ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی کاک قادر مەعرووفی لە وڵاتی نۆروێژ

بەداخێکی گرانەوە کاک شێخ‌محەممەدی مەعرووفی برای مام قادری مەعرووفی خەڵکی گەنەداری مامەشان لەمەڵبەندی پیرانشار رۆژی هەینی ٢٤ ی ئوکتۆبری ٢٠١٤ لە تەمەنی ٧٠ ساڵی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. کاک شێخ محەممەد وێڕای ڕابردووی تێکۆشانی لە ڕیزی ئەندامانی حیزبی دیموکرات‌دا ،  لە کاتی پێویستیش دا، پشت و پەنا و هاوکاری پێشمەرگە بوو. ئەو مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و پشتیوانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بوو و تا دوا ساتەکانی ژیان بە ڕێبازی دێموکڕات وەفادار مایەوە، له‌ هه‌ر مه‌جلیس و مه‌حفه‌لێكدا بێ باكانه‌ و راشكاوانه‌ دیفاعی له‌ مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و حزبی دێموكڕات ده‌كرد؛ هەر بۆیەش جێگای ڕێز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچە بوو.

بەوبۆنەوە رۆژی یەکشەممە ٢ ی  نوێمبر (٢/١١/٢٠١٤)کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تا ٣ ی ئێوارە لە لایەن بنەماڵەی مام قادری مەعرووفی، برای خوا لێخۆشبوو لە وڵاتی نوروێژ(ئوسلوو) لەو ئەدرەسەی خوارەوە پرسەو سەرەخۆشی دادەندرێ.
Vol Gata 51, 2000 Lillestrøm

تێبینی : بۆ ئەو کەسانەی کە رێگایان دوورە و ناتوانن بەشداری پرسەکەبن، دەتوانن لە رێگای ئەو ژمارە تەلەفوونانەوە هاودەردی خۆیان رابگەیەنن.

٤٦٧١٧١٤٠ (٠٠٤٧)

٤١٢٤٨٣٩٦ (٠٠٤٧)

٩٦٩٦٢٩٧٦ (٠٠٤٧)


بە بۆنەی کۆچی دوایی مام شێخ محەممەد مەعرووفی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز و شۆرشگێری مام قادر و کاک مستەفا و کاک ڕامان و تێکرای ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان لە دەرەوەی کوردستان و لە نێوخۆی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوخەمی ئەو کۆستە گەورەیان دەزانم، هیوادارم کە کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی