رێپیشانده‌ر یان كاره‌سات و نه‌گبه‌تی ؟! ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
گاید {رێپیشانده‌ر}
تاقیكردنه و كاره‌سات
موزهر بن مه‌دلول { ئه‌بو هادی}
( به وشێوه خه‌ونم ئه‌دی.. به‌و شێوه‌یه برینه‌كان بوون)
براو هاورێ و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی شیوعی عێراق {موزهر بن مه‌دلول} كتێبێكی به ناونیشانی – رێپیشانده‌ر {گاید – Guide} كه بریتیه له 202 لاپه‌ره{ قه‌واره‌ی 20X14 سم} پێشكه‌ش كردم و هه‌ه‌وڵ ئه‌ده‌م كورته باسیكی بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌رێزو هێژا، سه‌ره‌تا{موزهر بن مه‌دلول} ئه‌ڵێت:
پێشكه‌شه:
{{ به دایكم كه هه‌میشه له به‌ر چاومدایه
به‌و ژنه بێ وێنه‌یه كه به دڵسۆزی بیست و سێ ساڵ له گه‌ڵمدا بوو
بۆ هه‌موو دۆستانم كه خۆشیانم ویست و خۆشیان ویستم
ئه‌م ده‌قانه پێشكه‌ش ئه‌كه‌م }}.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ئه‌م كتێبه كه له به‌ر ده‌ستتدایه نموونه‌ی فیداكاری و به‌رنگار بوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ رژێمێكی چه‌په‌ڵ و خوێنرێژ‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تاڵی رۆژانی مرۆڤێكی ئاژاوه‌چی تووشی ونبوون و راونان وچه‌ندان كه‌ره‌ت گرتن و به‌ندیخانه بووه‌ته‌وه سه‌ره‌تا له شاری نیشته‌جێبوونی {ناسرییه} و دێهات و ده‌وروبه‌ری و رویشتن بۆ به‌غداو پرسێتی و دێزی و ناشیرینی پۆلیسه‌كانی و، پاشان ساڵانی ترس له (بیابانه‌كاندا)، ترس له ته‌نیایی و جانه‌وه‌ره‌كانی و له كۆتاییدا گه‌یشتن به به‌رزایه‌كانی {كوردستان} و نامۆیی و بارووت و، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ش له سه‌ره‌وه باس كراون بوونه بایسی ناخۆشی و زوڵمكردن.
ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌م هه‌موو ناخۆشی و كاره‌ساته‌ی به‌خۆییه‌وه دیوه، له راكردن و ترس و دڵه‌راوكی وگرتن و زیندانی كردن، هه‌موو به‌ها به‌رزه‌كانن و، مرۆڤ شانازی پێوه ئه‌كات و، به بێ ئه‌و كردارانه هیچ نرخێك بۆ جوانی له بووندا نییه.
موزهر بن مه‌دلول نووسیویه‌تی:
مرۆڤ چه‌ند پێویستی به خۆشه‌ویستییه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی رق و كینه.. چه‌ند پێویستیت به ئازایه‌تییه ئه‌ی لاسار بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو مه‌ینه‌تی و كاره‌ساته!!..
كاتێك ماشینی ئۆتۆمبێله‌كه Car engine سووراییه‌وه وه‌ك بڵێت له ناو مێشكمدا سوور ئه‌خوات !، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی {ابراهیم} كه‌وته‌كار بۆرییه‌كان گریان گرتبوو و سوور هه‌ڵگه‌رابوون و، له پاش ماوه‌یه‌ك له رۆیشتن، هه‌ستم كرد گه‌رمایی ئاگره‌كه گه‌یشته سه‌رم، به ناو له‌پم گه‌مارۆی سه‌رمداو ویستم بیپارێزم !.
ئا ئه‌مه‌یه دۆزه‌خ (ئه‌و رۆژه‌یه نه پاره‌و سامان و نه ژنان سوودیان هه‌یه) !، راستییه‌كی روون و ئاشكرایه، وایلێكردم هه‌موو شتێك له بیر بكه‌م، ته‌نها بیر له چاره‌نووسی ره‌ش بكه‌مه‌وه كه بمكاته مشتێك له خۆڵه‌مێش له ناو (ماتۆره‌كه‌دا) !.
زیاتر له كاتژمێر‌و نیوێك، ناخۆشترین ساته‌كانی ئازاردانم بوو له ژیاندا، به ئاگری (به‌عس) سووتام كه قه‌ت دانامركێته‌وه‌و بێ به‌زه‌ییه، بۆیه وریابن سه‌ر له نوێ نه‌گه‌رێته‌وه !.
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌باشی له داپلۆسین و گرتن و كوشتن كه باڵی به سه‌ر سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا كێشابوو تێئه‌گه‌ێت و، له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌شدا خێزانه‌كان پرش و بڵاوبوونه‌وه‌و، هاورێ و دۆسته‌كان له یه‌كتر دوور كه‌وتنه‌وه‌و، مرۆڤیش به جوانییه‌كه‌ی خوێ نه‌مایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م رۆژه‌ف نووسینانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مێژوو نووسینه‌وه نییه بۆیه داوای لێبوردن له‌و هاورێیانه ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ناویان له‌م كتێبه نه‌هات.
له به‌ڵگه‌ی له سیداره‌دان نووسه‌ر ئه‌ڵێت: جاروبار وا هه‌ست ئه‌كه‌م یه‌كێك بووم له نه‌گبه‌ته‌كانی كانزای خه‌ڵوز وه‌ك نووسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی فیكتور هوگۆ باسیان ئه‌كات و، له‌و كاته له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی رژێمی سه‌دام به سه‌ر شۆسته‌كانی شه‌قامی ره‌شید له به‌غدا رایان ئه‌كێشام وه‌ك به‌رازی كێوی برسی وابوون به‌رخێكیان گرتووه‌و خوێن له ده‌می و له لووتی دێت و” هه‌ر وه‌ك به‌شێكی شانۆگه‌ری ئه‌بینرا”.
ترس زۆر جار ئازایه‌تی دروست ئه‌كات و، نازانم چۆن له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رز له گۆره‌پانی مه‌یدان له به‌غدا خۆم فرێدایه خواره‌وه‌و، پاشان به‌ناو كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌كان، راكه شاره‌زاییت نییه‌و نازانیت سه‌ر له كوێوه ده‌ر ئه‌كه‌ی.
ئه‌و كات عه‌قلم بچوك بوو، سه‌رگه‌رمی دروشم و شه‌ری شۆرشگێرانه بووم و، حه‌زم ئه‌كرد به‌ره‌و سه‌ر برۆم و، قه‌ت بیرم له‌وه نه‌كردبوو رۆژێك دێت قاچم نییه‌و، كاتێ له { سه‌ربازگه‌ی ئه‌لتاجی} سه‌ربازبووم {سوهه‌یل عه‌بدولحمزه} ی براده‌رم به ئه‌سپایی به گوێما چرپاندی و، وتی: (وه‌ریا به له سیداره‌ت ئه‌ده‌ن) ولێ من به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز پێكه‌نیم و، وامزانی ئه‌وه ته‌نها گاڵته‌یه و دووره له راستی و، هاورێكه‌م جیهان به دووچاوی داخراو ئه‌یبینێ!.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوومدا خۆم به ته‌نها له ژوورێكی ته‌سكدا بینییه‌وه سه‌ر به (ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری) بوو، له به‌رزاییه‌كه‌وه‌و له هه‌ر چوارلاوه خرامه به‌ر شه‌وق و رووناكی له‌مپه‌كان (گڵوبه‌كان) و، وێنه‌ی ده‌مووچاومیان ئه‌گرت، له پێشه‌وه و له ته‌نیشته‌وه راست و چه‌پ و، هیچ پرسیاریان لێ نه‌كردم جگه له‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێك به گاڵته‌ئامێز پێی وتم: ( تۆ خه‌ڵكه‌ی ناسرییه‌ی.. وایه؟)!.
ده‌رچووم و به په‌له به {سوهه‌یل} ی براده‌رم وت: ئه‌م دنیایه بۆ وا ته‌موو مژاوییه‌و ئه‌م وێنه‌گرتنه چییه؟ وێنه‌گرتنی چه‌پ و راستی ده‌مووچاو ترسناكه‌و، گوومانم هه‌یه، لێره‌دا براده‌ره‌كه‌م وتی: (ئه‌وه به‌ڵگه‌ی له سێداره‌دانه) و تا زووه راكه و، ئه‌و كات زانیم به‌ره‌ورووی مه‌رگ ئه‌بمه‌وه، بۆیه بریارمدا رابكه‌م، به‌ڵام چۆن و بۆ كوێ و له كوێوه؟!.
به یارمه‌تیدانی سوهه‌یلی براده‌رم و براده‌رێكی تر ناوی {مه‌هدی} بوو جوتیارێكی خه‌ڵكی دیوانییه بوو، داوام لێ كرد دشداشه‌كه‌ی (كراسێكی درێژه وه‌ك عه‌زیزی ژنان وایه) ئاماده بكات و، كه هێنای منیش له‌به‌رم كرد‌و پێش نان خواردنی شه‌وان كونێكمان له ته‌لبه‌نی سه‌ربازگه‌كه دۆزییه‌وه و منیش هه‌ڵاتم و، رێم كه‌وته ناو كۆمه‌ڵێك هه‌ژار خه‌ڵكی خوارووی عێراق بۆ بژێوی خۆیان و خێزانیان هاتبوون چه‌ند جوره‌كاریان ئه‌كرد، قۆره‌كاری و خشتیان ئه‌بری و ماوه‌ی ده رۆژێك بووم به بارگرانی به‌سه‌ریانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌و رێنه‌ماییم بكات و له‌م قه‌یرانه رزگارم بیت و، هه‌ر لێره‌وه چیرۆكه‌كه‌ی ژیانم ده‌ستپی ئه‌كات.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه بازگه‌ی ئه‌لكوت له ئوتۆمبێله‌كه دابه‌زیم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوم نه‌بینن و، نه وه‌ك بمناسنه‌وه چونكه كه‌سێكم رێز له ده‌وڵه‌ت ناگرم، له پێش بازگه‌كه خۆم خزانده ناو باخێك زۆربه‌ی داره‌كانی دار خورما بوون، هه‌رچه‌ده ئاسمان روون و بێ گه‌ردبوو به‌ڵام تاریكایی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك كێشابوو، قه‌ت ئه‌و شه‌وه‌م له یاد ناچێت، شه‌وێكی دژوار‌و قورس بوو، زۆرم برسی بوو، هه‌رچۆنێك بوو له ناو قوراو مێشوله نوستم تا خور هه‌ڵات و، پاش دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر گوێم به كه‌س نه‌داو چوومه ناو چێشتخانه‌یه‌كی سه‌ری رێگا‌و، كه له ئاوێنه‌ی ده‌ستشۆره‌كه خۆم دی، كت و مت له {كه‌ریمه} شێتی شاره‌كه‌مان ئه‌چووم.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه پردی (ئه‌لهۆڵندی) و بازگه‌ی یه‌كه‌می شاره‌كه‌م ئه‌لناسرییه داوام له شوفێره‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی بوه‌ستێت و یه‌كسه‌ر دابه‌زیم و خۆم كرد به ناو باخێك له مناڵیم زۆر جار چووبوومه ناوی، رێگایه‌كم گرته‌به‌ر پر بوو له د‌رك و به‌ردو مار تا گه‌یشتمه جێیه‌كی ئارام.
ئێستا پێویستیم به كه‌س نییه بمبات بۆ دێكه‌مان {ئه‌لبیزان} یان رێم پیشان بدات و، دێكه‌مان ئه‌كه‌وێته پاڵ {شه‌ت ئه‌لكه‌سر} و، له‌م ده‌ڤه‌ره شاره‌زاییم زۆره‌و، له رۆژانی مناڵیم دووای ئۆتۆمبێله دارینه‌كان ئه‌كه‌وتم تا رۆژێكیان تایه‌كانی سه‌ری ئاشقێكی جوانی دێكه‌مان كوچككردوو {سجیل} ی پانكرده‌وه، هه‌رچۆنێك بوو له ماڵه‌وه‌مان نزیك بوومه‌وه‌و، باوكم بینی له سه‌ربان چرا لۆكسه‌كه هه‌ڵئه‌كات و، ئه‌و شه‌وه له باوه‌شی دایكم خه‌وتم و، بۆ به‌یانی هه‌موو به دوای گایدێك ئه‌گه‌ران بمپارێزێت.
له باره‌ی ناحیه‌ی ئه‌لنه‌سر باسی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ئه‌كات و ناوی حزبی به‌عسه‌و، هه‌روا باسی كه‌سایه‌تی شارۆچكه‌كه ئه‌كات وه‌ك سه‌بری ئه‌لعه‌تابی و دكتۆر ئه‌مین عرێبی و عه‌زیز ئه‌لسه‌ید جاسم و، برا گه‌وره‌كه‌ی عه‌بدولعه‌زیز مه‌دلول كه بوو به به‌رپرسیاری رێكخراوی حزبی شیوعی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌داو، هه‌موو پۆلیسه‌كان ئه‌یناسن چونكه چه‌ند رۆژیكه له زیندان رزگاری بووه‌و، بۆ ماڵ هاتووه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه ئه‌م بابه‌تانه ئه‌گرێته خوێ: به‌ڵگه‌نامه‌ی له سێداره‌دان، بازگه‌ی كوت، ئه‌لبیزان گوندێكی ئارام، ناحیه‌ی ئه‌لنه‌سر، كه‌رت بوون، سه‌ره‌تای كار له ناسرییه، دشداشه (كراسێكی دریژه وه‌ك عه‌زیزی ژنان وایه) له گه‌ڵ نه‌علێكی ئیسفه‌نج، مانگرتن،كوخێك له لم دروستكراو، مارێك له ژێر پوشاكه‌كه‌م، بیابانییه‌كی لێهاتوو، له زینداتی ئه‌لمیتلاع، زیندانی بشكنینی گشتی، شه‌وێكی سه‌خت، فرمێسكه‌كانی خوشكه‌كه‌م، چوونه ناو كوێت، تاوانێكی ده‌ستدرێژی، ئه‌لسه‌یهه‌د (باس له‌و كه‌سانه ئه‌كات كه به سایكولوجیایه‌كی جیاواز ئه‌ژین و پێیان ئه‌وترێت “ئه‌لبه‌دون”) ، له‌شفرۆش و دڵداره‌كان، كه‌وت كه‌وت، كرده‌وه‌یه‌كی تاوان 1 (ته‌زویركردنی ناسنامه‌ی جه‌واز)، كرده‌وه‌یه‌كی تاوان 2 (گرتن)، كرده‌وه‌یه‌كی تاوان 3 (تا ئێستا پێڵاوه‌كانم له‌وییه)، بۆ به‌هشتی عه‌ده‌ن، كه‌مین (بۆسه)، له سه‌ر لاپاڵێك هه‌ناسه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م، شه‌وێك له سه‌ر قه‌ندیل، دڵته‌نگی، شانۆگه‌رییه‌ك پاڵه‌وانه‌كانی كوێرن، له‌و شوێنه گوڵه‌كه ژاكا، تێكست (په‌له‌وه‌رێك له نێوان دوو خه‌یاڵ، دانیشت‌و له نێوان دوو برین)، جیهانی كۆن مرد، دڵه‌راوكێ، نمه‌نمه‌ی بارانێكی لێزمه، بێ هێوا نییه، تابلۆكه‌م وئه‌سپێیه‌كی پیس، په‌پوله‌كه به دووای رووناكی ئه‌گه‌رێت، فله‌ی عه‌نابی (قه‌شه‌نگ)، پێبكه‌نه تۆ له ناسرییه‌ێت، لێره‌دا كۆتره‌كه دایله‌شه‌قه‌ی باڵ، له باره‌ی وێنه‌كه، كاتی شێت بوون، (پیشه‌یه‌ك) و باشترین تێروانین، چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی پرش و بڵاو {بۆ منداڵان}، من و پێكه‌نینه‌كه‌ی، راوچی و له كۆتاییدا پۆچوونه‌كان.
