رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری: پره‌نسیپێکی کاتالیزۆر بۆ خه‌باتێکی هاوبه‌ش و بووژاوه (به‌شی یه‌که‌م).ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
شه‌رعییه‌تی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری: له رۆژه‌ڤ که‌وتنی رۆژهه‌ڵات
ئه‌گه‌ر زه‌رفی زه‌مه‌نی بۆ ئاوڕدانه‌وه له پاشخانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌وه دابنێین که مه‌سه‌له‌ی کورد بیچمی هاوچه‌رخی به‌خۆیه‌وه گرتوه و هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تیی کورد چۆته نێو قالبێکی رێکخراو و مۆدێرن و جه‌ماوه‌رییه‌وه، به‌بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێین خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژترین رابردووی له تێکۆشان و به‌رهه‌مهێنانی هێماکان و مۆدێلسازیی سیاسی نه‌ک هه‌ر بۆ کورد له ئێران‌دا، به‌ڵکوو بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی کورد هه‌یه. لانیکه‌م له دوو بڕگه‌ی گه‌وره‌ی مێژووی نوێی کورددا (پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و دوای ئینقلابی ئێران) ئه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که ببووه رووگه و په‌ناگا و ناوه‌ندی بارستایی هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کورد.
ئه‌وه که ناوه‌ندی بارستایی پرسی کورد له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر و له پارچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه بۆ پارچه‌یه‌کی دیکه بگوازرێته‌وه شتێکی زۆر سروشتییه. ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای زیندوویی و به‌رده‌وامیی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (شتێک که به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگی رێژیم ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی گه‌واهیی بۆ ده‌دا)، له‌به‌ر زۆر هۆکار مه‌سه‌له‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که‌متر له رۆژه‌ڤدایه. هۆکاره‌کان به‌شێكیان هۆکاری ستروکتور (ساختاری)ین و به‌شێكیشیان پێوه‌ندییان به هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه. له‌ریزی هۆکاره دائیمییه‌کاندا ده‌توانین ئاماژه به‌مانه بکه‌ین: جێگه و پێگه‌ی جیاوازی کورد له‌ڕووی سیاسی و حقووقی و باڵانسی دێموگرافییه‌وه له ئێران‌دا و ئاڵۆزتربوونی پێوه‌ندییه مێژووییه‌کانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان شت له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا، نه‌بوونی پاشخانێکی ئیستعماری له ئێران‌دا (به مانا مۆدێرنه حقووقییه‌که‌ی) که وه‌ک له عیراقدا دانپێدانان به مافی که‌مینه‌کان و به‌نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی پرسه‌که‌یانی لێ که‌وتبایه‌وه، نه‌بوونی به‌ستێنی دێموکراتیزاسیۆنی حاکمییه‌ت و باڵکێشانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری که جیا له ئینکار و سه‌رکوت به هه‌موو رێگایه‌کیش له هه‌وڵی کپ کردنی ده‌نگی کورد و داپۆشینی پرسیه‌که‌یدایه، خیسڵه‌تی دێموکڕاتیک و فره‌چه‌شن و تا راده‌یه‌کیش به‌هاگه‌رایانه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات خۆیان که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌م دابه‌شبوون و پارچه پارچه بوونیان تێ بکه‌وێ و هه‌م له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیاندا ده‌ست بۆ هه‌موو کارێک نه‌به‌ن و مه‌یدانی مانۆڕی خۆیان به کۆمه‌ڵێک خه‌تی سووری ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی (که ئه‌مانه به‌جێن) و به ژماره‌یه‌کی زۆریش «بڤه» و تابوو (که ئه‌مانه شیاوی پێداچوونه‌وه‌ن) به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژیئۆپۆلیتیک و هۆکاره‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌لومه‌رجیش، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ئاماژه به مه‌وقعییه‌تی ژیئۆستراتژیی ئێران به‌تایبه‌تی له‌بواری سه‌رچاوه و رێڕه‌وه‌کانی وزه و یاریی فێڵبازانه‌ی رێژیم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و توانای تێکده‌رانه‌ی رێژیم له ناوچه‌دا له‌رێگای گرووپه توندڕه‌و و تێرۆریستییه‌کانه‌وه که هه‌مووی ئه‌مانه ده‌ره‌تانی ئه‌وەیان داوه‌تێ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵیدا بکه‌وێته سات و سه‌ودا و سازان، هه‌روه‌ها بارودۆخی نویی ناوچه و مه‌وقعییه‌تی نوێی هه‌رێمی باشووری کوردستان بکه‌ین. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێویسته ئاماژه به هه‌وڵ و پیلانی له په‌راوێز خستنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێ که ئه‌گه‌ر روونه سه‌رچاوه‌که‌ی کۆماری ئیسلامییه، زۆر روون نیه که به کوێ کۆتایی دێ و به ئه‌گه‌ری زۆر، به شێوه‌ی ئاگایانه یا نائاگایانه درێژکه‌ره‌وه‌ی خۆماڵیی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێرانیشدا هه‌یه.
