گۆڵبژێرێک لە وتەکانی ناوداران .. دربارەی منداڵان (٢) رەزا شوان

بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاومان کردەوە .. ئەم وتانەی خوارەوەش ( بەشی دووەم ) ە، چەپکێکی ترە لە وتە جوانەکانی ناودارانی جیهان، کە دەربارەی منداڵان و ..

دەربارەی پەروەردە وتوویانە .. هیوایەی کە سوود لە مەبەستەکانیان وەربگرن .
(*) تۆڵستۆی :
منداڵ لە هەموو سەردەمێکدا، هێمای بێ تاوانی و پاکی و خێر و راستی و جوانییە .
(*) کورت ڤاڵد هایم :
سەرلەبەری دنیا قەرزاری منداڵن .
(*) کۆنفۆشیۆس :
منداڵان، منداڵانی سەردەمی ئێمە نین .. منداڵانی سەردەمی خۆیانن .
(*) پاپلۆ بیکاسۆ :
هەموو منداڵێک هونەرمەندە .. کێشەکە ئەوەیە چۆن بە هونەرمەندی دەمێنێتەوە .
(*) دەلالی لاما :
منداڵان گرنگترین سامانن لە ژیاندا .
(*) عەزیز نەسین :
منیش رۆژانێک منداڵ بووم .
(*) فرۆید :
بەشی زۆری کەسایەتی هەر تاکێک لە تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێت .. بە تایبەتیش تا شەش ساڵان .
(*) مەکسیم گۆرگی :
دەتوانین بە زمانێکی شیرین و گونجاوی دوور لە راپۆرتە زانیاری، بە راشکاوی بۆ منداڵان بدوێین .
(*) ئەفلاتوون :
لە نێوان هەموو ئاژەڵەکاندا .. راهێنانی منداڵ گرانترە .
(*) فریدریک دۆگلاس :
چاندنی تۆی هێز لە منداڵەکانماندا .. ئاسانترە لە تیمارکردنی پیاوانی رووخاو .
(*) تاگوور :
هەر منداڵێک کە لەدایک دەبێت .. ئەم پەیامەی پێیە .. خوا لە مرۆڤ بێ بێزار نەبووە .
(*) جێمس باری :
هەر جارێک منداڵ بڵێت : من بڕوام بە جنۆکە نییە .. جنۆکەیەکی بچووک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەمرێت .
(*) ماریا مەنتسۆری :
گرنگترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤدا، قۆناغی خوێندنی باڵای زانکۆ نییە، بەڵکو یەکەمین قۆناغی ژیان، کە لە دایکبوونەوە تا تەمەنی شەش ساڵانە .
(*) گاندی :
ئەگەر بمانەوێ ئاشتییەکی راستی لە جیهاندا بهێنینەدی .. پێویستە لە منداڵانەوە دەست پێبکەین .
(*) گابريیلا میسترال :
مرۆڤ هەڵەی زۆری کردووە، بەڵام نالەبارترین تاوان کە کردوویەتی پشتگوێخستنی منداڵانە، پەراوێزکردنی کانیاوی ژیانە، دەشێ زۆر شت بۆ کاتێکی تر دوابخرێت، بەڵێ زۆر، بەڵام تەنها پەروەردەکردنی منداڵان نەبێت، چونکە قۆناغی منداڵی ئەو قۆناغەیە هەموو خانەیەک لە خانەکانی لەشی و، هەریەکەش لە هەستەوەرییەکانی گەشە دەکەن، کەواتە پێویستە لەسەرمان، لە ئەمڕۆوە بکەوینە خۆمان و، کارەکان نەخەینە بەیانی .
(*) جۆن بلۆمب :
کاتێ کە منداڵەکانت ئەو پرسیارانەت لێدەپرسن کە وەڵامیان هەیە .. ئەوە بزانە کە گەورە بوونە .
(*) ئیرما بۆمبیک :
وا باوە، کە ژمارەی منداڵەکانت،  لە ژمارەی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبیلەکەت زیاتر نەبن .
(*) کۆلێت :
شتێکی ناشیرین نییە، گەر هەندێ جار بە رەوشتێکی بەرزەوە، منداڵان لە سنوورێکدا، دایک و باوکیان رابگرن .
(*) جۆن کەنەدی :
گرنگترین پەیوەندی ریشەیی لە نێوانماندا ئەمەیە : ئێمە هەموومان لە گەردووندا دەژین .. هەموومان هەمان هەوا هەڵدەمژین .. هەموو بیر لە داهاتووی منداڵەکانمان دەکەینەوە .. هەمووشمان کۆچی دوایی دەکەین .
(*) نیکۆل کیدمان :
من حەزم لە نواندنە … بەڵام خۆشییەکی گەورەتر دەبینم، کە لەگەڵ منداڵاندا دەچم بۆ باخچەی ئاژەڵان .
(*) فریدریک فرۆبک :
بیرۆکەی وشەی  باخچەی ساوایان، منداڵان  بە رووەکەکانی باخچە دەشێوێنێ، پێویستە ئەوپەڕی بایەخیان پێبدەین، تا بڕوێن و .. گوڵ بکەن .
(*) ئەلبێرت ئەنیشتاین :
وێڵبوون بە دوای جوانی و راستیدا .. جیهانێکە لە چالاکی .. بواری ئەوەمان نادات کە بە درێژایی ژیانمان بە منداڵی بمێنینەوە .
(*) ڤیکتۆر هۆگۆ :
کە منداڵێک لە دایک دەبێت، خۆشیش دێت و، رووناکیش شەوق دەداتەوە .
