ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامی بە بۆنەی کۆچی دوایی تیکۆشەری دێموکرات، هاوڕێ رەسووڵ لیلانەیی
بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە بەرەبەیانی رۆژی ١٧ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٨ ی نوامبر، هاوڕیی تێکۆشەرو ماندوونەناس ڕەسوول عەبدووڵاپوور ناسراو بە (رەسوول لیلانەیی) خەڵکی ئاوایی “لیلانێ”ی ناوچەی رەبەت بە هۆی نەخوشییەکی کوتوپڕ کۆچی دوای کرد.
کاک ڕەسووڵ لیلانەیی کوڕی ساڵح، ساڵی ١٣٤٨ لەدایک بووە و تا پۆلی ٥ی سەرەتایی دەرسی خوێندوە، ساڵی ١٣٦٣ پێوەندی بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتەوە گرتوە و وەک پێشمەرگە لە ئورگانەکانی هێزی زمزیران، ئاربابا، زیندانیناوەندیو ناوەندی ٢ی کوردستان خزمەتی بەرچاوی کردوەو لەو ماوەیەدا بەرپرسایەتی جێگرپەڵ، سەرپەل، جێگری دەستەو فەرماندەری لک، کاری ماڵیو ئەندامی ناوەندی ٢ی کوردستانی وەرگرتوەو بە سەرکەوتوویی بەرپرسایەتییەکانی ڕاپەڕاندوە.
هاوڕێ رەسووڵ لیلانەیی لەماوەی ٣٠ ساڵ پێشمەرگایەتیدا لەدەیان عەمەلیاتی دژ بە هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا بەشداریی کردوەو زۆر قارەمانەتی و شانازی بۆ نیشتمانەکەی خوڵقاندوە، دوو جاریش لەشەڕدا بریندار بووەو ههموو جارێ پاش سارێژبوونهوهی برینهكهی له مهتهرێزی شهرهف و كوردایهتیدا سهربهرزانه دههاتهوه مهیدان.
کاک ڕەسووڵ لیلانەیی لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتییدا لە چەندین دەورەی سیاسی و پێشمەرگانە، مودیرییەتو تەشکیلاتی دا بەشداری کردوەو بە دەیان جار لەلایەن ئورگانە جۆراوجۆرەکانی حیزبەوە تەشویق کراوە. ئەو پێشمەرگەیەکی ئازاو لێهاتوو دڵسۆز بوو. خۆشهویستی كادرو پێشمهرگهو خهڵكی ناوچهكانی ڕەبەتو سەردەشت بوو. بەردەوام تێدەکۆشا نەزم وئینزباتی شۆڕشگێڕانە لە نێو پێشمەرگەکاندا جێگیر بکاو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دا ئەوپەری دڵسۆزیو لێوەشاوەیی لە خۆی نیشان دەدا. ئەو تاقیکردنەوەیەکی زۆری لە مەیدانی خەبات دا وەدەست هێنا بوو، بەمجۆرە ببووە سیمای دیاری تێکۆشەرێکی نمونە لە نێو تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا.
بەداخەوە کاک رەسووڵ لیلانەیی شەوی ڕابردوو بە هۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕ، ماڵاوایی یەکجاریی لە خەڵکی کوردستانو هاوسەنگەرانی کرد.
بە بۆنەی لەدەست دانی هاوڕێی خۆشەویست رەسوول عەبدووڵاپوور ناسراو بە رەسووڵ لیلانەیی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەرێزەکەیو هاوسەنگەرانیو خەڵکی ناوچەکانی رەبەتو سەردەشت بەگشتی و ئاوایی لیلانە بەتایبەتی دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامی
١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی