سی و سێهەمین ساڵڕۆژی شیمیابارانی شاری سەردەشت

بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵڕۆژی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن حکوومەتی ڕووخاوی بەعسەوە جارێکی‌تر نەفرەت دەنێرین بۆ ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە سامناکە و لە هەمان کاتدا هیوادارین کە زامدارانی ئەو کارەساتە چیدی بە دەست زامەکانیانەوە نەتلێنەوە.

جێی خۆیەتی لێرەدا داوا بکەین کە چیدی مافە ڕەواکانی ئەو زامدارانە و قوربانیان و شەهیدانی ئەو کارەساتە بە فەرامۆشی نەسپێردرێ و خەمخۆرانی گەلەکەمان و شاری سەردەشت و دەوربەری هەوڵ بدەن کە بەداوا داچوون بکەن بۆ ویدیهێنانی مافەکانیان.

ئەگەر شەری ئێران و عێراق کۆتایی پێهاتووە بەڵام ئازارەکانی ئەو توێژە لە کۆمەڵگاکەمان کە بەرکەوتووی چەکی قەدەغەکراون هەنووکەش هەر بەردەوامە و لە نەبوونی داو و دەرمان و بوونی پەتای کۆڕۆنا دا گیانی بەرکەوتووانی چەکی شیمیایی زیاتر لە خەڵکانی دیکە لە مەترسی دایە و مەترسی‌یەکە لە سەر هێڵی سوورە و هەر بۆیە هەموو لایەکمان پێویستە کە ئاوڕی جیددی لەو زامدارانە بدەینەوە.

کۆماری ئیسلامی و ئیدارەکانی سەر بەو رژێمە ساڵانێکی زۆرە کە حەق و مافی زامدارنی شیمیایی شاری سەردەشت زەوت دەکەن و کەمترین پێراگەیشتن بەو توێژە زامدارە ناکرێ و تەنیا بە دانی وەعدە و بەڵێنی درۆ کاتەکان تێپەر دەکەن.

ڕوو ڕەشی بۆ هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران.