پێشمه‌رگه له بوونه‌وه تا پێگه‌یشتن. ئاره‌ش لۆرستانی. وه‌رگێڕان: ئاڵه‌شین
له‌و وتاره چاوخشاندنێکه به رابردووی ٦٩ ساڵێکدا، که پێشمه‌رگه تێیدا له دایک ده‌بێ، گه‌شه ده‌کا و له بواری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێ‌ده‌گا. لێره‌دا گرنگترین خاڵه‌کانمان وه‌ک چه‌مکێک هێناوه‌ته به‌رباس‌و به وردی رۆنه‌چووینه‌ته نێو واتاکانیانه‌وه، به‌و هیوایه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز بتوانن زیاتریان له‌سه‌ر بخوێننه‌وه‌و ئه‌م فاکته‌ره گرنگه‌ی پێشڤه‌بردنی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی – دیمۆکراتیکی کورد زیاتر بخه‌نه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه.
ئه‌گه‌ر به قۆناخی مودێرنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کورددا بڕوانین که روونه دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات، له 25ی گه‌لاوێژی 1324 ، وه‌ک خاڵی ده‌سپێکی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ناسرێ، لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی پێکهاتن و دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات، یه‌که‌م فاکته‌رێکه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ناسینی بنیاته‌کان و ئه‌و ئه‌هرومانه‌ی ته‌ڤگه‌ری سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه بێ که گره‌نتی به‌رده‌وامی چالاکی بوونن‌و بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتووی دیاریی بکا.
ده‌سپێکی حکوومه‌تی په‌هله‌وی و داڕشتنی بناخه‌ی نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوو که به ئامانجی مودێرانیزسیۆنی ئێران له لایه‌ن ره‌زاشاوه پراکتیزه کرا، شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و راگه‌یاندنی بێ لایه‌نی ئێران له لایه‌ن ره‌زاشاوه 9ی گه‌لاوێژی 1318، داگیرکردنی ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای هاوپه‌یمانان له سێیه‌می گه‌لاوێژی 1320 دا، که ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ره‌زاشاو ده‌سه‌ڵاتدارێتی محه‌مه‌دره‌زا شای لێکه‌وته‌وه، بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له رۆژاواو، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌رکوتی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌کانی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه هه‌مووی بوونه هۆی پێکهاتن و چه‌ک‌به‌ده‌سته‌وه گرتنی هێزی به‌رگریکاری کورد له فۆرم و شێوه‌ی مودێردن‌دا بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی بزووتنه‌وه، که بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ئه‌و خه‌باتگێڕو پارێزه‌رانه «پێشمه‌رگه« ناودێر کران.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ بڵاوکراوه‌کانی تاران، که له ژماره 1ی رۆژنامه‌ی «کوردستان»یش‌دا چاپ کراوه ده‌ڵێ: ئێمه ماوه‌ی 4 ساڵه خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی نێوخۆیین‌و، هه‌روه‌ها سه‌ید محه‌ممه‌د حه‌میدیش له هه‌مان ژماره‌دا له به‌شی «ئامانجی ئێمه«دا ده‌ڵێ: دوای گه‌لاوێژی 1320 ئێمه توانیمان ئیداره‌ی کاروباری خۆمان به‌ده‌سته‌وه بگرین و حیزبی دیموکرات دابمه‌زرێنین، که‌واته ئه‌زموونی چوار ساڵه‌ی، دوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ره‌زاشاو ئه‌زموونه‌کانی پێشوو، به‌ڕوونی نیشان ده‌دا له‌و هه‌ڵومه‌رجه هه‌ستیارو قه‌یراناوییه‌دا پێکهێنانی هێزی «پێشمه‌رگه« زۆر دروست و له جێی خۆی‌دا بووه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه گرنگترین فاکته‌ره‌کانی مودێرنیته‌ی کوردستان که حیزبی دیموکراتی کوردستان و پاشان کۆماری کوردستان ئاڵاهه‌ڵگری بوون، ده‌بینین هه‌ر سێ هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ دامه‌زراندنی مودێرنیته واتا بازار، پیاوانی ئایینی و چینی رووناک‌بیر که ده‌بوو بۆ گه‌یشتن و وه‌دی‌هاتن‌و به‌رده‌وامی ئۆتۆنۆمی کوردستان تێبکۆشن‌و هاوئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی – دیموکراتیکی گه‌لی کورد بن، ئه‌و کات پێک‌نه‌هاتبوون یا له‌وپه‌ڕی لاوازی‌و پرش‌و بڵاوی‌دا بوون، که‌واته پێشمه‌رگه وه‌ک گرنگترین هێزی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دیموکرات، نه‌ک هه‌ر ده‌بوو به جێێ ئه‌و فاکته‌رانه رۆڵی به‌مودێرنیته‌کردنی کۆمه‌ڵگه بگێڕێ، به‌ڵکوو ده‌بوو جۆرێکیش خۆبنوێنێ که ئه‌م هۆکاره گرنگانه‌ش به شێوه‌یه‌کی خۆڕسک و سرووشتی و ناوچه‌یی پێک‌بێن. به‌م جۆره ده‌وری هه‌ستیارو گرنگی پێشمه‌رگه کاتی دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات و راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان که 159 رۆژ دواتر راگه‌یاندرا به روونی ئه‌م راستییه نیشان ده‌دا که راده‌ی ده‌سه‌ڵات و یان لاوازی هێزی پێشمه‌رگه تا چ راده‌یه‌ک له‌و قۆناخه‌داو ته‌نانه‌ت پێکهاتنی نه‌وه‌کانی دواتری پێشمه‌رگه‌و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کاریگه‌ر بووه.
