شه‌ری پاوه‌و رۆڵی هاورێیانی حزبی شیوعی. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان
حكومه‌تی شای ئێران له درێژایی ته‌مه‌نیداو له رێی ده‌زگای سیخوری ساڤاك هه‌وڵیداوه بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و حزبی توده‌و هێزه چه‌په‌كانی گه‌لانی ئێران به كورد‌و فارس و ئازه‌رو عه‌ره‌ب وبلوشه‌وه‌و كپكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی‌و نه‌ته‌وایه‌تی خسڵه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی شا بوو پاشان گوازرایه‌وه بۆ حكومه‌تی ئیسلامی ئێران هه‌رچه‌نده خه‌ڵك شۆرشیان به‌رپاكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ئاڵۆگۆرێكی گه‌وره به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نیشتمانی بۆ هه‌موو حزب و هێزی سیاسی و توێژه‌كانی كومه‌ڵه‌گا كه به‌شدار بوون له خه‌بات و تێكۆشاندا بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌مه ره‌زا شا.
له گه‌ڵ روخانی ته‌خت وتاجی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌مه ره‌زاشا گه‌لی كورد‌و حزبه كوردستانییه‌كان ده‌ستیان گرت به سه‌ر زوربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، زۆری پێ نه‌چوو له سه‌ره‌تای شۆرشی گه‌لانی ئێران باڵی خومه‌ینی له به‌ڵینه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و مافی هه‌موولاكانی به‌شداربوو له تێكۆشان دژ به شا هه‌ڵگه‌رایه‌و زاڵ بوو به سه‌ر هێزه‌كانی تر‌و، كه‌وته لێدانیان و یه‌كه یه‌كه هێزه‌كانی ته‌فرو توونا كرد به راونان و گرتن و زیندانیكردن و كوشتن و له درێژه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌قیزوه‌نه شه‌ر به‌رۆكی میلله‌تی كوردی گرت.
پاش شه‌ش مانگ له روخانی شا‌و سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران بیری كۆنه‌په‌رستی و سه‌ركوتكه‌ری سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له رۆژی 23/8/1979 تا 28/8/1979 هێزه‌كانی ئاخونده‌كان هێرشیان كرده سه‌ر شاری پاوه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر، پاوه‌ی دوژمن به‌زێن و به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی ئه‌سغه‌ر فیسالی و سه‌رپه‌رشتی سه‌رتیپ وه‌لی الله فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئێران و به ئاماده‌بوونی مسته‌فا چه‌مران نوێنه‌ری حكومه‌تی ئێران و، شه‌رێكی خوێناوییان به‌رپاكردو حزبی دیموكرانی كوردستان به گشتی و كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی پاوه به‌رنگاری هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه‌و به‌پێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران جگه له سوپا ئه‌م هێزانه‌ش به‌شدار بوون: گاردی به ناو شۆرشی ئێران و جیندرمه‌و 30 هه‌لیكۆپتری كۆبراو فرۆكه‌ی تریش ، زیانه‌كانیان زیاتر له 200 بریندار‌و كوژراو‌و خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك به دوو فرۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌رێك و، له تۆڵه‌ی شه‌ره‌كه‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كان، هێزه‌كانی دوژمن به‌ربوونه گیانی خه‌ڵك و قه‌سابخانه‌و كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامداو دیله‌كانیان گولله‌بارانكردو له پاش شه‌رێكی خوێناوی ده‌ستیانگرت به سه‌رشاره‌كه‌دا..
باره‌گای هێزی حزبی دیموكراتی ئێران به فه‌رمانده‌یی { سه‌روان كه‌ریمی} له نه‌وسودبوو، له مێژه‌وه په‌یوه‌ندی له نێوان حزبی شیوعی عێراق و حزبی دیموكراتی ئێران بته‌و به‌هێز بوو، له سه‌ر داوای شه‌هیدی قارمان شه‌هید عه‌بدولره‌حمان قاسملو ژماره‌یه‌ك له كادیر‌و پێشمه‌رگه‌و هاورێان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی دیموكرات ته‌رخانكرابوون و، هه‌ر له سونگه‌ی ئه‌و هاوكارییه له مانگی 9 ی 1979 به‌رێز سه‌روان كه‌ریمی ئامر هێزی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات به نامه‌یه‌ك داوای له حزب كرد 70 پێشمه‌رگه بنێرین بۆ سه‌ر شاخی ( كه‌مه‌ره‌به‌تاڵ) بۆ یارمه‌تێدان و هاوكاركردنی پێشمه‌رگه‌كانیان چونكه به هۆی شه‌ره‌وه زۆر هیلاك بوون و، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاخونده‌كانی ئێران پێشره‌وی نه‌كه‌ن و، كه‌مه‌ره به‌تاڵ ئه‌كه‌وێته سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی پاوه ــ نه‌وسودو، ئه‌روانێته سه‌ر دێی نوریاوه‌و نه‌جاروشاری پاوه‌و ناوچه‌یه‌كی فراوان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسینگه‌ی سه‌ربازی ( مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری) بریتی بوو له هاورییان یادیان به‌خیر: عه‌بدوڵلای مه‌لا فه‌ره‌ج { مه‌لا عه‌لی} به‌رپرسی مه‌كته‌ب و شه‌هید نه‌سره‌دین عابد هه‌ورامی و شه‌هید توفیق حاجی و هاوری حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داغی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب كۆبوونه‌وه‌ی كرد‌و وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌روان كه‌ریمیان دایه‌وه‌و تیادا نووسرابوو هاورێیان ئاماده ئه‌كه‌ێن و چه‌كمان كه‌مه‌و پێویستیمان به 50 چه‌كه‌و، هه‌ر ئه‌و رۆژه به‌رێز سه‌روان كه‌ریمی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر هاتن بۆ باره‌گای حزب و 50 چه‌كه‌كه‌یان هێناو دابه‌شكرا به سه‌ر 50 پێشمه‌رگه‌و، له سه‌ر بریاری مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بریاردرا هاورێ حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داغی به‌رپرسی هێزه‌كه‌ی حزب بێت و سه‌رپه‌رشتی بكات و، هاورێیان مام ئه‌سكه‌نده‌ریادی به‌خیرو شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی و شه‌هید عه‌بدوڵلای ئامین و ئه‌وڵقادری فارس و فه‌تاح گه‌ڵالی و ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان 45 رۆژ له سه‌ر شاخی كه‌مه‌ربه‌تاڵ بوون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌ردان و دیده‌نی ئه‌هاتن و خواردنیان بۆ پێشمه‌رگه‌كان ئه‌هێناو زۆر خۆشحاڵ بوون پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و حزبی دیموكرات ئه‌كه‌ن و، په‌یوندی توند‌و تۆڵ و بته‌ویان له گه‌ڵ هاوریاندا هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی ئێران هێرشی نه‌كرد به‌ڵام جاروبار ناوچه‌كه‌و سه‌نگه‌ركانی حزبیان بۆردوومان ئه‌كردو، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به‌ناوی نوری سه‌ردانی هاورییان ئه‌كردو له گه‌ڵ هاورێ حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داغی كاروباری پێشمه‌رگه‌یان رێك ئه‌خست و جێی داخه شه‌هید كرا‌و، له پاش 45 رۆژ مانه‌وه له سه‌ر شاخی كه‌مه‌ربه‌تاڵ هاورێیان داواینكردو وتیان ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌كه‌ێن دابه‌زین و بچین بۆ ناوچه‌كانی خۆمان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، ئه‌وه له پاش 45 رۆژ به ئۆتۆمبێل هاورییانیان برد بۆ نه‌وسودو له باره‌گای هێز نیوه‌رۆ خوانێكیان سازكرد‌و، زۆر سوپاسی حزب و هاورێیانیان كرد‌و 5 پارچه چه‌كیان وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به حزب كرد.
یه‌كێك له گیروگرفته‌كانی حزب خێزان و ماڵی هاورێیان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی و شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی بوو منداڵی ساویان هه‌بوو له ناو شاری پاوه مابوونه‌وه‌و، هاورێ مه‌ڵا عه‌لی و هاوری حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داغی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باشیان له گه‌ل خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌بوو، توانیان له رێی شێخی ئیرشاد به‌رێز شێخ محه‌مه‌دی نه‌جار خێزانه‌كان به سه‌لامه‌تی بێنه ده‌ره‌وه.
.19/6/2020