ئاگاداری ٢ی ڕێبەندان، حەفتاهەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوید

ئەم ساڵ بەرەو ٧٠ هەمین ساڵی دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەنگاو دەنێین.

بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزە و بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یادی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان و هەموو بناخەدانەرانی کۆمار و تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بە هاوکاری یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان و ناوەندی سویدی- کوردی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆشی گەلەکەمان، بەختیار ساڵح، ئەسعەد ڕەزازی و کیژۆڵەی لاو و دەنگخۆش باوان کەریمی بەڕێوە دەبات.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا ڕێزگرتنە لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد و هەڤاڵانی.
بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە.