سپاسنامەی بنەماڵەی کاک تۆفیق عەبدووڵاهی

لەلایەن سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی تۆفیق عەبدووڵاهی،یەوە پڕ بەدڵ سوپاسی ئەو دۆست و هاوڕێ خۆشەویستانە ئەکەین کە لە دوور و نزیکەوە بەشێوەی جۆراوجۆر هاوخەمی،یەکی لە ڕادەبەدەریان دەربڕیوە بۆکۆچی ناوەختی کوردپەروەر و هەمیشە تێکۆشەر تۆفیق عەبدووڵاهی.

خۆشەویستی و هاوخەمی و ئاگالێبوونی لە ڕادەبەدەری ئێوە بۆ ئێمە بە سەردان، پەیوەندی تەلەفۆنی، ناردنی کورتەنامە، وە هەروەها بەشداریکردنتان لە مەراسیمی بەخاک سپاردن و پرسەی سەرەخۆشی تا ڕادەیەک بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو ئازارە گەورەیەی کە لە دڵی ئێمەیایە.

هەروەها سوپاسی بێ پایانی هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە دڵسۆزانە وە بەبێ ماندووبوون و بە دڵێکی فراوانەوە هاریکاری گەرمی ئێمەیان کرد.

دووبارە سوپاس و پێزانینی بنەماڵەکەمان ئاراستەی یەکە بەیەکەی ئێوەی بەڕیز و خۆشەویست ئەکەین.

بنەماڵەی تۆفیق عەبدووڵاهی

٢٥/٨/٢٠١٤