ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٨٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. 

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٨٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە ٧٨٢ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی خەرمانان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم وتار و بابەتانەش دەخوێنینەوە:

* دەقی قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزب لە دووهەمین ساڵیادی شەهیدانی مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات * لێدوانی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بۆ “کوردستان” لەسەر لێکەوتەکانی کارا کردنی مکانیزمی پەلاپیتکە لەلایەن ئەمریکاوە

* داهاتووی کۆماری ئیسلامی و ئەرکی ئێمە/ کەماڵ کەریمی

* خه‌رمانانی خوێناوی و تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی/ ئارەزوو نستانی

* مانگی خەرمانان و خەرمانی خەمان/ عومەر باڵەکی

* ئێران له‌ دۆخی شۆڕشدا/ ڕەحمان سەلیمی

* پێویستیی بەرگری لە بەرگریی ڕەوا/ مەنسوور مروەتی

* لە بێورانەوە تا پشدەر (هەگبەی شاخ و شۆڕش)/ برایم چووکەڵی

* شکستی ستراتێژیی کۆماری ئیسلامی/ ئامانج زیبایی

* زامی کتێب و کتێبی زامدار/ عەلی لەیلاخ

* بۆچی دەوڵەتی ئەمریکا ددان بە هێرشەکانی بینغازی کە دەستی ئێرانی لە پشتە دانانێ؟/ کەماڵ حەسەنپور

* مێژووی ڕەوتی نووسینەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ/ شاروخ حەسە‌ن‌زادە

* سمینی جەمسەری تێک‌گیرانی دوو هیلالان/ دارسمە * تەنگاوی و بیری ژەنگاوی لە پەروەردەدا/ جەمیل سەرمەستی *

تایبەتمەندییەکانی تۆتالیتاریزم لە ڕێژیمی سیاسیی ئێراندا/دیلان هەردی