(*) سوقرات :
ئەی پیاوان .. ئێوە هەموو بایەخێکتان داوەتە پارە کۆکردنەوە .. بەڵام بە کەمی بیر لە منداڵەکانتان دەکەنەوە، کە ئەو پارانەیان بۆ بەجێ دەهێڵن .
(*) لێدیا سیفۆرنی :
ئەو نەریتانەی کە منداڵان، لە قۆناغی زووی منداڵیدا فێری دەبن، ئەمانەن ئەوە دیاری دەکەن ئایا ئەم منداڵانە، بە هەژاری یا بە دەوڵەمەندی ژیان بەسەردەبەن، بەرهەمهێنەر دەبن یا تەمەڵ دەبن، خێریان یا شەریان زیاترە دەبێت .. دەبا هەر لە منداڵییەوە فێری نەریتی باشیان بکەین، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشیان بۆ دەستەبەر بکەین .
(*) ئێگنس ئێشت :
نالەبارترین شت لە زانیاری دەروونناسی منداڵاندا، ئەوەیە کە منداڵان لێی تێ ناگەن .
(*) هاردنگ :
خۆشنوودکردن و فێرکردنی منداڵ لە ئەمڕۆدا .. دوو بەقەی دۆێنێ تێ دەچێت .
(*) دوروتی نوو نونتی :
ئەگەرهاتو منداڵ لە کەشوهەوایەکدا بژی کە رازی بێت لێی .. واتا فێری ئەوەش بووە کە لە خودی خۆشی رازی بێت .
(*) گۆتە :
دەشێ منداڵان بە ژیری لە دایک بن .. ئەگەر دایک و باوکیان وابن .
(*) جان بیاجە :
منداڵ فەیلەسووفێکە، لە رێگای تاقیکردنەوەوە، جیهانی دەوروبەری دەناسێ .
(*) مەکسیم گۆرگی :
پێویستە زانیاری لە خزمەتی ئەندێشەی منداڵاندا بێت .. منداڵانیش وا رابهێنی کە بیر لە داهاتوو بکەنەوە .
(*) جۆن لۆک :
منداڵ کە لەدایک دەبێ، بریتییە لە کاغەزێکی سپی، چیمان بوێت لەسەری دەنووسین .
(*) جان جاک رۆسۆ :
مرۆڤ بۆ ئەوە لەدایک نەبووە، کە هەر بە منداڵی بمێنێتەوە .
(*) ئەرستۆ :
رەگی پەروەردە تاڵە .. بەڵام بەرەکەی شیرینە .
(*) سیمۆنز :
پەروەردەی منداڵ، پێویستە بیست ساڵ بەر لە دایکبوونی دەست پێ بکات، ئەویش بە پەروەردەکردنی دایکی .
(*) دانتۆن :
لە دوای پارووی ژیان .. یەکەمین پێویستی گەلان پەروەردەیە .
(*) سوکرات :
پەروەردەی رەوشتی بۆ مرۆڤ .. گرنگترە لە نان و لە جلەکانی .
(*) جۆزێف جوبێر:
منداڵان پێویستیان بە نموونە هەیە زیاتر لە رەخنەگر .
(*) تشسترفێڵد :
باشترین راسپاردەی مرۆڤ بۆ خەڵکی .. پەروەردەیەکی باشە .
(*) ئەلیزابێت ماخ :
لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵەکانماندا، هەر هەڵەیەک بکەین، دەبێتە هۆی دوڕاندنی جەنگێک، کە لە پێناوی پاشەڕۆژێکی باشتردا دەستمان داوەتێ .
(*) ڤۆڵتێر :
پەروەردە پێشکەوتنی بەهرەیە .. بەڵام دروستی ناکات .
(*) لامۆنیە :
ئەوەی لە باوەشی دایکماندا فێری دەبین .. هەرگیز ناسڕێتەوە .
(*) هێلین کیلەر :
باشترین ئەنجامی پەروەردە .. لێبووردنە .
(*) حەبووبە حەداد :
منداڵەکەت کوتاڵێکە لە بەردەستدایە .. زیرەکبە لە دوورینی .
(*) جاک دولا کرۆتیل :
هەڵەی گەورەی پەروەردەکاران ئەوەیە .. بە باشی بە بیری خۆیان ناهێننەوە .. کە ئەوانیش بچووک بوون .
(*) جان جاک رۆسۆ :
ئێوە ئەی رابەر و مامۆستایان .. هەوڵبدەن منداڵەکانتان بناسن، چونکە دڵنیام کە نایان ناسن .
(*) جۆن دێوی :
منداڵ ئەو خۆرەیە، کە هەموو دەزگا پەروەردەییەکان، بە دەوریدا دەسووڕێنەوە .
(*) بڕنادشۆ :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ، منداڵ دوای زانیاری بکەوێت .. نەک زانیاری دوای ئەو بکەوێت .
(*) شەیماء فوئاد:
ئەوەی ئێستا روودەدات .. بەری گەندەڵی راگەیاندن و فێرکردن و پەروەردەکردنە .. زۆر شتی تریش بە دەستی خۆمان فێریان بووین .
(*) غەزالی :                                                                                واتای پەروەردە : لە کاری بژارکەر دەچێت، درک و رووەکە نامۆکان لە ناو دەغڵەکەیدا هەڵدەکێشێت، بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی رووەکەکانی باشتربن و بەرهەمی زیاتر بێت .
(*) نەتەوە یەکگرتووەکان :
بۆ هێنانەدی خۆشنوودی بۆ منداڵەکانمان، ئارەزووەکانمان بەش دەکەین، کە زیاتر لە هەموو هیوایەکی تر، هیوای سەرجەم مرۆڤیان پێوە بەندە .
(*) ڤیکتۆر هۆگۆ :
دەرگای قوتابخانەیەک بکەرەوە .. دەرگای گرتووخانەیەک دادەخەیت