له باره‌ی ئه‌م كتێبه نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان به‌م جۆره باسی ئه‌كه‌ن:
چیرۆكنووس كه‌ریم كه‌تافه ئه‌ڵێت:
وا راهاتین به {ئه‌بو هادی} بانگی بكه‌ێن و، ئه‌م ناوه‌ش خوێ له دوو جیهان ئه‌بینێته‌وه (هدایه‌ت) واته رێنه‌مایی و سه‌ركه‌وتن و، ئارامی و مه‌ن به‌ڵام ئه‌و له دووه‌میان نزیك بوو، زۆر قسه ناكات و، ئه‌گه‌ر قسه‌ی كردبته‌وێ و نه‌ته‌وێ راتئه‌كێشی بۆ دنیای گاڵته‌و گه‌پ و، شتی زیره‌كانه، پێشتر نه‌مئه‌ناسی ئه‌مه {موزهیره} تا له ئه‌نته‌رنێت و ماڵپه‌ره‌كان هه‌ندێ تێكست و نووسینی ئه‌و ناوه‌م دی و، هاوكات زانیم ئه‌م {موزهیره} هاورێم {ئه‌بو هادی} یه، به‌ڵی له كۆتاییدا زانیم ئه‌و به‌رزاییه ئارامه كه له ژێره‌وه دونیایه‌كی جه‌نجاڵه هی ئه‌وه‌و هی ئێمه‌ی تایفه جیاوازه‌كه‌یه، { تایفه‌ی ئه‌لئه‌نسار – تایفه‌ی پێشمه‌رگه}، ساردی زستان و گه‌رمی هاوین و دوور كه‌وتنه‌وه له شار‌و لادێ و رووبه‌ررو بوونه‌وه له گه‌ڵ سوپا‌و ، {موزهر بن مه‌دلول} یه‌كێك بوو له سه‌نگه‌ری ئێمه‌دا دژ به سوپای به‌عس.
موزهر بن مه‌دلول چه‌ندان تێكستی نووسی و هه‌مووی به خۆیه‌وه په‌یوه‌ست بوون، شیعر‌و قه‌سیده و چیرۆك نه‌بوون، به‌ڵام راشكاوانه ئه‌ڵێم مۆسیقا بوو، ئه‌و له شاخ دابه‌ش بوو بوو به سه‌ر دوو قۆناغ، یه‌كێكیان بۆ شیعر‌و ئه‌وی تریان بۆ ئاخافتنی كراوه‌و، هه‌موو شتێك له ژیانیدا روون و ئاشكرا بوون و، جوانی به به‌ر ناشیرینیدا ئه‌كردو، موزهر پر بوو له عیشق و خۆشه‌ویستی وقسه‌ی خۆش.
نووسه‌ر یوسف ئه‌بو ئه‌لفه‌وز ئه‌ڵێت:
من لایه‌نگیری ئه‌م تیكستانه‌م كه هاورێم ئه‌بو هادی نووسیویه‌تی ، ئه‌وه‌ی خوێ له لاكانی چیرۆك هه‌ڵواسیوه ، یان ئه‌وه‌ی له شیعر سیحر‌و موسیقا ئه‌دزێت.
له گه‌ڵ ئه‌م ده‌ق و تێكستانه بووم كه به هوێ ته‌كنۆلوجیای گیاندن كاتێك هێشتا بیرۆكه بوون و، قسه‌ی سیحراوی زۆری له سه‌ر بوو وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی رۆژانه‌ی زه‌نجیره دراماكان خوێ ئه‌نوێنی !، بۆیه هاوارم كرد: بۆچی نایاننووسی و؟ ئایا منم نووسه‌ر؟.
تۆ ناتوانێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ێت !، ئه‌م بیرۆكانه بنووسه‌و وازیان لێبێنه وه‌ك چوله‌كه بفرن و ئه‌و كات ئه‌بێنێن !..
كاتێك لاپه‌ره‌كانی ماڵپه‌ره ئه‌له‌كترونییه‌كان و لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌ی { طریق الشعب} ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی هاورێم ئه‌بو هادی كرد چیمان دی؟..
له بێده‌نگی و رێزی ئه‌م مرۆڤه سه‌رسامم و، زۆر ئومێدبه‌خشه‌و راستگۆیه له گه‌ڵ ناخی خوێ و ده‌قه‌كانی و، لای ئه‌بو هادی ئه‌و ره‌واڵه‌تانه به‌دی ئه‌كرێن چونكه له نووسیندا په‌یوه‌ست به دارشتنی ئه‌ده‌بی و گوێدان به ره‌خنه نابێت.
له بیری ناكه‌م ئه‌بو هادی ناوی {موزهره} !.
