سروودی نیشتمانەکەم

سروودی نیشتمانەکەم بە دەنگی کوڕ و کچانی ڕیزەکانی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمی ٢٤ی ڕەشەمە ٦١مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٨٥٧ هەتاوی بە هاوکاری تیپی موسیقای سێوە لە شاری کۆیە.

نیشتمانەکەم

نیشتمانەکەم ڕووگەی دڵداران

تۆ سوجدەگاهی هەموو ئاشقانی

مەرگ شیرینە لە رێگای تۆ دا

تێکەڵ بە خوێن و هەناسەی گیانی

هەڵاڵەی گەشی چیا و لاپاڵم

لە خوێنی سووری شەهید ڕواوە

داری ئازادی بەر و بووم دەگرێ

چوونکی بە خوێنی گەش ئاو دراوە

لە ڕێی ئازادی بە شانازی‌یەوە

گیان لە سەر دەستین ئێمەی پێشمەرگە

سوجدەت بۆ دەبەین ئەی خاکی پیرۆز

تۆ پێت بەخشیوین ئەم جل‌وبەرگە

نیشتمانەکەم ئەی هێمای جوانی

فیدای تۆی دەکەین گیان بە شانازی

ئەم دەرسە فێربووین لە شەهیدانمان

بەر نادەین ڕێگای پێشەوا قازی

ئامادەکردنی حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیاڕەنگ

www.giareng.com