یادێك له كوبڕا خانم ئه‌ڵاوه‌یسی . مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
به ڕاشكاوی به گشتی ده‌توانم بڵێم كه‌م ژن هه‌یه له دونیا دا، وه‌ك ژنی كورد به هۆی پرسی نه‌ته‌ویی ئاوا درێژخایه‌ن ڕه‌نجی كێشابێ و ژیانی پڕ له ته‌نگ و چه‌ڵمه‌ی كوردایه‌تی ده‌ردی لێی گران نه‌كردبێ.
ژنی كورد له خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی دا، هه‌ر كام به پێی دۆخ و ده‌رفه‌ت، هه‌ستیارانه به‌ردێكیان له سه‌ر به‌ردێك داناوه. ده‌بێ دان به‌مه دابێندرێ كه ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر شۆینێ هه‌یه‌تی جێی په‌نجه‌ی خه‌بات و زه‌حمه‌تی ئه‌م ژنانه‌ی پێوه‌داره، هه‌ر چه‌ند به پێی پێویست مێژوویان بۆ تۆمار نه‌كراوه.
یه‌كێك له‌م ژنه خه‌باتگێر، به‌هه‌ڵوێست و دڵسۆزانه ”كوبرا ئه‌ڵاوه‌یسی” یه.
٢٨ مانگی ئوكتۆبر شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئه‌م خاتوونه كوردپه‌روه‌ره‌یه. به ئه‌ركی خۆم ده‌زانم یادێكی ئه‌م ئه‌زیزه بكه‌م و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌ش بكه‌م:
ئه‌م شۆڕه ژنه باڵا به‌رزه هه‌موو جارێ كه به جل و به‌رگی ئاڵا و واڵای جوانی كوردی به كۆڵان دا تێده‌په‌ڕی، ئه‌وه‌نده شۆخ و شه‌نگ بوو كه نه‌ده‌توانێ تێر به چاوان ته‌ماشای به‌كه‌ی. هه‌ر وه‌ك په‌ێكه‌رێكی ڕازاوه‌ی ده‌چوو كه ده‌تویست له به‌رچاوت لانه‌چێی.
من قه‌ت به خزمه‌ت كوبڕا خانم نه‌گه‌ێشتبووم به‌ڵام هه‌ر وه‌ك گووتم دووراودوور ده‌مناسی. یه‌كه‌م جار كه چوومه ماڵیان به‌ر له شۆڕشی ئێران بوو، ئه‌ویش بۆ دیتنی به‌ڕێز كاك جه‌لیل گادانی كه شووبرای كوبڕا خانم بوو. كوبڕا خانم زۆر به مێهره‌بانی و سه‌ر و ڕووی خۆش به‌خێرهاتنی كردم.
( كوبڕا خانم و فۆزییه خانم ئه‌حمه‌دی هێوره‌ژن بوون و به یه‌كه‌وه له ماڵێك دا ده‌ژیان و، هه‌ر وه‌ك دوو خوشكی نزیك له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵسووكه‌وتیان ده‌كرد. ماڵه ئه‌م دوو هێوه‌رژنه به‌ر له شۆڕشی ئێران هه‌وه‌ك بنكه و مه‌قه‌ری حیزبی دێموكرات وا بوو. یه‌ك پشوو ده‌سته به ده‌سته، یه‌ك ده‌هات و یه‌ك ده‌ڕوێشت، خزمه‌تی ته‌واویی ئه‌م میوانانه له سه‌ر شانی ئه‌م دوو به‌ڕێزه بوو).
له ڕێوڕه‌سمی سێ ڕۆژه‌ی سه‌ر گۆڕی كاك عه‌زیز یۆسفی له لایه‌ن كۆمیته‌ی ته‌داروكات، ماشێنێك به بڵێندگۆوه ئاماده كرابوو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌یام و وتاریان هه‌بوو. ماشێنه‌كه له لایه‌ن ئه‌م كۆمیته‌وه ده‌وری گیرابوو، تاكوو له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه واتا ساواك شوناسایی نه‌كرێن و، دوای پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌كایان هه‌وڵده‌درا نه‌ناسراویی و ئه‌منییه‌تی ئه‌م كه‌سانه بپارێزرێ.
ئه‌من و حه‌وسه‌ت ده‌باغی هه‌ر دووكمان به خوێندنه‌وه‌ی شێعری خۆمان به بوونه كۆچی دوایی كاك عه‌زیز به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌مان كرد. كاتێك ویستم بێمه ده‌ر له ماشێنه‌كه دیتم كوبرا خانم وه‌ك فریشته‌یه‌ك له باوه‌شی گرتم و خستمێی ژێر چارشێوه‌كه‌ی خۆی و زوو چارشێوێكی زیادی كه پێ‌بوو دایمێ و گووتی به خۆتیداده، تاكوو كه‌س نه‌تبینێ. به چارشێوه‌وه من خۆم له نێو جه‌ماوه‌ردا ونكرد.
هه‌ر بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌مان ئێواره گرتن و پشكنینی ماڵان له شار دا ده‌ستیپێكرد.
من به هۆی ئه‌و وشیارییانه‌ی كه كوبراخانم دایمێ، ڕووم له ماڵه خۆمان نه‌كرده‌وه و وه‌ربه‌رده‌ست نه‌كه‌وم و نه‌گیرام. به‌ڵام حه‌وسه‌ت به منداڵێكی چه‌ند مانگه‌وه گیرا.
به‌داخێكی زۆر گرانه‌وه چه‌ند ڕۆژ له‌م گرتن گرتنه تێنه‌په‌ڕیبوو، كه برایه‌كم و كوری خاڵم هه‌ر دووك به‌یه‌كه‌وه جوانه‌مه‌رگ بوون.
بنه‌ماڵه‌كه‌م له ترسی گرتنم نه‌یانده‌هێشت له پرسه‌ی ئه‌م دوو خۆشه‌ویستانمدا به‌شدار بم. منیان به ته‌نیا له ژوورێك دانابوو. له پڕ دیتم كوبڕا خانم لێم وه‌ژوور كه‌وت ده‌ستمان له ملی یه‌ك كرد زۆر گریاین. هه‌واڵی بۆ هێنام كه له زیندانه‌وه ڕایانسپاردوه پێم ڕابگه‌ێنێ؛ كه‌س ناوی منی نه‌دركاندوه، به‌ڵام به شوێنم داده‌گه‌ڕێن و باشتره شار به جێی بهێڵم.
كوبراخانم دیسان به دادم گه‌ێشت.
كوبڕاخانم له ته‌واوی خۆپێشاندان، كۆڕ و متینگ و سیمیناره‌كانی شار شێلگێرانه به‌شدار بوو. به داخه‌وه به هۆی گۆڕانی هه‌ل و مه‌رج و داگیركردنی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بنكه‌ی خه‌باتی ئه‌م بنه‌ماڵه خه‌باتگێره به ورد و درووشته‌وه گوێسترایه‌وه بۆ شاخ و كێوی كوردستان.
تۆ بڵێی خه‌بات و ژیان به چه‌ند منداڵه‌وه له شاخ چه‌ند زه‌حمه‌ت بێ و له ئه‌وه‌ش به ئازارتر، سه‌رنانه‌وه به دڵی پڕ له ئاره‌زوو و ئاوات له ده‌ر‌به‌ده‌ری و غه‌ریبی دا چه‌ند گران بێ.
ڕۆحت شاد و یادت هه‌ر به‌رز و پیرۆز بێ كوبڕا خانم گیان!
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد ٢٤\١٠\١٤