جیا له‌وه که هه‌ر هێزێکی به‌رپرسیار پێویسته بۆ هه‌ر قۆناغێک له خه‌بات هه‌ڵوێست و چه‌مکی گونجاو و به‌ڕۆژ به‌رهه‌م بێنێ، شه‌رعییه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له‌لایه‌ن حیزبی دێـموکڕاتی کوردستانه‌وه له کۆی ئه‌م فاکته‌رانه هه‌ڵده‌قووڵێ و ئه‌م دروشمه نه‌ک هه‌ر شتێکی خه‌یاڵی و داتاشراو نیه، به‌ڵکوو وڵامده‌ری زه‌رووره‌تێکی زۆر روون و کۆنکرێته که هه‌مان له رۆژه‌ڤ که‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێویستیی هێنانه‌وه نێو رۆژه‌ڤی خه‌باتی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا و بووژاندنه‌وه و یه‌کخستنی ئه‌و خه‌باته‌یه.
بنه‌مای پێناسه‌کردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و ده‌ستنیشانکردنی رێكاره‌کانی
یه‌کێک له که‌مایه‌سییه‌کانی کاری کورده‌کان له هه‌ر ئاست و چوارچێوه‌یه‌کدا که بیگرین هه‌میشه بریتی بووه له پشتگوێ خستنی ژێرخانی زانستی و بنه‌ما تیئۆرییه‌کانی سیاسه‌ت و خه‌بات. زۆربه‌ی کات کورد له‌بری ئه‌وه‌ی تێ بکۆشێ به دیدێکی ستراتژی و به مێتۆدێكی زانستییه‌وه مه‌سه‌له‌ی خۆی له خانه‌به‌ندیی چه‌مکه باوه‌کانی پێوه‌ندیدار به خه‌باته‌که‌ی‌دا پێناسه بکا و چه‌مکسازییه‌کی خۆماڵی به‌ڵام گرێ‌دراو به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ بکا، هه‌موو سه‌رنج و وزه‌که‌ی ته‌نیا خستۆته سه‌ر مه‌سایلی مه‌یدانی و زه‌رووره‌ت و پێویستییه‌کانی خه‌باتی رۆژ به رۆژ. مه‌به‌ست له چه‌مک (کانسێپت) ئه‌وه‌یه که ته‌نیا به بیرۆکه‌یه‌كی ته‌م و مژاوی یان به‌رداشتێکی گشتی (نۆشن) که ده‌کرێ له دیارده یا بابه‌تێکمان هه‌بێ قه‌ناعه‌ت نه‌كه‌ین، به‌ڵکوو هه‌وڵ بده‌ین بیرۆکه‌که به چه‌شنێک خورد بکه‌ینه‌وه که پێناسه‌یه‌كی روون و فۆرمووله‌کراو هه‌م له ده‌روونی خۆیدا و هه‌م له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مک و دیارده پێوه‌ندیداره‌کانی دیکه‌دا بخه‌ینه به‌ر ده‌ست و به مه‌فهوومێکی کارا بگه‌ین که ته‌نیا و ته‌نیا تابعی واقعییاتی کاتیی رۆژ نه‌بێ، به‌ڵکوو خیسڵه‌تێکی پێکهاته‌یی و دائیمییش به‌خۆیه‌وه بگرێ.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری رۆڵی ئه‌و پره‌نسیپه کارییه بگێڕێ که به‌شێوه‌یه‌کی به‌سوود ئاقاری روونی ستراتژیک بخاته‌وه به‌رده‌م تێکۆشه‌ران و خه‌باتگێڕانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێویسته ئه‌و چه‌مکه له دروشم یان سیاسه‌تی به‌کرده‌وه‌ی لایه‌نێکه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ پرۆژه‌یه‌کی خه‌باتگێڕانه‌ی هه‌مه‌لاگیر. ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌كرێ که رێککه‌وتن یا لانیکه‌م لێک تێگه‌یشتنێکی رێژه‌یی له‌نێوان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌کته‌ره‌کانی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌م سه‌باره‌ت به بنه‌ما و نێوه‌رۆکی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و هه‌م سه‌باره‌ت به رێکاره‌کانی جێبه‌جیکردنی هاوبه‌ش یا لانیکه‌م هه‌ماهه‌نگی ئه‌و پره‌نسیپه بێته دی. بێگومان پێناسه‌کردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و دیاری کردنی رێکاره‌کانی جێبه‌جێکردنی، ته‌واو له‌گه‌ڵ یه‌کدی له‌پێوه‌ندیدان و وڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه‌ی له‌بواری پێناسه کردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ریدا دێنه پێش، هه‌رله‌وکاته‌دا ده‌ستنیشانکردنی رێکاره‌کانی جێبه‌جێكردنی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ریش ئاسان ده‌کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که رۆژهه‌ڵاتته‌وه‌ری وه‌ك چه‌مک و وه‌ک پره‌نسیپێکی کاری له چه‌ند مانگی دواییدا له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ئه‌سڵه ره‌گ و ریشه‌ی له رابردووی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتیدا هه‌یه. به‌و پێیه، رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له نێوه‌رۆکدا به مانای داهێنانی شتێک نیه که پێشتر نه‌بووبێ، به‌ڵکوو بریتییه له وه‌بیرهێنانه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شتێك بۆ مه‌نزله‌تی پێشووی خۆی. هه‌روه‌ک چۆن له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا باوه، رۆژهه‌ڵاتته‌وه‌رییش له نێوه‌رۆکدا شتێک نیه جگه له ئاکامگیریی به‌کرده‌وه له دابه‌شبوونی کوردستان و له‌و ته‌زاده زاتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردیان پێ ده‌ناسرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری هه‌ر له‌و کاته‌دا که بریتییه له خۆناساندنه‌وه‌یه‌كی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات به دنیای ده‌وروبه‌ری خۆیان، پێداچوونه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک مژاریش ده‌گرێته‌وه که پێوه‌ندییان به دینامیزمی نێوخۆیی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه:
١/ خۆناساندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له بازنه فراوانتره‌کانی خه‌باتدا
مانابه‌خشین به رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری پێویستی به سه‌رنجدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رله‌نوێ به جه‌وهه‌ر و کارتێكه‌ریی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ر سێ به‌ستێنی کوردستانی و ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه.
ئه‌لف. رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری و کوردستانی بوون
له ره‌هه‌ندی کوردستانی‌دا، رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به مانای پێداچوونه‌وه به جێگه و پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی کارتێکه‌ری و چاوه‌ڕوانیی نێوان ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان و پارچه‌کانی دیکه‌یه. بێگومان ئیده‌ئال ئه‌وه بوو که خه‌باتی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستیی سه‌راسه‌ریدا رێك بخرێ که به‌پێی ئاجێندایه‌کی یه‌كگرتوو بچێته پێش و هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانیش وه‌ک یه‌ک باجی بۆ بده‌ن. به‌ڵام مادام ئه‌و ئیده‌ئاله نه ئێستا و نه ته‌نانه‌ت له دووره‌دیمه‌نێکی نێوه‌ندخایه‌نیشدا وه‌دی نایه و له‌ولاشه‌وه ژیئۆپۆلیتیک و هه‌لومه‌رج و به‌ستێنه نێوخۆییه‌کان بۆ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان وه‌کیه‌ك ده‌ست ناده‌ن، نه ره‌وایه و نه ته‌نانه‌ت به قازانجی چوونه پێشی مه‌سه‌له‌ی کورد له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستانیشیه که مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌دا بخه‌وێندرێ یان ئاجێندای خه‌بات له پارچه‌یه‌کی کوردستاندا له‌راده‌به‌ده‌ر بکه‌وێته ژێرکاریگه‌ریی بارودۆخ و ئاجێندای خه‌بات له پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستاندا.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که کورد هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کاته‌وه. بێگومان نه‌ک ته‌نیا وه‌ک ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، کوردی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان ده‌بێ له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا خۆیان به به‌رپرسیار و هاوسۆز بزانن، به‌ڵکوو قازانجی هاوبه‌ش و به‌جیای هه‌ر کامیشیان له به‌هێندگرتنی مه‌وجوودییه‌تی یه‌کتردایه، چونکه داخوازیی سیاسیی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا ئه‌و وه‌خته باشتر شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێ که بوونی کورد له وڵاتانی دیکه‌دا و دابه‌شکرانی وڵاتی کوردان به بێ ره‌زامه‌ندیی خۆیان به‌رجه‌سته بکرێته‌وه. له‌و بواره‌دا بێگومان به‌ستێن و بۆشاییه‌ک بۆ یه‌کخستنی روانین و هه‌ڵوێسته‌كان و ته‌نانه‌ت کاری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان کوردی هه‌موو پارچه‌کاندا هه‌یه که پێویسته ده‌کار بخرێ و پڕ بکرێته‌وه.
کێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام له پێناسه‌کردن و خوردکردنه‌وه‌یدایه. له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌وه که هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌بێ و به‌گشتی به‌هۆی ته‌عامولی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌گه‌ڵ هاوکێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له گۆشه‌نیگای ئه‌و وڵاته‌وه که ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانی لێ هه‌ڵکه‌وتوووه، مه‌رج نیه به‌رژه‌وه‌ندییه کاتی و قۆناغییه‌کانی کوردی دوو پارچه‌ی کوردستان هه‌میشه وه‌کیه‌ک بن، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆر جار ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریشن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، کێشه‌ی کورد له‌و بواره‌دا نه‌بوونی ئالیه‌ت و مه‌رجه‌عیه‌تێکی هاوبه‌ش بۆ پێناسه‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییه که ئامانج و ئاجێندای خه‌بات به چه‌شنێک دیاری بکا که هه‌مووان پێڕه‌ویی لێ بکه‌ن (له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌زموونی [نه]به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له هاوینی ٢٠١٣ دا نموونه‌یه‌کی به‌داخه‌وه زۆر باش بۆ ته‌ئیدی ئه‌و قسه‌یه‌یه).
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کورد، به‌ڵکوو زۆر جار ته‌نانه‌ت له‌نێوان هێزه‌کانی هه‌مان پارچه‌ی کوردستانیشدا رێککه‌وتنێکی روون له‌سه‌ر وه‌ها پێناسه‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی که هه‌موو لایه‌نه‌کان کاری پێ بکه‌ن، له‌به‌رده‌ستدا نیه و هه‌ر لایه‌نه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه و له ئاکامدا ئاجێندای خه‌بات له دید و روانینی خۆیه‌وه راڤه ده‌کا و دایده‌ڕێژێ. دیاره ئه‌و کێشه‌یه ته‌نیا تایبه‌ت به کورد نیه و حاڵه‌تی له‌و چه‌شنه له دنیادا که‌م نین (بۆ نموونه کۆمکاری عه‌ره‌بی له ماوه‌ی نزیک به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه پێناسه‌یه‌کی روون له هاوبه‌شییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بخاته روو که له‌ڕووی سیاسییه‌وه کارا بێ یان له ئورووپا هه‌وڵی هێندێک ناوه‌ند بۆ هاوشێوه‌کردنی پرسی باسکه‌کانی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر مۆدێلی «وڵاتی» باسک له ئیسپانیا هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه). به‌ڵام ئاڵۆزییه‌کانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد و هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و دژوارییانه‌ی تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه له مه‌وجودییه‌تی سیاسیی کورد ده‌كه‌ن به راده‌یه‌کن که پێویسته بژارده و هێزه سیاسییه‌کانی کورد له‌و بواره‌دا به‌رپرسیارانه‌تر و له‌خۆبردووانه‌تر ره‌فتار بکه‌ن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ره‌نگه بتوانین بڵێین که بارودۆخی ئێستای ناوچه به‌تایبه‌تی پاش هێرشی داعش له هه‌موو کاتێك زیاتر ده‌رفه‌تی په‌سندکردنی روانینێکی کارا و ستراتژیکی له‌و بواره‌دا بۆ هه‌موو کورد پێک هێناوه.
به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و درێژبوونه‌وه‌ی مه‌ودای روو‌دانی ئاڵوگۆڕ، شتێکی سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات زۆر روویان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بێ. ئه‌وه هه‌روه‌ها یه‌کێک له شانازییه‌کانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاته که هه‌روه‌ک هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش و شه‌پۆلی هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆبانی ده‌ریخست، به‌رامبه‌ر به دۆخی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئاگادار و هه‌ستیارن. به‌ڵام ئه‌و کاردابه‌شکردنه سروشتییه که دابه‌شبوونی کوردستان به‌سه‌ر کورده‌کانی داسه‌پاندووه وا ده‌کا که کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان پێشدا خۆی له به‌رامبه‌ر بردنه پێشی خه‌بات له پارچه‌که‌ی خۆیدا به ئه‌رکدار و به‌رپرسیار بزانێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی مانا بدا پێویسته مژارێکی دوولایه‌نه بێ. هه‌روه‌ک گوترا نه ره‌وایه و نه ته‌نانه‌ت به قازانجیشه که پرسی کورد له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌سه‌ر حیسابی پرسی کورد له پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستاندا بچێته پێش. بێگومان ئه‌وه کورده‌كانی رۆژهه‌ڵات بۆخۆیانن که ده‌بێ مشووری بووژاندنه‌وه‌ی خه‌باتی خۆیان بخۆن، به‌ڵام زۆر مایه‌ی سه‌رسووڕمان و گومانه که هێندێك که‌س پێیان وایه پرسی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ده‌بێ ته‌نیا و ته‌نیا له‌سه‌ر حیسابی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بچێته پێش.
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ بۆ نموونه به‌ستێنی شۆڕشگێڕیی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رکی جێگه و پێگه‌ی نوێ و نه‌هادینه‌کراوی هه‌رێمی کوردستان له عیراقدا و له ناوچه‌دا بکا، که‌مترین چاوه‌ڕوانی که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌توانن له هێزه‌کانی باشووری کوردستانیان هه‌بێ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانیش رۆژانی سه‌ختتری خه‌باتی خۆیان و ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان له‌بیر بێ که ئه‌وانیش ناچار بوون له نه‌زمی مه‌وجوود یاغی بن و ئه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که پشت و په‌نا هه‌ره قایم و جێ متمانه‌که‌ی ئه‌وان بوو. پێداچوونه‌وه به‌و ناهاوسه‌نگییه که ئه‌مڕۆ له هاوپێوه‌ندی و ده‌رکی نێوان کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کوردی پارچه‌ی دیکه‌ی کوردستاندا هه‌یه پێویستی به په‌ره‌پێدان و نه‌هادینه‌کردنی دیالۆگی نێوخۆیی کوردان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌دا که نالێکی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه کاتییه‌کانی کوردی دوو یا چه‌ند پارچه‌ی کوردستاندا دێته پێش، پێکه‌وه تێ‌بکۆشن به چه‌شنێک به ته‌فاهوم بگه‌ن که نه ئاجێندای خه‌باتی پارچه‌یه‌کی کوردستان ببێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆ جێگه و پێگه‌ی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان و نه جێگه و پێگه‌ی پارچه‌یه‌کی کوردستانیش ئاجێندای خه‌باتی پارچه‌یه‌كی دیکه‌ی کوردستان په‌ک بخا.
رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به هیچ جۆر به مانای بێ‌ته‌فاوه‌تی به‌رامبه‌ر به پرسه کوردستانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نیه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، رێک به مانای جێبه‌جێکردنی کوردستانی بوونێكی کامڵ و عادڵانه‌یه. نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌رک و ریساله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکوو به‌هۆی زۆریی به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵات و داخراوی و گیرانی زۆر له ده‌ره‌تان و به‌ستێنه‌کانی ئه‌و خه‌باته و له‌سه‌رده‌مێكدا که هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسییه‌کان پێکه‌وه گرێ دراون و کار له یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه به قازانجی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه که به‌ستێنی کوردستانی وه‌ک بوارێكی به‌ڕێژ بۆ خۆده‌رخستن و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان چالاکانه‌تریش له ئێستا به‌کار ببه‌ن.
پێناسه‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌زادسازی راوه‌ستێ، به مانای ئه‌وله‌ویه‌تبه‌ندییه‌که بۆخۆی به‌رهه‌می مێژوویه و وا ده‌کا که هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان وێڕای به‌شداری له به‌ستێنی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بپپارێزێ و هێزه‌کانی هه‌ڵقوڵاو له هه‌ر پارچه‌یه‌ك بۆخۆیان نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی ئه‌و پارچه‌یه بکه‌ن و له به‌رنامه‌ڕێژیی خه‌بات و تێکۆشانیاندا زۆرترین سه‌رنج و وزه بخه‌نه پێناو بردنه پێشی مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌که‌ی خۆیان. مادامیش که ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌گه‌ڵ هی پارچه‌کانی دیکه جیاوازه و هێزه‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی پارچه‌که‌ی خۆیان ده‌ڕواننه پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانیان، ناکرێ ئامانج و ئاجێندای خه‌باتی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان بکرێته پاشکۆ و حاسڵ جه‌معی ئامانج و ئاجێندای بارودۆخ و خه‌بات له پارچه‌یه‌کی دیکه.