نیوە تامی یەکبوون؛ م نستانی

هەشت ساڵە ئەندامی حدکم ولەو هەشت ساڵەدا زۆر گەڕام وخوێندمەوە وزۆرم بیرو بۆچوون بیستن لەسەر دابڕان ویەکگرتنەوەی حدک وحدکا. هەوڵ وتێکۆشانێکی زۆر درا بەتایبەت لەو دوایانەدا بە دەستپێشخەری پێشمەرگە وئەندامانی دڵسۆزی هەردووک لا و بێ ئینسافی نیە گەر بڵێم لەسەرەوەی هەموان شەخسی کاک خالید عەزیزی ،کار گەیشتە کۆبوونەوەی بەردەوام لە ئاستی ڕێبەریش دا کە بوو بە مایەی دڵخۆشی هەموو ئەوانەی پەرۆشی دێموکراتی یەکگرتوو وڕۆژهەڵاتیان هەبوو بەڵام بەداخەوە لەو دوایانەدا وبەتایبەت دوای دەرکردنی بەیاننامەکەی حدکاو داوای یەکگرتنەوە ،کە خۆی بە شێوەی نۆڕماڵ دەبوایە بووبایە هەوێنێکی باشتر لە جاران و زووتر چوونە پێشی پڕۆسەی یەکگرتنەوە، بەڵام بەداخەوە هەر چەند کاتژمێر دوای دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە ،هێرش وسوکایەتی دەستیپێکرد بۆسەر کەسایەتیەکان و وردە وردە هاتە خوار تا گەیشتە ئەندامانیش.
وازیان نەهێنا و کار گەیشتە جێگایەک کە یەکسەر تەنانەت شتی شەخسی و زۆر بۆختان ودرۆیان بۆ یەکتر هەڵبەستن و یەکتریان تۆمەت بار کرد کە جەرگی هەر کەسێکی دڵسۆزی پێوە وەژان دێت و تەنیا دوژمنانیش زیاترمان پێخۆش بوون.
لەبیرمە کاتێک کەیسی شەهید فەرینازخوسرەوی لەگۆڕێ بوو،یەک بە یەکی ئەو پێشمەرگە وئەندامانەی هەردووک لا، سبقەتیان لەیەک دەگرت بۆ تاوانبارکردنی دوژمنەکەیان و هەر بە شێوەیەکی ئوتوماتیک هاوکاریەکی باش هەبوو لە نێو ئەندامانی هەر دووک لا و تەنانەت کاتی شەهید بوونی شەهید قادر کە لە هەڵگورد شەهید بوو. بەڕاستی ،ئەوکات هاوڕەنگیەکە، هەستێکی زۆر زۆر خۆشی دروست کردبوو هەم لای من و هەم لای خەڵکانی دڵسۆز کە پەیوەندیمان لەگەڵ هەبوون، ئەودەم نیوە تامێکی یەکبوونم کرد گەرچی تەنیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیش بوو،هەستێکی خۆش وسەیر.
ئایا هەر دەبێ فەرەینازەکان وقادرەکان شەهید ببن تا تۆزێک بیرلەخۆمان ولە یەک نەبوونمان بکەینەوە وتۆزە بۆنێکی یەکبوون مان بۆبێت!!؟
تکایە لەبەر حورمەتی خوێنی شەهیدان ولەبەر حورمەتی ناوی پێشمەرگە،تەواوی بکەن.