بەیاننامەی یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
هاونیشتیمانانی ئازیز!
هەر وەک دەزانن چەند ڕۆژێکە چهکدارانی “دهوڵهتی ئیسلامیی عێڕاقو شام “شەڕێکی نەخوازراوی لە باشووری کوردستان دەست پێکردووە و لە ژێر تەوژمی ئەو شەرەدا خەڵکێکی زۆر لە هاونیشتمانە ئێزیدیەکانمان و بەتایبەتی ژن و منداڵ ئاوارەی چیاکانی شەنگال بوون.
بە پێی ڕاپوڕت و هەواڵە مێدیایەکانی باشووری کوردستان باری تەندروستی ئاوارەکان رۆژبەڕۆژ رووی لە خەراپی دایە و تا ئێستا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە. یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی دەرەوەی وڵات وێڕای بەپەرۆش بوونمان لە دۆخی ئەو بنەماڵانە پشتیوانی خۆمان بە هەموو شێوەیەکی گونجاو ڕادەگەێنین و دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە و ورەی پۆڵایینیان دەکەین و داواکارین کە هێزی پێشمەرگە بە ورەی بەرزی وڵاتپارێزیەوە قورس و قایم لە بەرامبەر تێروریستان دا بوەستن و رێگە بە تیرۆریستان نەدەن کە جارێکیتر خاکی پیرۆزی کوردستان داگیر کەنەوە، هەر لەو پەیوەندییەدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بۆ پاراستنی گیانی ئەو ئاوارانە داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەیەکان بکەن تا بە هانای ئەو ئاوارانەوە بێن و نەهێڵن ڕۆڵەکانی نیشتمانمان تووشی زۆڵم و زۆری و نەهامەتی ببنەوە.
جارێکیتر دەستدرێژی و پەلاماری سوپای دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)، بۆ سەر خەڵکی بێتاوان مەحکوم دەکەین.و ڕق و بێزاری خۆمان بەرامبەر بە کردەوەی نامروڤانە وەک تەقاندنەوەو وێران کردنی شوێنە پیرۆزەکانی کەمینە ئایینیەکان دەردەبڕێن.
یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
٠٧-٠٨-٢٠١٤