ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بەکردەوە سەرکردایەتی گەورەی ئیپراتۆری شیعە دەکات! محەممەد سلێمانی
نیگەرانیەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دوور و نزیك سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسیەکانی ئێران هەتادێت زۆرتر پەرەدەگڕێ و وڵاتانی ناوچەکەیش هەست بە بەرپرسیارەتی سیاسی و مێژووی لە ئاستی باڵادەستی ئەو ڕێژیمی تاران دەکەن کە لە ئێراق و سوریا و یەمەندا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەرچاوتر لە هەمیشە دەرکەوتووە و، بەلای شارەزایانی سیاسی و لێکۆلەرەوە وەك لێكدەدرێتەوە کە ئێران بەکردەوە بۆتە سەر چاوەی بارگرژی و ئێستاش هەوڵی هەڵگریساندنی شەڕی تایفی و مەزهەبی کە سیاسەتی لەپێشدا داڕێژراویانە بەزەقی پەرەپێداوە و شەڕی مەزهەبیان گەیاند بن گوێی سعودیە. سنوور بەزاندنی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بەو شێوە بەربڵاوە، لایەنە ناکۆکەکانی بەرەی عەرەبی سونە مەزهەبی بەدژی دەستێوەردانی تاران لە کاروباری وڵاتانی وەك ئێراق و سووریا و یەمەن و ئەفغانستان هێنایەدەنگ و لە بەرەیەکی هاوبەشدا کۆیکردنەوە و هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگار بۆنەوەی دوژمنی هاوبەش سختە گەڕ و، لە ژێرناوی ” گەردەلولی برگری “دا هێرشی ئاسمانی و وەك چاوەڕوانیش دەکرێت، بڕیارە شەر لە ئاسمانەوە بگاتە سەرزەوی و جوڵەی سەربازیش بەدژی “حوسیەکان” نی یەمەن ئەنجام بدرێت. ئێران دەمێکە دەستی بەسەر پایتەختی چەند وڵاتێکی ناوچەکەدا گرتووە و ئەوەی لەو ڕۆژانەیشدا لە یەمەن روویداوە، درێژەی سیاسەتێکە کە حکوومەتی تاران بەدوای کۆتای هاتنی شەری ٨ ساڵەی لە گەڵ ڕێژیمی سەدام حوسین دا دەست پێکردوە و زۆر بە ئارامی و وریای قەڵەمڕەوی دەست وەردان و فراوانخوازی وڵاتەکەی پەرەپێداوە و بە هانەشیان بۆ ئەو کردەوە مەترسیدارەیان، بەجۆڕێك باسی دەکەن کە گوایە بەهانای خەڵکی لێقەوماو بێدەرەتانی نێو شەر و دوای شەر چوون و یارمەتی و هاریکاری مرۆیان گەیاندوونێتێ. ئێستا بۆ کۆڕوکۆمەلێ نێو نەتەوەیش دەرکەوتووە کە ئامانجی حکوومەتی ئاخوندی ئێران لەو هەوڵانەی دەیدات چیە و بەرنامەیان بۆ چی داڕشتوە. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران لە هەر شوێنێکدا ” شیعە” مەزهەبێك لە تەنگانە و مەترسیدا بدۆزنەوە، بەخێرای و بێدوودڵی هاوکاری و پاڵەپشتی بە ئاشکراو لە ژێر پەردەدا پێشکەشی دەکەن و هانی ئەو لایەنە دەدرێت کە هەلومەرجەکە لە بەرژەوەندیخۆیاندا بگۆڕن. ستڕاتیژی ئاخوندەکان ئەوەیە کە لە ڕێگای ئاژاوە و شەڕوکاولکاری هێزی خۆیان پێشانبدەن و لایەنی بەرانبەریان مل کەچی ویستەکانیان بکەن.
ئێران لە ژێر ناوی پارێزگاری لە پیرۆزیەکانی شیعەکانی ئێراق، هێزیکی زۆری گەیاندە ئەو وڵاتە و لە وێشڕا وێڕای چەکدارانی شیعە مەزهەب، بۆ یارمەتی و پاڵپشتی هێزە چەکدارە حوسیەکان ، لە یەمەن دەرکەوتن و بەرەی شەڕیان بۆ ئەوێگواستەوە. ئێران قازانج و بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە ئاژاوە نانەوە و خۆشترکردنی ئاگری ئەو شەڕدا هەیە و ، ئەوەی لە ئێراق بەدژی داعش ئەنجامی دەدات، بێگوومان بەلاڕێدا بردنی بیروڕای کۆمەڵگای جیهانیەوە و دەیهەوێت لەو ڕێگایەوە پەیامی ئاشتی و ئاشتەوای نیشانی گەلانی دونیا و ناوچەبدات کە بەدژی تیرۆر شەڕ دەکەن و هاوکاری هێزەکانی ئێراق دەکەن بەدژی ڕێکخراوی داعش.
دواجار هاوپەیمانی و یەکڕیزی وڵاتانی سونە هەزهەب، بەتەواوی دەستی ئێرانیان کوردت کردەوە بە هۆی هێرشەئاسمانیەکانیەوە بۆ سەر حوسیەکان لە یەمەن و بێگوومان وڵاتانی عەرەبی لە کۆتایدا لە مەترسیەکانی ڕێژیمی ئێران ئاگاداربوون و ئێستا لە ژێر سایەی ڕۆژئاوادا هەوڵدەدەن پێش بەنفوزو دەسەڵاتخوازی حکوومەتی تاران بگرن و لەوەی زیاتر مەجل بە حکوومەتی تاران نەدرێت بەئارەزوی خۆی لە ناوچەکەدا بجوڵێتەوە. یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی وڵاتانی سونە لە بەرانبەر ئێران و ئەو دەست درێژی و پێشێلکاریانەی ئەنجامیدەدات ، سەلماندیان کە ئێران ئیدی بۆی نیە، بەلەوەی زۆرتر دەست وەربداتە نێو کاروباری وڵاتانی عەڕەبیەوە و ئەگەر ستۆپێک بۆ کردار و سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا دەنەنێت لە ئاستیدا، سەبریان بەسەر دەچێت و حکوومەتی ئاخوندی دەبێ چاوەڕی تەقینەوەی توڕە ولاتانی ئۆمەی عەريبی لە بەرانبەر خۆیاندا بکان.
ئێستا کێشەو ناکۆکیەکانی ناوچە، خەریکە بەتەواوی بکەوێتە ژێر کاریگەری دوو مەزهەبی بەتەواوی ناتەبا و دژبەیەك،حکوومەتی ئاخوندی ئێران زۆر دەمێکە ئەو پیلانەی داناوە کە دونیا شیعە گەری لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و سەرکردایەتی گەورەی ئیپراتۆری شیعە بکات لە ئاستی گێتیدا. قوڵتر بوونەوەی قەیرانی سیاسی و مێژووی لە نێوان سونە و شیعەی ئێراقدا، ئەو دەرفەتەی بۆ ئێران پێک هێناوە هەتا بەکەیفی خۆیان لەو مەیدانەدا ئەسپی سەرکێشیان تاوبدەن و بەدژی سونە خۆیان لە بەرەی هاوبەشدا ڕێکبخەن، بەڵام ئەوەی بەلای سیاسیەکانی ناوچە و دنیا ڕۆژئاوادا جێگای لێوردبوونەوە و خوێنەوەی ، سیاسەت و هەڵوێستی شل و شەوێقی ئیدارەی ئۆبامایە لە بەرانبەر حکوومەتی تاراندا. ڕەنگە جوڵە سەربازی و سنووربەزاندنەکانی ئەو وڵاتە خێری زۆر بە هاتنەوە مەیدانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بگەیەنێت، کاتێک واشنگتۆن هێزەکانی لە ئێراق و پاشان لە ئەفغانستادا کێشایەوە و بێگوومان پاش کشانەوەی ئەو زلهێزەی دونیا و جێهێشتنی بۆشای سەربازی، ئێران هژەموونی خۆی بەسەردا سەپاندوە و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوجار، بەبێ هۆکاری سیاسی و سەربازی کە لەلایەن وڵاتەکانەوە بەڕێزەوە میوانداری بکرێنەوە. ئەمریکا بەجۆرە نەبێت ناتوانێت جارێکیتر هێزی خۆی ڕەوانەی ئەو ناوچە گرینگ و دەوڵەمەند و سوبەخشە بکاتەوە کە لە دەستی داوە و لە بەرانبەردا ئێران دەستی بەسەرداگرتووە. قەیران و ناکۆکیە سیاسی و مێژووی و مەزهەبیەکانی ناوچە، تاڕادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی پرسی نەتەوەی کورد دایە و، بەمەرجێک سەرکردایەتی سیاسی کورد زۆر ژیرانە لەو بارودۆخە نوێیە بەقازانجی خۆی کەڵک لێوەربگرێ و چوونکی کێشەی ئێمەی کورد، مەسەلەی ئاین و شتی لەو جۆرەنیە، بەڵکوو وەك کورد دەبێت هەوڵی چەسپادنی مافی سیاسی و نەتەوەیمان بدەین. کورد نابێت لە بەرژەوەندی تایفە و مەزهەبێک لە ئێراق و ناوچەکەدا شەری لایەنێک بکات.
محمد سلێمانی