ئه‌م كاره یاریكردن نییه به وشه‌كان ، ئه‌و دیمه‌نانه له كۆمیدیا ره‌شه‌كه‌یه‌تی له سه‌ر چوونی بۆ بیابان و، پێكه‌نینه‌كانمان زۆر به‌رده‌وام نابن به براورد له گه‌ڵ لووره‌كانمان كه ئه‌یبینین به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری و ته‌نز ئامێز باسی ئه‌وه ئه‌كات چۆنچۆنی كاژیرو نیوێك له ناو (مه‌كینه) ی ئۆتۆمبیلێك دایانناوه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بۆ كوێت !.
ئه‌مانه ده‌قه‌كانی ژیانن و پرن له شتی سه‌یر و ناخۆشی و هیلاكی، له هه‌مان كاتیش‌دا پرن له هیوا سه‌ره‌رای برینه‌كان و” گایده‌كه ” شتێكی وا نه‌بوو جگه له كازیوه‌ی رۆژێكی تر‌و، هه‌ڵگری وه‌رزێكی نوێ له چیرۆكێك خاوه‌نه‌كه‌ی كۆڵی له گه‌ران نه‌داوه‌و، به دووای رۆژێكی جوانتر‌و، شه‌وێكی به‌خته‌وه‌ر كه خه‌وبینینی تیا بێت ئه‌گه‌رێت!.
ئه‌و موزهره.. موزهره سه‌ره‌رای برینه‌كان.
{وشه‌ی مزهر عه‌ره‌بییه‌و مانای به كوردی – شوێنێكی پر گوڵ، مێرگ، گوڵزارو له هه‌مان كاتیش‌دا ناوه بۆ پیاوان}..
شاعیر نه‌جم خه‌تاوی:
موزهر له ناو ئازارێكی جوان جێگیر بووه، له ناو سۆز‌و خۆشه‌ویستی، له ناو ئاو‌و خه‌ون.
لاواندنه‌وه‌و ده‌نگی ئازاره‌كانی موزهر كاردانه‌وه‌ی موسیقای ناخ و روحیه‌تی و، به شه‌ونمی مناڵی و ئه‌وینه‌وه ئاوازه‌كانی بۆ داناوه.
ئه‌و رستانه‌ی موزهر له لاپه‌ره‌ی كتێبه‌كاندا نه‌یدۆزینه‌ته‌وه و، له فه‌زایه‌كی تر نه‌یهێناون.
تۆن و وشه‌كانی، ئه‌م و ئه‌و، به جه‌سته‌ی لاوازی و، هه‌ردوو چاوی پر له غه‌مباری و، خه‌وبینین به‌دووای شوێن و ویستگه‌كانی كه هه‌نگاوه‌كانی له سه‌ری راهاتوون دیارن.
له ئازاری منداڵی و ونبوون و ده‌ستكورتییه‌وه له كۆڵانه‌كانی ناسرییه‌وه چوون رووه‌و سیاسه‌ت وخه‌م هه‌ڵگرتن و، رووه‌و كوێره‌وه‌ری و دوور كه‌وتنه‌وه رێگای ونبوونی هه‌ڵبژاردو، تا له كوتاییدا بوو به پێشمه‌رگه‌و جه‌نگاوه‌رو، له ناو گول و گوڵزاری شاخی كوردان و، له ناو به‌ردو بۆنی شۆرش و شه‌ره‌كان خوێ دۆزییه‌وه.
جاریكی تر بۆ دووری وڵات، بۆ كۆپنهاگن، له‌وێ كه خه‌ونه‌كانی باڵنده‌ی نه‌وره‌س كۆتایی نایه‌ت و، له‌وێ چاوه‌روانه هیوایه‌ك بێته خواره‌وه بۆ ناو باخچه‌ی خه‌مه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌و خۆشی ببێنێت چونكه له رۆژی هاتنی بۆ سه‌ر زه‌وی قه‌ت نه‌یبینیوه.
موزهر .. له ناو شه‌قامه‌كاندا هه‌ر له گه‌راندا به‌رده‌وام ئه‌بێت، پرسیار له‌وه ئه‌كات چی بووه هوێ ئه‌م هه‌موو دڵه‌راوكی و ئازاره..
نووسه‌ر ره‌شید غوه‌یلب:
ده‌قه‌كانی موزهری خۆشه‌ویست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ناسیویانه، ئه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن كه ئه‌م لاوه گاڵته‌چییه غه‌مباره قه‌ت له هه‌راو به‌زمی خوێ وازی نه‌هێناوه‌و، زۆریش نه‌گۆراوه‌و، ساڵانی دوور‌و درێژی پر له ناخۆشی و تاقیكردنه‌وه تاڵه‌كان كۆلیان پینه‌داوه‌و، به‌ڵكو زیاتر به سه‌ره‌تایه‌كانی ژیانی و خه‌ونه‌كانی و { هه‌ڵپژاردنی نوێكاری } خوێ سه‌رگه‌رم كردووه..
ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌قه راستگۆیه‌كان كه هه‌و‌ڵ نادات و ناڵێت مێژوو تۆمار ئه‌كه‌م و، خوێ ناخاته ناو تابلوی شینكردنه‌وه و، دوور ئه‌كه‌وێته له‌وه‌ی وه‌ك خه‌ڵكانی پێشتر خاوه‌نی یادگارییه سیاسییه‌كان به‌روات به رێوه، به‌ڵكو رۆژانی دژوار‌و سه‌رجه‌م ژیان و هه‌سته‌كانی موزهر ئه‌خاته روو، ئه‌گه‌ر دووچاری ته‌نگژه‌و ناكۆكی بوو، تا دووا توانه‌ی ده‌ست به له‌نگه‌رو دڵنه‌واوی ئه‌گرێت و، ئازایانه ره‌فتار ئه‌كات و، هیچ ناشارێته‌وه‌و، كاته‌كانی ترس ئه‌خاته روو، ئه‌مانه‌ش هه‌موو كه‌ره‌تێك له لای ئه‌بنه جێی رزگاربوون و سه‌ره‌تای نوێ..
ده‌قه‌كانی {ئه‌بو هادی} به‌ڵگه نامه‌یه‌كی نوێیه‌وه خوێنرێژه‌كان ریسوا ئه‌كات و، پۆخڵاواته‌كانیان پیشان ئه‌دات و ، په‌رده له سه‌ر ئه‌و كاولكارییه گه‌وره‌یه كه تووشی خه‌ڵكیان كرد له كوشتنی تاك و به كۆمه‌ڵ لائه‌دات..
ئه‌م ده‌قانه زۆر گرنگن بۆ ساڵانی رابردووی نووسه‌ره‌كه‌ی و، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌ڵوێست و چاره‌نووسیان دابه‌شكردبوو، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌وان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌وی تریان به‌سه‌ر برد‌و، ئه‌وان ئه‌م ده‌قانه به جۆرێكی بێ سنوور ئه‌خوێننه‌وه‌و، ئه‌یانه‌وێت هه‌موو رووداوه‌كان بزانن كه خۆیان له‌و چالاكییانه‌دا به‌شدار بوون و، بۆ ئه‌وه‌ی ببینن كه گه‌نجینه‌ی بیریان پره له جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر تێكۆشان له‌م رۆژه دژواره‌نه‌داو، بۆ تۆماركردنی وه‌ڵامێكی تر دژ به خه‌ڵكانی درۆزن و دووروو دزه‌كانی سامانی گشتی و، ئه‌م ده‌قانه ئێستاش گرنگن بۆ ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه نه‌ژیاون و، ساڵانی زوڵم و سته‌میان نه‌دیوه، به‌ڵام ئێستا له ساڵانی هه‌راو مردن‌دا ئه‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ببێته هانده‌رێك بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رۆژانی داهاتوو.
ده‌قه‌كانی {موزهر بن مه‌دلول} وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نوێیه بۆ پرسیارێك هه‌میشه به‌رۆكمان ئه‌گرێت سه‌باره‌ت به گه‌شبینیمان و، و نهێنی خۆ به‌ستنه‌وه به گۆرانكاری چونكه زه‌بروزه‌نگ زو ته‌مومژاوی بارودۆخه‌كه پاڵ به زۆر كه‌سه‌وه ئه‌نێت بۆ داماویی و بێ ده‌سه‌ڵاتی، به‌ڵام كه له گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی {موزهر} یه‌گئه‌گرنه‌وه هه‌مان پرسیار دووپات ئه‌كه‌نه‌وه { بۆچی ئێوه گه‌شبینن؟}.