سەرۆک کۆماری فینلاند خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی بە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی
به پێی هه‌واڵێک کە کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند بۆی ناردووین، سەرۆک کۆماری وڵاتی فینلاند میداڵیای جوامێری و ئازایه‌تی به کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌خشی.
شوانه ڕەزگه‌یی خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی وڵاتی فینلاند ڕایگه‌یاند: چوارشەممه ٣ی جۆزەردان له ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماره‌وه پێوه‌ندییان پێوه گرتم و پێیان گوتم که پێنج خوله‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک کۆمار میداڵی جوامیری و ئازایه‌تی بۆ واژۆ کردووی که له داهاتوویه‌کی نزیکدا و به پێکهێنانی بۆنه‌یه‌ک پێشکه‌شت ده‌کرێ.
ئه‌و سەبارەت به هۆکاری بەخشی خەڵاته‌که گوتی: نزیک به ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک له سه‌ر کار ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ، ژنێک به هه‌ڵاتن خۆی به حه‌ساری ئێمه داکرد و پیاوێکیش به دوای وی‌دا له به‌ر ده‌رگای ئێمه دووچه‌رخه‌که‌ی هاویشته پێش ماشێنه‌که‌ی من و به دوای ژنه‌که‌یدا هه‌ڵات. تا گه‌یشتمه لایان ٣چه‌قۆی له زگ و لاق و ده‌ستی ژنه دابوو و ژنه‌که که‌وته سه‌ر عه‌رز و پیاوه‌که ده‌یهه‌ویست چه‌قۆی کۆتایی له پشت ملی بدا که به مستێک له بنی ده‌ستی چه‌قۆم فڕیدایه دوور و کابرام به ده‌ستێکی گرت و به ده‌سته‌که‌ی ترم ته‌له‌فونم بۆ پۆلیس کرد و کابرا هه‌رچی هاواری کرد و ویستی له ده‌ستم ڕابکا نه‌یتوانی و پێم گوت خۆت ماندوو مه‌که. ڕەزگه‌یی له دێژه‌دا وتی: دوای ٥ خوله‌ک پۆلیس و ئامبولانس گه‌یشتن و پیاوه‌م ڕاده‌ستیان کرد و به خۆشییه‌وه ژنه له مردن ڕزگار بوو و به وته ی دوکتوره‌کان چه‌قۆکان 18 سانتی میتر چوبوونه ناو له‌شی ئه‌و خانمه فینلاندییه.
پڕۆسه‌ی دادگا نزیک به یه‌ک ساڵی خایاند و ٣ جاران به‌شدار بووم و له کۆتاییدا پیاوه‌که به حه‌وت ساڵ و نیو زیندان حوکم درا. ناوبراو لە درێژەی وتەکانی دا ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا ڕۆژنامه‌کان زۆریان هه‌وڵ دا دیدارم له‌گه‌ڵ بکه‌ن و قه‌بوڵم نه‌کرد و ته‌نیا گوتم ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه بنوسن (پیاوێکی کورد ژنێکی فینلاندی له مردن ڕزگار کرد) و هه‌ر واشیان کرد به‌ڵام ئیتر ئێستا له دۆێنیه‌وه هه‌موو ڕۆژنامه‌کان ناو و وێنه‌ی منیان بڵاو کردۆته و له لایه‌ن فینلاندییه‌کانه‌وه زۆر ڕێز له کورد و دوایش له من ده‌گیرێ و کوردی نیشته‌جێی فینلاندیش به‌و خه‌ڵاته زۆر خۆشحاڵن، هیوادارم ئێوه‌شم خۆشحاڵ کردبێ و توانیبێتم بەو کرده‌وه‌یه‌م خزمه‌تێکی بچوکم به نه‌ته‌وه‌کەم و مرۆڤایەتی کردبێ.
جێگەی باسە کە له ساڵی ١٩٢٠وە له وڵاتی فینلاند وه‌ک بایه‌خدان به گیانی مرۆڤ، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی مرۆڤێک له مردن ڕزگار بکات له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه خه‌ڵاتی جوامێری و ئازایه‌تی پێده‌به‌خشرێ. ساڵانه که‌سانێک به‌ربژێر ده‌کرێن و خه‌ڵاتیان پێده‌درێ. ئه‌و ساڵ 94 که‌س به‌ربژێر بوون و 13 که‌سیان هه‌ڵبژارد که وه‌ک یه‌که‌م که‌س خەڵاتی کوردێک گرینگێکی زۆری پێدرا و زۆربه‌ی ڕۆژنامه فینلاندییه‌کان بایه‌خێکی زۆریان به که‌یسه‌که و میداڵه‌که‌ی داوه، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌شی مه‌ترسیدار بوونی کرده‌وه‌که‌ی ئه‌م کورده بووبێ.
شوانە رەزگەیی ساڵی ١٩٦٣ی زایینی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە ، لە سەرەتایی دەست پێکردنی خەباتی چکداری حدک بۆتە پێشمەرگەی، پاشان لە سەر ئیزنی حیزب چۆتەوە ناو شار و وەک ئەندامێکی چالاکی تەشکیلاتی خەبات و تێکۆشانی درێژە پێداوە ، دوای چەند ساڵ مانەوە لە ناو شار دووبار قاچاغ دەبێتەوە و دێتەوە ناو حیزبی دێموکرات. کاک شوانە ساڵی ١٩٩٤ وەک پەنابەر لە وڵاتی فینلاند دەگیرسێتەوە ، لە دەرەوەش هەر وا چالاک و هەڵسور درێژەی بە خەبات و تێکۆشان داوە و بۆ ماوەی چەند دەورە ئەندامی کۆمیتەی گشتی حیزب و بەرپرسی کومیتەی حیزب بوو و ئێستاش هەربەردەوامە لە خەبات.
بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی بەخشرانی ئەو خەڵاتە بە تێکۆشەرێکی دێرینی دیموکرات، هاوکات پیرۆزبایی لە کاک شوانە و کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند دەکات.