ئاگاداری بۆ کۆڕی ماتەمین و بەخاکسپاردنی “نسیم”ی جوانەمەرگ

هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن بەداخێکی گرانەوە “نسیم” دوای چەندین ساڵ بەربەرەکانی سەخت لەگەڵ شێرپەنجە ماڵئاوایی یەکجاری لە ئێمە و هەموو دۆستان و ئاشنایان کرد و خەمێکی ئەبەدی و برینێکی ساڕێژنەکراوی لەسەر جەستەی هەموومان بەجێهێشت.
هەر لە یەکەم ساتەکانی ماڵئاوایی کردنی “نسیم”ی جوانە مەرگ شەپۆلی هاوخەمی و هاودەردی لەلایەن دۆستان،خۆشەویستان وناسیاوانی بنەماڵەی عەزیزی و بایزیدی بۆ دەربڕینی هاودەردی و هاوخەمی و کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کۆستە بەژانە گەیشتە دەستمان و بوونە شەریک و هاوخەمی ئێمەی دڵبریندار.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پرسیاری زۆری کات و ساتی بەخاکسپاردن و کۆڕی ماتەمینی “نسیم” ئاراستەی ئیمە کراوە وئێمەش لەڕێگای ئەو ئاگاداریە زانیاری تەواو لەسەر کات،شوێن و چۆنیەتی بەخاکسپاردن و ماڵئاوایی یەکجاری لە “نسیم”ی جوانەمەرگ بە ئێوەی خۆشەویست ڕادەگەیەنین.
بەرواری بەخاکسپاردن: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئوکتۆبری ٢٠٢٠
کات : کاتژمێر ١٣:٠٠
شوێن: Skultunavägen 74
هەر دوابەدوای مەڕاسمی بەخاکسپاردنی “نسیم”ی جوانەمەرگ کۆڕێکی ماتەمینی پرسە و سەرخۆشی لەو شوێنەی خوارەوە بەڕێوەدەچێ:
شوێن: Narvavägen 90
کات: ١٤:٠٠تا ١٨:٠٠
ئێمە دەزانین کە مەراسمی بەخاکسپاردن و ماڵئاوایی کردن لە “نسیم”گیان لە کات و ساتێکی وا هەستیاردایە کە پەتای کڕۆنا هەموو دونیای تەنیوە و لەزۆر شوێنی دنیا کەسانی خۆشەویست لە دۆستان و ناسیاوانی ئێمەی کردۆتە قوربانی. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە هەستیارە و بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتی لە مەڕ پاراستنی گیانی ئەو کەسانەی کە لە بەخاکسپاردنی تەرمی “نسیم”دا بەشداری دەکەن بەپێویستمان زانی کە ئاماژە بە بەچەندین خاڵی خۆپاراستن بکەین:
• ئەگەر کەسانێک هەن کە تووشی ئەوپەتایە هاتوون یا ئەوەی کە نیشانەکانی لەجەستەی دا دەرکەوتوون لە ماڵەوە بمێنێتەوە .
• هەرچەندە شوێنی مەڕاسمی سەرەخۆشیەکە گەورەیە و مەودای کورسیەکان لەیەک بەجۆرێکە کە سەلامەتی هەموو لایەک بپارێزرێت ، بەڵام ئەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن و ئەو خەمە قورسە لەگەڵ ئێمە بەش دەکەن تکایە خۆیان لەبەر یەک کەوتنی ڕاستەوخۆی وەک تۆقە و باوەش لێکدان بپارێزن.
• لە کات و ساتی بەخاکسپاردن و مەڕاسمی سەرەخۆشیەکەدا بە بەردەوامی کەڵک لە هەندسپریت بۆ پاکڕاگرتنی دەستکەنتان وەربگرن و ئەگەر کەسانێک پێیانباشە ئەوە دەتوانن کە دەستەوانەی پلاستیکی بەکار بێنن.
تێبینی : ئێمە وەک بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ هاوکاری و پاراستنی سەلامەتی هەموو لایەکتان هەندسپریت، دەستەوانە و ماسکمان ئامادە کردوون و لەوێ پێشکەش بە بەشداربووانی دەکەین.
لە کۆتایی دا بە پێوستمان زانی ئاماژە بەوە بکەین لای ئێمە زۆر ئاسایی یە کە ئەگەر کەسانێک هەن لەبەر ئەو نەخۆشیە و بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان نایانهەوێ بەشداری مەڕاسمەکە بکەن هەر لەماڵەوە ڕا دەتوانن هاودەرد و هاوخەمی ئێمە بن.
سپاس بۆ هاودەردی و هاوخەمی هەموو لایەکتان.
بنەماڵەی عەزیزی و بایزیدی
Det är med en stor sorg jag skriver detta men som ni alla vet så har våran kära Naseem lämnat oss.
Våran fina mamma, syster, dotter & fru lämnade oss i frid efter många år av kampen mot sjukdomen.
Vi vet att ni är många som delar denna sorg med oss och att ni är många som vill närvara vid vår älskade Naseems jordsättning samt minnesceremoni därav skriver vi för att nå ut till er som vill delta.
Begravning äger rum onsdagen 14e oktober på Hovdestalunds kyrkogård i Västerås med minnesceremoni i efterhand.
* Begravning 13.00 – Skultunavägen 74
* Minnesceremoni 14.00- 18.00 – Narvavägen 90
Vi förstår att denna begravning sker under speciella omständigheter med rådande pandemi och har full respekt för den som inte kan närvara pågrund av att man exempelvis är en person i riskgrupp. Just på grund av detta måste vi alla tillsammans hjälpas åt genom att följa en rad säkerhetsåtgärder.
Är ni sjuka eller har symptom ber vi er stanna hemma. Vi måste be om att undvika närkontakt och använda handsprit regelbundet.
Vi är väl medvetna om att ni är många där hemma som delar vår sorg just nu och er närvaro skänker oss värme, men det gör även er omsorg på distans om det så behöver bli.
I denna svåra stund är allas hälsa det viktigaste för oss och vi får agera förnuftigt i denna situation.