ئاگاداری لە سەر پرسە و سەرەخۆشی نەمر کاک عومەر حەمیدی

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی نابەوەختی هاورێی بەرێز و تێکۆشەر کاک عومەر حەمیدی ئەندامی ڕێبەری پێشووی حیزبی دێموکرات و ئەندامی بە ئەمەگی حدک کۆمەڵێک لە هاورێ و هاوسەنگەرانی کاک عومەر لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە بە نامە و بە نووسراوە و تەلەفوون پرسیاری چۆنیەتی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان دەکەن، بۆ ئەوەی هاوخەمی خۆیان دەرببرن.
سەبارەت بە شێوەی پرسە و سەرەخۆشی نەمر کاک عومەر حەمیدی تاکوو ئێستا کارەکانی نەخۆشخانە و کارە یاسای‌یەکانی لە نەخۆشخانە تەواو نەبوون و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوە کە بنەماڵەکەی و دۆستان و ئاشنایانی کاک عومەر و کۆمیتەی فینلاندی حدک نەیانتوانیوە کات و ڕۆژی بە خاکسپاردن و پرسەکە بڵاو بکەنەوە، هەر بۆیە هاورێیان و دۆستانی کاک عومەر و بنەماڵەکەی دەتوانن لە ڕیگای ئەو ژمارە تەلەفوونەوە پەیوەندی بگرن و هاوخەمی خۆیان دەرببرن.
00358443214887
لەگەڵ ڕێز و حورمەت و سوپاس بۆ گشت لایەک هیوادارم کە ڕووحی کاک عومەر شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ و لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.