تێپه‌ڕین له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی و گه‌یشتن به کوردستانێکی مودێرن به ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراته‌وه که یه‌که‌م ئه‌زموونی مودێرنی سیاسی کوردستانیان به‌ره‌و پێش ده‌برد، پێویستی به هێزی مرۆیی، فاکته‌ری ئابووری و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی زۆر به‌رین بوو، که ده‌بوو له کورتترین ماوه‌دا پراکتیزه بکرێن. به‌هۆی نه‌بوون یان لاوازیی ئه‌و سێ فاکته‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی کورتی کۆماری کوردستان که 11 مانگی خایاند، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی ناله‌باری ئێران، نه‌بوونی پێشینه‌ی دیموکراسی له وڵات و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رۆژاوا و رۆژهه‌ڵات بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیان خوڵقاندبوو، هه‌موویان بوون به هۆکارێک که مودێرنیته‌و په‌ڕێنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی له‌سه‌ر به‌ستێنی پێویستییه راسته‌قینه‌کانی گه‌لی کورد له لایه‌ن حیزبی دیموکراته‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌وه خاو و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک بواردا راوه‌ستێ‌و ئه‌ندامانی حیزب ناچار بوون به شێوه‌ی نهێنی چالاکی و ئه‌رکه‌کانیان راپه‌ڕێنن. دوای 20 ساڵ چالاکی نهێنی و گه‌شه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوو خاوی پێشمه‌رگه که هه‌لومه‌رجی خراپی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر‌ی هه‌بوو، چه‌خماخه‌ی خه‌باتی چه‌کداری 18 مانگه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، که به بزووتنه‌وه‌ی 1346 و 47 ناسراوه نیشانی دا پێشمه‌رگه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی نوێ به ئامانجی وه‌دی‌هێنانی مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد هه‌نگاو بنێ. هه‌رچه‌ند ئه‌و قۆناخه مێژووییه زیاتر ره‌هه‌ندی سه‌ربازی هه‌بووو پێویستی پێکهاتنی هزری مودێرنتر بۆ باشترکردنی کارکردی پێشمه‌رگه‌و گشتگیرکردنی بزووتنه‌وه له ئاستی کوردستاندا به ته‌واوی هه‌ست پێ‌ده‌کرا.
بوونی د.قاسملوو به سکرتێری گشتی حیزب، بوو به‌هۆی مودێرنیزه‌بوونی ستره‌کتۆری حیزب‌و بوارێکی ره‌خساند تا پێشمه‌رگه له مه‌یدانی سیاسی و سه‌ربازیش‌دا بتوانێ به به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی هه‌ماهه‌نگی پێویست ده‌ست بخا‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌ک هێزی یه‌که‌می کوردستان به پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ‌وینه‌و به‌ربه‌رین له ته‌واوی کوردستانی ئێران‌دا چالاکی بنوێنێ. میتینگی 11ی ره‌شه‌ممه‌ی 1357، که جه‌ماوه‌رێکی نزیک به 100 هه‌زار که‌سی تێدا به‌شدار بوو، خاڵی وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورده له ئێران، ئه‌و میتینگه به ئاماده‌بوونی به‌ربه‌رین و بێ‌وێنه‌ی ئه‌و به‌شه له لایه‌نگرانی حیزبی دیموکرات به‌ڕێوه‌چوو که ده‌یانتوانی ئه‌و رۆژه له‌و شوێنه ئاماده بن. به‌شداری چین و توێژ‌و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان له‌و میتینگه‌دا خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو له به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی بزووتنه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه، چونکی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ره‌به‌ره له جلوبه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیدا بۆ وه‌دی‌هاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌و مرۆییه‌کانی خۆیان تێکۆشان‌و هه‌موو ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌کانی ژیان و خه‌باتیان به دڵ و گیان کڕی‌و بزووتنه‌وه‌یان به‌ره‌وپێش هێنا.
له کۆتایی‌دا پێویسته بڵێین، ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه له جیهاندا وه‌ک هێزێک ده‌ناسرێ که به‌رگری له مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆیی خه‌ڵکی کورد ده‌کا، ئه‌م سه‌رکه‌وتن‌و خۆشه‌ویستییه‌ی قه‌زرداری ئه‌و تێکۆشان و فیداکارییانه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار ئه‌و چه‌مکه له حیزبی دیموکراتی کوردستان له ئیده‌و هزرو وشه‌وه پراکتیزه کراو له کاتی بوونه‌وه تا پێگه‌یشتن وه‌ک دایكیکی دڵسۆز ته‌نه‌خی له هیچ تیکۆشان و ماندووبوونێک نه‌کردوه.