەی بینیوە

چەکی ئێمە بڕوایە

داواکانمان رەوایە