دیمانەیەک لەگەڵ خاتوونی فوتۆگراف بەرێز چنوور ئەکبەرپوور سەبارەت بە هونەری وێنەگری
هونەری وێنەگری و فوتۆگرافی یەکێک لە‌و هونەرانەیە کە پێشینەیێکی کۆنی هەیە و لە سەدەکانی ڕابردووش هونەرمەندانی ئەو بوارە بە کەرەسە و ئامرازی سادەی ئەو کات زۆر وێنەی شاز و زۆر تابلۆی جۆراوجۆریان نەخشاندوون کە ئێستا ئەم وێنە و تابڵۆیانە لە مۆزەخانە بەناوبانگەکانی جیهان دا ڕاگیراون و ساڵانە بە میلیۆن کەس سەردانیان دەکەن. لەمرۆ دا بە هۆی پێشکەوتنی کامێرای دیجیتاڵی و بەرنامە و پرۆگرامی جۆراوجۆری وێنەکێشی ئەوە دونیای وێنەگری بۆتە دونیایەکی بێ سنوور و هەر کات ویستت لە وێنەیەکی دڵخوازی خۆت بگەرێی ئەوە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان و بە تایبەت گوگل و ماڵپەرەکانی دیکە دا سوژە و وێنەی دڵخوازی خۆت دەبینیەوە.
لە سەر کاری وێنەگری و دونیای فوتۆگرافی لە گەڵێ خاتوونێک دەدوێین کە ساڵانێکە وەک کەسێکی شارەزای ئەم بوارە کاری هونەری فوتۆگرافی خۆی بە شێوەیەکی زانستی بەرێوە دەبا، خاتوو چنوور ئەکبەرپوور دانیشتووی وڵاتی سوئێد. هەر لەم پەیوەندی‌یەدا و بە بۆنەی ٨ ی مارس چەند پرسیارێک ئاراستەی خاتوو چنوور دەکەین و سرنجی خوێنەران بۆ وەڵامی پرسیارەکانی رادەکێشین.
خاتوو چنوور دەکرێ بە کورتی خۆت بە خوێنەرانمان بناسێنێ؟
من چنوور فتووحی(ئه‌کبه‌رپوور) له دایک بووی ساڵی ١٩٨٣میلادی له شاره جوانه‌که‌ی مه‌هابادم. ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له ئورووپا ده‌ژیم و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی کامپیوته‌رو فۆتۆگرافیم و هه‌روه‌ها کاری نگارکێشیش به شێوه‌یه‌کی پڕۆفشناڵ ده‌که‌م.
فۆتۆگرافی و نیگارکێشانت وەک خولیای خۆت هەڵبژاردووە، لە که‌یەوە چوویە نێو دونیای فۆتۆگرافی و ئەگەر بکرێ ئاماژە بەوە بکەی کە لە کوێ بۆ کاری فۆتۆ و نیگارکێشان دەرست خوێندووە؟
له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه به شێوه‌یه‌کی زانستی و پرۆفێشناڵ ده‌ستم کردووه به وێنه‌گری. بڕوانامه‌ی وێنه‌گریم له زانکۆی NKH له ئۆسڵۆ وه‌رگرتووه. بۆ نیگارکێشان له ئاستی زانکۆ ده‌رسم نه‌خوێندووه، به‌ڵام به هه‌وڵی به‌رده‌وام توانیومه ده‌و هونه‌ره‌ش دا به ئاستێکی به‌رز بگه‌م و کاری پڕۆفێشناڵ ئه‌نجام بده‌م. تابڵۆکانم لە پێشانگاکانی نیگارکێشی دا به‌شدارییه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یان هه‌بووه، و بوونه‌ته‌ی جێی سرنجی پسپۆڕانی ئه‌و هونه‌ره.
لە کاری فۆتۆگرافی دا زیاتر پشتت بە چ شێوە وێنەگرتنێک بەستووە و کارەکانت لە چ چوارچێوەیەک دا خۆ دەبیننەوە، بۆ نموونە کارەکانت زیاتر کاری تەبلیغین یا تەنیا وەک خولیای خۆت وێنەگری دەکەی؟
ته‌جره‌به‌ی کاریی من و هه‌روه‌ها تێزی زانکۆشم ده بواری وێنه‌گریی شه‌ڕ بووه و سووژه‌ی هه‌ڵبژێردراویشم شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژی تێڕۆڕبووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له کوردستانم کردووه. وێنه‌گری هونه‌ری و ته‌بلیغی و فه‌شنیشم کردووه و لە‌و بوارانه‌ش دا شاره‌زاییم وه‌ده‌ست هێناوه. هۆگرییه‌کی زۆرم به وێنه‌گرتن له ورده‌کاریه‌کان (دیتێیڵ) هه‌یه و هه‌رده‌م خه‌ریکی دیتنه‌وه‌ی سووژه‌ی نوێم.
وێنەگری پێشتر پیشەی بەشیک لە خەڵک بووە و لە سەدەی ڕابردوودا خەڵک بۆ وێنەکێشان دەچوون بۆ ستودیۆکان، ئایا ئێستاش وەک رابردوو وێنەگری بە پیشە حیساب دەکرێ؟
به‌ڵێ، به‌ڵام به شێوازێکی دیکه. ئه‌وه ڕاسته که بۆ وێنه‌گرتن بۆ کارتی پێناسه و پاسپۆڕت و هتد پێویست به چوون بۆ ستۆدیۆکان ناکا، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکێکی زیاتر ڕوو ده‌که‌نه وێنه‌گرانی پسپۆڕ بۆتۆمار کردنی ڕووداو و کاته تایبه‌تیه‌کانی ژیانیان. بۆ وێنه وێنه‌گرتن لە کاتی دووگیانبوون دیارده‌یه‌کی نوێیه که هه‌ر به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنه و پێویستیشی به ستۆدیۆ هه‌یه. هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی گرتنی وێنه لە سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی ژیانی منداڵ دا، وێنه بنه‌ماڵه‌ییه‌کان، وێنه‌کانی که به بۆنه جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک زه‌ماوه‌ند و ته‌واوکردنی خوێندن و …. ده‌گیرێ هه‌ر به‌ره‌و زیادبوونه.
کورته‌یه‌ک له مێژووی وێنه‌گریمان بۆ باس بکه؟
به‌دڵنیایه‌وه وێنه‌گری گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنی یه‌کجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه که قەرزداری پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی و دیجیتاڵی بوونه. هه‌ر له شێوازی دروست کردن و به‌رهه‌م هێنانی وێنه ڕا بگره تا به‌کارهێنانی کامێڕا، گۆڕانکاری گه‌وره لە‌و بواره دا پێکهاتووه.
سه‌ره‌تاییترین کامێرا، که لە ڕاستیدا کامێرا نه‌بوو به‌ڵکوو ته‌نیا ئامرازێک بوو بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و تێئۆریه که چاو نوور ساز ده‌کا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی ٤ یا ٥ی پێش زایین و به‌ناوی کامێرای کونه‌ده‌رزی (Pinhole Camera) ناسراوه. ئه‌و کامێڕایه لێنزی نه‌بوو و ته‌نیا بریتی بوو له جه‌عبه‌یه‌کی تاریک که ته‌نیا یه‌ک کوونی زۆر چکۆڵه‌ی تێدا که له‌و ڕا تیشکێکی باریکی نوور ده‌هاته ژووره‌وه و رێفلێکسی سوژه‌که‌ی ده‌خسته لای به‌رامبه‌ری کونه‌که و ده‌کرا ئه‌و وێنه‌یه له سه‌ر سه‌فحه‌یه‌کی نیوه مات نیشان بده‌ی. دیاره ئه‌وکات که‌ڵکیان له‌م شێوه‌یه زیاتر بۆ پیشه‌ی نگارکێشان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دروستکردنی کامێرا. داگریۆتایپDaguerreotype)) یه‌که‌مین رێگا بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وێنه به‌شێوه‌یه‌کی هه‌تاهایی بوو، که “لویس داگرێ” ی فه‌ڕانسی لە ساڵی ١٨٣٩ دا به جیهانی ناساند. داگرێ بۆ سه‌بتی وێنه‌کان سه‌فحه‌یه‌کی فلزی ساز کردبوو که به نوور حه‌سساس و هەستیار بوو. دوای ئه‌و له ساڵی ١٨٤٠ هێنری فاکس تالبۆت کالوتایپ (Calotype)ی داهێنا که توانی وێنه بێنێته سه‌ر کاغه‌ز. له ساڵی ١٨٥٥ له لایان شیمیدان و ئه‌ستێره‌ناسی ئینگلیسی جان هه‌رشێڵ (John Herschel) بۆ یه‌که‌م جار چاپی وێنه‌ی ره‌نگی به‌دیهات. پاشان به‌پێی تاقیکاری‌یەکانی ئارچریدور به ناوی کلودیون هه‌نگاوێکی یه‌کجار گه‌وره لە دونیای وێنه‌گریدا هاویشترا و فلاش دروست کرا و وای لێهات که کامێراکان له شۆێنی تاریک یان که‌م رووناکاییش به‌کار ده‌هاتن. ئه‌وکات ئامێری کامێراکان زۆر گه‌وره بوون و هاتووچۆپێکردنیان زۆر ئاسان نه‌بووه. به‌ڵام ئێستا دوای هاتنی کامێرا دیجیتالێکان، فۆتۆگرافی و ویدیۆگرافیی زۆر باو و ئاسانه. له ئێستادا که وێنه‌گری دیجیتاڵی به‌ربڵاوترین شێوازی وێنه‌گریه هه‌م بۆ که‌سێکی ئاماتۆڕ و هه‌م بۆ که‌سێکی پرۆفشنال و لێهاتوو. کامێراکانی فۆتۆگرافی رۆژ به رۆژ له‌باری تکنۆلۆژییه‌وه له په‌ره‌سه‌ندن دان. له زۆر بوار پێشکه‌وتنه‌کان یه‌کجار خێرا و به‌رچاو و سه‌رسووڕهێنه‌رن، بۆ وێنه بێبه‌ربه‌ست بوونی توانایی گرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر وێنه، خێرایی بینینی به‌رهه‌می کاره‌که، که‌یفیه‌تی یه‌کجار باش، ناردن و وه‌رگرتنی خێرای وێنه‌کان، توانینیه‌کی به‌ربڵاوی ده‌ستکاری کردنی وێنه‌کان به شێوازی جۆراوجۆر، ماتریاڵی باش بۆ ساز کردنی کامێڕاکان …..
پێگەی هونەری فۆتۆ بە هۆی بوونی وێنەی دیجیتاڵی لە چ ئاستێک دایە و وەک خۆت چەندە چوویە نێو دونیای کامێرای پێشکەوتوو و چەندە توانیوتە کەڵک لەم بەشە وەر بگری؟
له ئێستا دا وێنه‌گری دیجیتالی له باوترین تێکنۆلۆجیه‌کانه بۆ سه‌بتی وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی و دووڕه‌هه‌ندی له بازاره‌کاندا، چ بۆ که‌سانی لێهاتۆی فۆتۆگرافی و چ بۆ که‌سانی ئاماتۆڕ و به‌کارهێنه‌رانی ئاسایی. به هۆی دیجیتاڵیبوونی کامێراکانه‌وه، خێرایه‌کی یه‌کجار به‌رچاو له ناردن و دیتنی وێنه به که‌یفیه‌تێکی باش هاتۆته ئاراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژ به‌رۆژ کوالێتی وپرۆگرامه‌کانی کامێراکان به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت.
من مارکی کانون (Canon) به‌کار ده‌هێنم، زیاتر له‌و مارکه‌دا خۆم ئاپدیت ده‌که‌مه‌وه.
وێنەکێشان لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دا وەک عادەتێکی ڕۆژانەی لێهاتووە و وەکوو کەسێکی شارەزا لەم بوارەدا وێنەکێشان هیچ ڕۆڵ و کاریگەری لە سەر ژیانی جەنابت داناوە؟
به‌لێ به دڵنیای‌یەوه، من له‌ورۆژه‌یه‌وه که بووم به عه‌ککاس زۆر له ده‌ورو به‌رم ورد ده‌بمه‌وه و هه‌رکه‌س و هه‌رشتێک ده‌خه‌مه ناو فرێمی وێنه‌گری ئایدیاکانمه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش هه‌ست ده‌که‌م ژیان زۆر کات هه‌ر وه‌ک ئه‌و سوژه‌یه وایه که له‌وانه‌یه ته‌نیا یه‌ک جار شانسی وێنه‌گرتنیت هه‌بێ، بۆ جاری دووه‌م هه‌رگیز ناتوانی ئه‌و وێنه‌یه دووباره که‌یته‌وه.
مێدیای کوردی و ڕۆژنامەگەری کوردی چەندە بایەخ بە دونیای فۆتۆگرافی دەدەن؟
بایه‌خدان ئه‌گه‌ر به واتای چۆنێتی به کارهێنانی وێنه بێ، ئه‌وه ده‌بێ بڵێم که بایه‌خێکی که‌م ده‌درێ به شێوازی به‌کار هێنانی وێنه.
زۆرجار وێنەیەک کاریگەری ڕووحی لە سەر بینەر هەبووە، وێنەیەک دەتوانێ هەست و سۆزی خەڵک ببزوێنێ، وەک دەڵێن وێنەکان بۆ خۆیان دەدوێن! مەبەست لەوە کە وێنەکان بۆ خۆیان دەدوێن چی‌یە؟
وێنه‌کان هه‌میشه ده‌دوێن، ته‌نانه‌ت ئاسایی‌ترین و ساکارترین وێنه‌ش. هه‌ر وێنه‌یه‌ک کاتێک که ده‌گیرێ جیا له بیر‌و بۆچوونی وێنه‌گر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌و وێنه‌یه، خودی وێنه‌که‌ش لێکدانه‌وه ده‌کا بۆ بینه‌ره‌که‌ی. ئێمه به رۆژانه ده‌بینین که کاردانه‌وه هه‌ستیاریی وێنه‌کان له سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی دونیا چه‌نده زۆره. جاری واهه‌یه وێنه‌یه‌ک ده‌توانێ خه‌ڵک له هه‌موو به‌شه‌کانی تری دوونیا له خۆی کۆ بکاته‌وه و یه‌ک هه‌ستیان بۆ بخۆلقێنێ.
وەک خۆت چۆن دەڕوانییە هونەری فۆتۆگرافی ، ئایا وێنەگرەکانیش وەک بەشێک لە هونەرمەندە گۆرانیبێژەکان کە سی دی و گۆرانی‌یەکانیان کۆپی دەکرێن، ئەوانیش بەرهەم و وێنەکانیان لە لایەن خەڵکەوە کۆپی دەکرێ و مافیان ده‌خورێ؟
به‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره ناشیاوه له دونیای فۆتۆگرافیشدا هه‌یه. دیاره تا حه‌دێک به قانونی کۆپیڕایت پێش به‌م کاره ده‌گیرێت به‌ڵام ئه‌و شێوه به‌رنگار بوونه‌وه‌یه زۆر کاریگه‌ر نه‌بووه.
زۆرجار لە کتێب فرۆشی‌یەکان وێنەی کارپستاڵی هونەرمەندێک بە هەزاران کارتی لە بۆنەی جۆراوجۆرەکان دا لێ دەفرۆشرێ، پێت وایە وێنەی دەستی وێنەگرانی کورد بەم شیوەیە چووبێتە نێو بازار و دوکانەکان؟
به‌دڵنیایه ئێستاش هه‌مانه، ئێمه وێنه‌گری زۆر توانای کوردمان هه‌یه که وێنه و کاره‌کانیان ده‌توانین له شوێنه به‌رجه‌سته‌کان به‌دی بکه‌ین.
زۆر سوپاس بۆ بەشداری و بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارەکانمان و سوپاس بۆ زانیاری‌یەکانت.
تێىینی: ئەم دوو وێنەیە بەرهەمی دەستی خاتوو چنوور ئەکبەرپوورن. وێنەی یەکەم باس لە زیندانی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکا و وێنەی دووهەمیش باس لە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکا .