ئاخووندەکانی کۆماری سێدارە درێژە بە تاوانەکانیان دەدەن.. رەزا شوان
گەلی کوردی تێکۆشەر و خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و شۆڕشگێڕ و قارەمانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، لە پێناوی رزگـاری کوردستان و ئـازادی کورد و بەدستهـێنانی مافـە رەوا نەتەوەییەکانمان، بە گیانێکی خۆبەخشین و بە روحییەتێکی زۆر بەرزەوە، رووبەڕووی سیاسەتی رەگەزپەرستی و کۆنەپەرستی و ئاینی، رژێمی دیکتاتۆری و رەگەزپەرستی و ستەمکـاری کۆمـاری سـێدارەی ئیسلامی بوونـەتەوە، کە بە شـێوەیەکی زۆر دڕنـدانە و دڵڕەقـانە و نامەردانە مامەڵـەیان لەگەڵ کێشەی گـەلی کوردی ئازادیخـواز و ئاشتیخـواز کردوون و دەکەن. بە ئاگر و بە ئاسن و بە رەشەکوژی و ژینۆسایـدکردن و وێرانکردنی کوردستان و دەربەدەرکردن و راگواستنەوەی کورد لە زیـد و نیشتمانی هەزاران ساڵەی باب و بابیرانمـان، وەڵامی مافەکـان و داخوازییەکـانی کوردیـان داونەتـەوە و دەدەنەوە.
داگیرکەرانی رەگەزپەرست، بە هەموو شێوە و رێگا و شێوازێکی دڕنـدانە و نامـەردانە و قێزەوەنانە هەوڵی و گۆڕینی تۆبۆگرافیای کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەی رەسەنی نەتەوایەتیـمان و لەنـاوبـردنی کولـتوور و زمـانەکەمان و داب و نەریتەکـانمان دەدەن.
هەوڵـدەدەن کە لە بۆتـەی نەتـەوەی تورک و فـارس و عـەرەب دا، نەتـەوەی کـوردمان بتوێننەوە. تا ئەمڕۆش دان بە بوونی زیاتر لە (٥٠) ملیۆن کوردا نانێن، کە گەورەترین و دێریترین و رەسەنترین نەتـەوەین لە رۆژهـەڵاتی ناوەڕاست دا، کوردستانی نیشتمانی شیرینیشمان، لانکەی سەرهەڵـدانی مرۆڤـی دێـرین و یەکەمین شارستانییە لە مێـژوودا. لەم قسەیەشماندا زیـادەڕۆیی و دەمارگـیری ناکـەین، بەڵکو بەڵـگـە مێـژووییەکـانمـان و شوێنەوارە دێرینەکـانمان، گـەواهی دەست بە سینگـەوەن و ئەم راستیـیانە دەسەلـمێنن. گەرچی نەیارانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک هـەوڵیان داوە و هـەوڵدەدەن، راستیە مێژووییەکان چەواشە بکەن و مێژووی گەلی کوردمان بشێوێنن و گەلێک لە راستییە مێـژووییەکـانی کوردیان داونـەتە پـاڵی خۆیـان. بـەڵام کـورد وتـەنی:
“ناتـوانن بە بێـژنگ بەر لە تیشکەکـانی رۆژ بگـرن”.
گەلی کوردمان لە رۆژهـەڵاتی کوردسـتان دا، لە ساڵی (١٩٧٩) دا، رۆڵـێکی گـرنگی لە روخانـدنی رژێمە دیکتاتۆرییەکەی (حەمـە رەزا شا)ی گـۆڕبەگـۆڕدا هەبوو. وامان زانی کە لە سایەی دەسەڵاتێکی نـوێی ئێرانـدا، ئـازادی و دیموکـراسی و ئاشـتی دێنـە ئـاراوە، کە بە چاوێکی یەکسانی و دادپـەروەری و بێ جـیاوازی نەتـەوەیی و ئـاینی و مەزهەبی وەک یەک لە هەموو نەتەوەکـان دەڕوانن، بە تایبەتیش گەلی کورمان کە ماف خـوراو و نیشتمان داگیرکراوە، کە تا ئەمڕۆش پشکی شێرمان لە ستەم و لە چەوسانەوە و لە کوێـرەوەری و کۆمـەڵکـوژی و لە کارەسـات و لە غـەدری مێـژوویی بەرکـەوتـووە.
بەڵام بەداخەوە، زیاتر لە (٤١) ساڵە رژێمی ئاخووندەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی، لە جیاتی دانان بە مافـە رەواکـانی گەلی کوردمان، کەچی بە نامەردترین و بە دڕندەترین و بێویـژدانترین شـێوە، بە کوشندەترین چەکی مودێـرزمی کوشـندە، بە رۆکـێت و تـۆپی دوورهاوێژ و فـرۆکەی جەنگی و فـڕۆکەی بێ فـڕۆکەوان و تازەترین تانک و زرێپۆش، بێ دەست پاراستن لە منـداڵ و پیریش، دڵڕەقـانە و دڕنـدانە، کەوتوونەتە کۆمەڵکوژی و رەشەکوژی کورد لە رۆژهەڵات و لە باشووری کوردستان دا، بە هاوپیلانی و رێکەوتنی دووقـۆڵی بگرە سێ قۆڵـیش، لەگەڵ رژێمی خوێنڕێژی تورکیای زیندانستان، رەشەکوژی لە کورد دەکەن و دێهاتەکانی کوردستان وێـران دەکەن و بـاخ و دارستان و دەغـڵ و دان و پووش و پەڵاشی کوردستان دەسووتێنن. پەیڕەوی سیاسەتی پەرتەکە و زاڵبە لە دژی گەلی کوردمان دەکەن و دەیانەوێ کورد بە گژی کوردا بکەن، شەڕی براکوژی لە نێوان کورد هەڵبگیرسێنن. سیاسەتی زەوی سووتماک لە کوردستان دا جێبەجێ دەکەن. تورکیا و ئێـران نایشارنـەوە بـە ئاشکـرا گەلەکـۆمـەی سەربـازی و سـیاسی لـە کـورد دەکـەن.
بە سـەدان ژن و منـداڵ و پیـر و پەکـەوتەی کوردیـان شـەهـید کـردوون. لە ئەمڕۆدا بە هـەزاران مێـردمنـداڵ و لاوی کـوڕ و کچی بێـتاوانی کوردیـان خستوونـەتـە زینـدانیـیە سامناکەکانیانەوە، کە ورۆژانـە پیسترین ئەشکەنجـەی جەستـەیی و دەروونیـان دەدەن.
رۆژ نییە لە کۆماری سـێدارە، دوو سێ کۆڵـبەری هـەژار و برسی کـورد بە دەستڕێـژی گوللـە نەکـوژن، رۆژ نیـیە، کە دوو سێ لاو و مێردمنداڵی کوردی بێ تـاوان، بە تـاوانی هەڵبەستراوی بێ بنەما، بە شێوازێکی دڕندانە لە سـێدارە نـەدەن. کۆماری سـێدارە، لە بـواری لە سـێدارەدان دا، پێشڕیـزی جیهانیان گرتـووە، ریکـۆردی جیهـانییان شکانـد و خاوەنی نمرەی پێوانەیی باڵان، لە لەسێدارەدانی مێردمنداڵان و ژنان بە تایبەتی و لاوان بە گشتی. رژێمی کۆماری سـێدارە میدالـیای یەکەمی زێـڕینیان لە نامەردی و دڕندەیی و بێـڕەوشتی و بێویـژدانی و خوێنڕێـژی و تاوانـدا وەرگرتـوون.
لای رژێمی کۆمـاری سـێدارە، کوردبـوون تـاوانە. ئەم ئایـدیە بۆگەنەشیان لە خومـەینی گۆڕبەگۆڕییانەوە دەقی گرتـووە، کە بێشەرمانە بڕیـاری جیهادی لە دژی کورد دەرکرد و کورد کوشتـنی رەوا کـرد. ئەم شەمشەمەکوێـرانەی تاریکـستان، خۆیـان بە وەکـیل و بە سێبەری خوا دەزانن. لەو ئەقڵییەتە پووچەدان کە کليلی بەهەشت و دۆزەخ لای ئەمانە.
تا ئەمـڕۆش تورک و فـارسی نـازی و رەگەزپـەرست، خۆیـان بە تـاکـە نەتـەوەی بـاڵای جیهـان دەزانـن، بە چـاوێکی کەمـتر و سـووکتر لە نەتەوەکـانی تـر دەڕوانـن.
کۆماری سـێدارە دەیەوێ هـێڵی راست و چـەپ بەسەر نـزیکـەی (١٥) ملـێون کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا بهـێنێت. لە بۆتـەی بیرۆکەی بە ئیرانی بوونـدا. لە کاتێکـدا لە هەمـوو ئێرانـدا ژمارەی فـارس لە (٣٥%) ی دانیشتوان تێناپەڕێت، واتە لە (٦٥%)ی لە نەتەوەی کـورد و ئـەزەری و بلـوش و عـەرەبـن. کە چی ئەم نەتەوانەیان لە هەموو مافـە نەتـەوەییەکـانیان بێـبەش کـردوون و هـەوڵی تـوانـەوە و لەنـاوبـرنیان دەدەن.
چەند جارێکی تر وتوومانە و نووسیومانە، ئێمەی نەتەوەی کورد، لە نەتەوەی تورک و عەرەب و فارس کەمتر نین و خۆمـان بە کەمتر نـازانین، ئێمەش وەکو ئەوان شایستەی ژیـان و هەموو مافـێکـین لەسەر خاکی کوردستانی خۆمانـدا. وتوومانە و دەیڵێینەوە، تا کورد بە مافـە رەواکانی خۆی نەگـات و دەوڵەتی سەربەخـۆی کوردستان دانەمەزرێنێت، نە تورک و نە فارس و نە عەرەبیش، ناتوانن بە ئارامی و ئاسوودەیی و بەبێ خەم پاڵی لـێبدەنەوە و بە خۆشی بژیـن. تـا رۆژێک زووتـر کورد ئـازاد بێت و بە مافـەکـانی خـۆی بگات و دەوڵـەتی کوردستان دابمەزرێنێت، زووتـر ئاشـتی و ئـارامی و سەقـامگـیری لە نیوان گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرجەستە دەبـن، دەبـین بە چـوار دراوسێ بـاش و ئێـمە لە مـاڵی خۆمـان و ئێـوەش لە مـاڵی خۆتـان.
لە ئەمـڕۆدا دۆزی گەلی کورد، بـووە بە کێشەیەکی سەرەکی و لە پێـشینەی رۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـت و ناتـووانن کە کـورد نەخـوێننەوە و بە هـەنـدی نەزانـن. کـێشەی کوریـش، کێشەیەکی بەزەیی و سۆزداری و مرۆڤـایەتی و کاتی نییە، بەڵکو کێشەیـەکی سیاسی و نەتەوەییە، کێشەی گەلـێکی مافخـوراو و نیشتمان داگـیرکراو و ستەم لێکـراوە. ئەوەش مەحـاڵە کـە بتـوانن نکـووڵی لە بـوونی، زیـاتـر لـە (٥٠) ملیـۆن کـورد بکـەن.
هەرگیز گـەلی کوردمان شەڕخواز نەبـووە و نیـیە. دەستدرێـژی بۆ داگـیرکـردنی خـاکی هـیچ گەلێک نەکردووە. بەڵکو هەردەم گێچەڵیان پێکردووین و شەڕیان پێفرۆشتووین. ناچاریان کردووین کە بەرگری لە مانەوەی خۆمـان و لە پاراستنی خـاکی کوردستانمان بکەین. ئەمەش مافـێکی رەوای هەر گەلـێکە، کە سازمـانی نەتـەوە یەکگـرتووەکـان و هەمـوو یاسا و رێکەوتنـنامە نێودەوڵەتیـیەکـان دانیـان پێـناون.
دەوڵەتی ئێران و تورکیا، دوو دەوڵـەتن لە کـۆی (١٤٠) دەوڵـەت، کە واژۆیـان لەسەر چەندین رێکەوتن و بڕوانامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان کردوون، بەڵـێنی ئەوەیان داون، کە پابەنـدی جێبەجـێکردنی بڕیـارەکان دەبـن. بۆ نمـوونە ئـێران و تورکـیا واژۆیـان لەسەر ئەم رێکەوتنـانە کـردوون:
رێکەوتنی ساڵی (١٩٧٥) و رێکەوتنی ساڵی (١٩٩٤) کە دەربـارەی پابەندبـوونن، بە جێبەجێکـردنی مافـە مـەدەنی و سیاسییەکـانی مـرۆڤ و مافەکـانی منـداڵان.
بەڵام تورکیا و ئێران کە دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستانن، تا سەر ئێسقـان دڕنـدە و رەگەزپەرستن. نەک هەر هیچ خاڵێکی رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ نەکردوون بەڵکو بە پێچەوانەوە، بە ئاشکرا و بێ شەرمکردن، پێشـێلی هەموو رێکەوتننامەکانیان کردوون و هەموو سنوورێکی یاسایی و مرۆڤایەتی و ویـژدانی و رەوشتـییان و باشییان بەزاندوون. پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنیان کردوون. گوێش بە هـیچ لۆمە و نارەزایی و شەرمەزاری کردنێک نـادەن. بە رۆژی روونـاک بێ شەرمکردن درێـژە بە تـاوانە قـێزەوەنەکـانیان و بـە رەشەکـوژی کـورد و بـە کاولکـردنی کوردسـتان دەدەن.
تا کەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەم تاوانانەی لە کورد دەکرێن، بێدەنگ دەبن؟ و قـوڕوقـەپی لێـدەکەن؟ تاکـەی گوێیـان دەگرن و چـاویان دەنووقـێنن و چاوپـۆشی لەم هەموو تاوانانەی تورکیا و ئێران دەکەن. کە تاوانی دژ بە مرۆڤـایەتی و تاوانی جەنگـن.
پێویستە سەرۆک کۆماری تورکیای زیندانستان و سەرۆک کۆماری، کۆماری سـێـدارەی ئسلامی لەسەر ئەم تاوانانەیان، کە تـاوانی جەنگ و تـاوانی دژ بە مرۆڤـایەتین، بـدرێنە دادگـای نیودەوڵـەتی و دادگـایی بکـرێن و سـزای یاسـایی بـدرێـن.
نە تورکیا و نە ئێران گـوێ بە راپـۆرتە راگەیاندراوەکـانی هـیومان رایتـش ۆوچ، و بەو بەیاننامانەش نادەن کە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنان دەریان دەکەن و تێیاندا لۆمە و پرۆتیستۆی سیاسەت و تاوانە قـێزەوەنەکانی رژێمە رەگەزپەرستەکانی تورکیا و ئێران دەکـەن دەرهـەق بە گـەلی بێـتاوانی کوردمان. پێـویستە فـشارێکی زیاتر بخەنە سەر ئەم دوو دەوڵەتە دیکتاتۆری و خوێنڕێژە، بۆ ئەوەی دەست لە کورد کوشت هەڵبگرن و تاوانەکانیان رابگرن. لە ئێستادا، تورکیا و ئێران لاوازی هەڵوێستی نەتەوە یەکگـرتووەکـان و کۆمەڵگـای نێودەوڵـەتی و رێکخراوەکـانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان و ژنـان، بـاردۆخی شەڕ و ئاڵـۆزی نێودەوڵـەتی و ململانێی نێـوان ئەمریکا و روسـیا و سەرقـاڵبوونی دەوڵەتـان بە پەتـای کورۆنایان قـۆستوونەتـەوە، بـۆ زیـاتر درێـژەدان بە رەشەکـوژی کورد ئەنجامـدانی تاوانی قـێزەوەنتر. پێویستە هەنگـاوی کرداری بنـرێت و سزای یاسای بخرێتە سەر رژێـمەکـانی تورکـیا و ئێـران بـۆ راگـرتن و دەستهەڵگرتن لە تاوانەکانیان دژ بە گەلی کوردمان لە هەموو کوردستان دا. ئەگینا نەتـەوە یەگرتـووەکان و کۆمەڵگـای نێودەوڵـەتی بەرپـرسن لـەم تـاوانـەی لە دژی کـورد ئەنجـام دەدرێـن.
لە کۆتاییدا، ئەوە بە رژێـمی تورکیا و ئێران دەڵـێین، کە ئێمەی کورد گەلـێکی خۆڕاگر و کۆڵنەدەرین و قاڵەوەبووی خەبات و تێکۆشانین، لە گیانبەخشین سـڵ ناکەینەوە، مەحاڵە کە ئێوەی داگیرکەران، بتـوانن بە زەبروزەنگ و بە کوشتن و زیندانیکردن و بە لێدان و ئەشکەنجـەدان و لەسێـدارەدان، چاوشکـێنمان بکەن و چۆکـمان پێ دادەن. یا ناچـارمان بکەن، کە دەسـت لە هـیوا و لە مافـە رەواکـانمان و لە بەرگـریکـردن لە خـاکی پیـرۆزی کوردستانی نیشـتمانی شیرینمان هەڵبگرین. ئێمەی کورد گەلێکین کە بـڕوا و متمانەمان بە خۆمان هەیە و هەردەمیـش گەشبیـنین، کە زووبێـت یا درەنـگ، ناچارتان دەکەین کە ملکـەچی داواکـانمان و مافـە رەواکـانمـان ببـن.
رەزا شوان
نەرویـج: ١٤/ ئوکتۆبـەر /٢٠٢٠