١٥ بانەمەر ( ٥مای ) رۆژی شەهید کرانی رێبەرێکی بە توانای جۆڵانەوەی ٤٧-٤٦
بەداخێکی گرانەوە کاک سولیمان موعینی (فایق) لە قارەمانەکانی ئەم جوڵانەوە یە بە دەستی خودی کورد کوژراوە و تەحویلی ریژیمی دیکتاتور و دژ بە کوردی شایەتی داریەوە..
جووڵانەوەی پر لە پرشنگداری ٤٧-٤٦ لە مێژووی خەباتی کورد و حیزبی دیموکراتی کورددستان دەدرۆشێتەوە . کاریگەری ئێجگار گەورەی لەسەر کورد هەبووە دیارە ئەم کاریگەریە لەسەر ژماریەکی ئێجگار زۆری لاوانی ناوەندی کوردستان تایبەت شاری نیشتمانپەورە و پر لە شانازی مەهاباد زۆر بووە.
١٨ مانگ خەباتی قارەمانانەی ئەم جولانەوەی دیموکرات گۆمی مەندی شای دیکتاتووری ئێرانی شەلقاند و هەراهوریای ریژیمی تارانیشی پۆچەل کردوە کە ئێران جەزیرەی ئارامی ئیقیانووسی پر لە کێشەو هەرای رۆژهەڵاتی نێوراستە.
شای ژاندارمی خەلیچ تووشی غرورێکی زۆر بوو ، پارەی زۆری نەوت و بە هێزکردنی ساواکی جەهەنەمی و کڕینی هەزاران کەس و لە بەندیخانە ئاخنینی سەدان لاوی کورد لە پاش کۆماری پر لە شانازی کوردستان ، تەبلیغاتی ئەوە کە ئاگایان لەوە هەیە کە خەلک بۆ نەهار و شام چ دەخۆن و دەنگ مەکەن دیوار مشکی هەیە و مشکیش گۆی هەیە، لەکاتێکی پڕلە خەفاقان لە ناوەندی کوردستان خەباتێکی قارەمانانەی بە هۆی تێکوشەرانی قارەمانی حێزبی دیموکراتی کوردستان بەرێوە دەچێ.
بەڵێ یەکێک لەو قارامانانە کاک سولیمان موعینی ( کاک فایق ) ە ،کاک فایق کوری وزیری پێشەوا بەرێز کاک محەممەد ئەمین موعینی دەبێ . کە بنەمالەیەکی زۆر شورشگیر و خۆش ناوی مەهابادن. لە نووسراوەکان و نامەکان دەردەکەوێ کە کاک سولیمان زۆر بە توانا و زانا بووە و مروڤێکی زۆر باش و فیداکار و نەترس بووە..
پاش تێکشکانی ئەم جوڵانەوە سەربەرزانە مەیتی کاک فایق وهاورێیانی دهێننەوە و ریژیمی شا بریار دەدا کە مەیتی ئەوان لە شارەکانی کوردستان بۆ دەرس وەرگرتنی خەلک لە چواررێکان و بە چرابەرقەکان هەڵاوسن. ئەو کارە ناجوامیرانە ئەنجام درا و مەیتی ئەو شورشگیرانەیان لە مەهاباد و شارەکانی دیکەی ناوەندی کوردستان هەڵاوسێ و لە سەریان نووسیبوو ئەوەیە سەزای خیانەت.
بە خۆشەویستێک و رێزێکی زۆر کە کاک سولیمان موعینی بە تایبەت لە مەهاباد هەیبوو ریژیمی شا نەیرویرا ئەم کارە چەپەڵانەی بە نیسبەتی کاک سولیمان بکا بۆیە لەو کارە لە ترسی ئەوەی لە مەهاباد شتێک روبدا هەڵیان نەئاوسی و خۆیانپاراست . ئاخر شای دیکتاتوور ئەوەی باش لە بیرمابوو کە پاش چەند ساڵ لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاورێیانی کە جارێک بۆ سەردان دێتە مەهاباد لە مەیدانێک کە سەرەتا هیچی لێ نەبوو بەڵام کە دەچێتە شونێک و لە گەرانەوە لەشوێنەکە دەبێنی دارێک چەقینراوە دەزانێ کە ئەوە خەڵکی مەهاباد ئاوا مەبەستی خۆیان بەئەو گەیاندوەکە ئێمە لە سێدارەدانی قازی محەممەد لە بیر ناکەین( کتیبی ئەرتشبوود فردوس)
جگە لە کاک سولیمان موعینی براکەشی کاک عەبدولا موعینی لە تێکوشەرانی ئەم جولانەوەیە دەبێ و ئەویش لە شەرێکی قارەمانانە ئەم جوڵانەوەیە دا شەهید دەبێ .
لە سالی ١٣٤٧ کە مەیتی بەرێز کاک سولیمان دەهێننەوە ، کۆچکردوە کاک خەلیل گادانی دەبن کە بزانن ئەوە کاک سولیمان موعینی یە ، ناوبراو خۆی لێ نەناس دەکا.
کاتێک خۆشکە دڵسوزەکە کە پرستار دەبێ دەچێتە ژاندرمەری مەهاباد و پانسمانی دەکا و خۆینی سەر دم و چاوی دەسرێتەوە ، ئەم خۆشکە کاتێک بێ رێزی ئەفسەری ژاندارمەری بە کاک سولیان دەبێنی زۆر باش بەگژ ئەو ئەفسەرە بەکریگراوەی شاد دا دەچێتەوە و دەڵێ من شانازی بە برای خۆم دەکەم ئەو لەسەر ئازادی کورد و کوردستان شەهید بووە.
بەخۆشیەوە یادگاری کاک فایق واتە کورەکەی سیامەندی موعینی ماوە و لە سوئید دەژێ.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاک سولیمان موعینی رێبەری بە توانا و زانا و هەموو تێکوشەرانی پر لەشانازی جولانەوەی ٤٧-٤٦ کوردستان
سڵاو لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ونەتەوەی زۆلملێکراوی کورد
کەریم ئەڵلاوەیسی