“رووداوی پەڕەژاڵ” سۆران حوسێنی

ئەم پارچە شێعرە چەند ڕۆژ دوای شەهید کردن و تیرۆر کردنی ١٠ پێشمەرگەی دێموکرات وەک ئەمەگ و شینگیری بۆ ئەو شەهیدانە نووسراوە. لە یادوبیرەوەری ئەو شەهیدانە دا جارێکی دیکە ئەم شێعرە پێشکەش بە ڕووحی پاکی ئەو شەهیدانە و گشت شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە و ئاواتەخوازین کە ئامانجی شەهیدان کە ڕزگاری و ئازادی گەلەکەمانە بە دەستی بە توانای گەلەکەمان بێتە دی.

……………………………………………

“رووداوی پەڕەژاڵ” سۆران حوسێنی

نیوە شەوە!
پەردەی قورسی تاریکایی
پەڕەژاڵی داپۆشیوە
دەورووپشتی پەلێک پێشمەرگەی تەنیوە.
گورگێک لە پێستی مەڕدایە و
تینووی خوێنە
بە تەمایە نەخشەی دوژمن دابەزێنێ
شەوی 22ی پووشپەڕە و
گەرەکیەتی جارێکی دی
دڵی کوردان راتڵەکێنێ….
دستی تاوان لوولەی تفەنگ دەگرێ بەرەو،
سەر سینگی
شێرانی دیلی دەستی خەو
ئەرز و ئاسمان دەڵێن نەکەی
داد و هاواریانە بە قەو
بەڵام کە ویژادن کە مرد وایە
رەحم و بەزەیی تەنانەت
بە هاوخوێنی خۆشیا نایە
کوانێ دەنگێک ئەو شێرانە
لەو خەوە قورسە هەستێنێ؟
شنەی شەماڵ
وەک دڵسۆزێک
کیسەی خەوی هاوڕێی‌یمان
رادەژەنێ.
بەڵام کوا تەنیا بەم دەنگە
ماندووی نووستوو رادەچەنێ؟
بە کێشانی ماشەی چەکێک
دەستی خەیانەت کەوتە کار
دڵی دایکی نیشتمانی
لەرزاند دە جار.
گوڵی تەمەن و ئارەزوی دە پێشمەرگە
بە رەشەبای ڕەشەکوژی
پەڕ پەڕ وەری
پەرتووکی ڕەشی خەیانەت
پەرەیەکی‌تر لە جینایەت
نیشتە سەری.
سۆران حوسێنی 14/5/69