بەڕێوەچوونی کۆڕیاد و پرسەی شەهیدانی شەوی یەلدای خوێناویی دێموکرات لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید

دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٦/١٢/٢٥ ی زایینی بەرانبەر بە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاویی، کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی شەوی یەلدای خوێناویی دێموکرات، لەباکووری شاری ستۆکهۆڵم پێکهات.

لەم کۆڕیادەدا ژومارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان و کەسایەتی و کوردانی تاراوگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدار بوون .
سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بە تایبەت شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەلدای بەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە دەستیپێکرد.
پاشان پەیامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە.
دواتر هاوڕێ کاک سەعید بیگزادە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حدک وتارێکی پیشکەش کرد.
هاوڕێ سەعید بیگزادە لە بەشێکی قسەکانی وێڕای بەخێر هێنانی میوانەکان وتی: بەشداری و حزوورتان بۆ مەحکووم و ئیدانە کردنی تیرۆری شەوی یەلدای خوێناوی دیموکرات، ورەی ئێمە، بڕوای ئێمە، برایەتی هەموومان بۆ ئیدامەی ئەو خەباتە بۆ نەسڵەمینەوە لە هەر حەرەکەتێکی لەوە تووندتریش لە بەرامبەر دوژمنانمان دا چالاکتر دەکا. شەوی یەلدای خوێناوی دیموکرات حەوت پێشمەرگە، حەوت ڕۆلەی ئەو میللەتە، لە دوو پارچەی کوردستان، لە یەک پارچەی کوردستان بۆ پاراستنی ئەم پارچەیە بۆ حیفازەت لە خۆیان، لە لایەن دڵڕەشانی مێژووەوە لە لایەن دوژمنی کوردەوە دەرژێتە سەر یەک پارچە لە خاکی کوردستانمان، واتە خوێنمان تێکەڵ دەبێ بۆ جارێکی دیکەش. بەڵام ئەوان غافڵن لەوەی کە ئەگەر قەرار بێ بە کوشتن بە تێرۆر، بە ئعیدام لە داواکانمان بکشێیینەوە، لە خەبتمان بسڵەمێینەوە، دەبوو پاش سماییل ئاغای سمکۆ کورد سەری هەڵنەداباوە، دەبوو باش بزانن کاتێک سەرۆک کۆماری کورد ئێعدام دەکەن، ئەگەر پێیان وابێ بە کوشتن و بڕین و بە ئێعدام، ئەو خەڵکە دەکشێتەوە و لە ماف و داخوازییەکانی خۆی دوور دەکەوێتەوە، دەبوو بزووتنەوەی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان سەری هەڵنەداباوە. دەبوو تێبگەن کاتێک لە سەر مێزی وتووێژ ڕێبەری بزووتنەوەی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان دکتور قاسملوو تێرۆر دەکەن، بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو بزووتنەوەیە بخەوێنن، ئەگەر بە ویستی وان بووایە دەبوو ئەو شؤڕشە خەوتبا. ئەگەر ئەوان پێیان وایە بەم جۆرە دەتوانن ئەم خەباتە دامرکێنن پاش سادقی شەرەفکەندی نەدەبوو بزووتنەوەکە درێژەی هەبا. بەڵام بە هەموو ئەوانەوە، بە دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات کە لە چەند ساڵی رابردوو دا لە باشووری کوردستان بە ئەنواعی جۆراوجۆر دەدزرێن، وون دەکرێن و بێ سەروشوێن و تێرۆر دەکرێن، دەبوو ئێمە ترساباین و چی دیکە درێژەمان بە خەبات نەدابا. بەڵام زۆر لەوە دالە ئێشتبا دان. ئەو میللەتە، ڕۆلەکانی ئەو خەڵکە، تێکۆشەرانی ئەو گەلە لە هەموو حیزبەکان و حیزبی دیموکراتی کوردستان دا سوورن لە سەر ئەوەی کە هەتا بە مافەکانی نەتەوایەتی خۆیان دەگەن ئەو خەباتە، بە دەیان جار لەمەی ئیستا زیاتر زەبری وێ کەوێ، ناکەوێ. هەتا ترووپکی ڕزگاری ئەو خەباتە درێژەی هەیە. لە عورفی سیاسەت و جیرانەتی و دۆستایەتی دا، موناسبات و پێوەندی بەینی وڵاتان، یان بەینی حیزبەکانی وڵاتە جیرانەکان، بە پێی ئەو شەرایەتەی کە کورد تێیدا دابەش بووە لەم ناوچەیە، ناچارن حیزبەکان و حکومەتەکەشی لەگەڵ دەر و جیران و دراوسێکانی دەورووبەری لە رابیتە و پەیوەندییەکی دیپلۆماتیک دا بێ. هەموومان ئەوە باش دەزانین، بەڵام هەموومان باش ئەوە دەزانین و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ئێمە باشتر ئەوە دەزانێ، کە دەستدرێژی و کوشتاری ڕۆڵەکانی ئەو میللەتە سنوورێکە هیچ کەس نابێ ئیزنی بەزاندنی پێ بدا. بۆیە بە پاراستنی هەموو ئوسوول و قەواعیدێکی دیموکراتیک کە ڕێ دەدا بۆ ڕابیتە و بۆ پەیوەندی و بۆ دۆستایەتی و نزیکایەتی ئەو پارچانە لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتانەی بەداخەوە کوردیان بە سەر دا دابەش کراوە بە شتێکی تەبیعی دەزانین، بەڵام خەتێکی سووریش بۆ کردەوە و بۆ حەرەکەتەکان هەمیشە هەیە. ئێمە گومانمان نیە بە پێی ئەو پەیامانەی کە ئێستا خوێندرانەوە هەموو لایەک شارەزای ئەوە هەن، بۆیە دوژمن دەبێ باش بزانێ لە هەر جێگایەک هێرش بۆ سەر هەر ڕۆڵەیەکی ئەو میللەتە بکا، ئەرک بۆ هەموو لایەک درووست دەکا، وەزیفە بۆ هەموو لایەک درووست دەکات لە پشت یەک و لەگەڵ یەک و لەبەرامبەر دوژمن دا بن.

پاشان کۆڕیادەکە بە خوێندنەوەی پەیامی ئەم حیزب و رێکخراو و کەسایەتیانە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارێ درێژەی هەبوو.
١ – پارتی دێموکراتی کوردستان- لیژنەی سوئێد
٢ – یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان – رێکخستنی سوئێد
٣ – بزووتنەوەی گۆڕان – بازنەی سوئێد
٤ – حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی سوئێد
٥ – کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٦ – کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧ – رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران- کۆمەڵە
٨ – پارتی ئازادیی کوردستان ( پاک)
٩ – پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک)
١٠ – رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
١١ – حیزبی شیوعی کوردستان
١٢ – کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوئێد
١٣ – پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١٤ – سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
١٥ – رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
١٦ – وتاری شەکیلا قۆیتاسی کچی شەهید عەلی قۆیتاسی
١٧- پەیامی کەمپینی یەکبوون و ئاشتی
١٨ ـ پەیامی کەسایەتی و تێکۆشەری ناسراوی کورد کاک باباعەلی مێهرپەروەر
١٩ – پەیامی تەشکیلاتی نهێنی هەردووک لایەنی دێموکرات لە ژورەوەی وڵات و هەروەها کۆمەڵێک لە ئاکادێمیستی کوردی نیشتەجێی ناوخۆی وڵات کە خوازیاری یەکگرتن و هاوکاری هێزە کوردستانییەکان بەگشتی و دوو لایەنی حیزبی دێموکرات بە تایبەتی بوون، لە لایەن کاک بیژەنی قارەمانی‌یەوە خوێندرایەوە.
٢٠ – پەیامی ئاکادێمیسێنانی کوردی نیشتەجێی سوئێد
٢١ – پەیامی یەکیەتی پارلمانتارانی کورد
٢٢ – پەیامی دوکتور یۆسف محەمەد سەرۆکی پارلمانی کوردستان
٢٣ – شێعرێک لە لایەن مامۆستا عوسمان ئیسماعیلی ( ئاشق)
٢٤ ـ پەیامی ڕادیۆ ئاشتی
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆڕیادە دا خاتوو موژدە عەزیزی بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سوئێد و کچی شەهید حەمەعەزیز عەزیزی لە سەر پێگە و جێگەی شەهید لە نێو ریزەکانی حیزب دا چەند وتەیەکی پێشکەش کردن و بە شەکیلا قۆیتاسی گووت کە حیزب لانکی مناڵێکە کە بێ لانکە و حیزب باوکی مناڵێکە کە بێ باوکە و دواتریش بە نوێنەرایەتی هەموو بەشداران چەپکە گوڵی ڕیزلێنانی پێشکەش بە شەکیلا قۆیتاسی کرد.
کۆتایی ئەم کۆڕیادە و رێزلێنانە لە سوئێد
سوپاس و پێزانینی حیزب لە ئاست بەشداری بەرینی خەڵک لەم کۆڕیادە دا و خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ۳٠ حیزب و رێکخراوی سیاسی هەر چوار بەشی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاست تەقینەوەی شەوی یەڵدای خوێناوی دێموکرات لە لایەن هاورێ حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شایانی باسە کە لە هەموو ماوەی کۆڕیادەکەدا وێنەی شەهیدانی شەوی یەلدا نیشاندەدرا و لە بڕگەیەکی کۆڕیادەکەدا وتەکانی
شەهید دوکتور قاسملوو سەبارەت بە شەهید و ئەو نرخەی گەلێک بۆ ئازادیی دەبێ بیدا بڵاو کراوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت